عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - بۆ گەورەی گۆرانیبێژان، زەبوورێکی داود.
 - 1
 - ئەی یەزدان، تۆ منت پشکنی و
منت ناسی. - 2
 - هەستان و دانیشتنی منت زانیوە،
لە دوورەوە لە بیرکردنەوەم گەیشتووی. - 3
 - ڕێڕەو و جێی ڕاکشانی منت پێواوە،
شارەزای هەموو ڕێگاکانی منیت. - 4
 - ئەی یەزدان، بەر لەوەی وشەیەک لەسەر زمانم هەبێت،
تۆ بە تەواوی دەیزانی. - 5
 - لەپێش و لە پشتەوە دەورت داوم،
دەستت دەخەیتە سەرم. - 6
 - ئەم زانینەی تۆم بەلاوە زۆر سەیرە،
لە سەرووی منەوەیە، ناتوانم بەدەستی بهێنم. - 7
 - بۆ کوێ بچم لە ڕۆحی تۆ؟
بۆ کوێ هەڵبێم لە ڕوخسارت؟ - 8
 - ئەگەر سەربکەوم بۆ ئاسمان، ئەوەتا تۆ لەوێی،
ئەگەر لەناو جیهانی مردووان ڕاکشێم، ئەوەتا تۆ لەوێی. - 9
 - ئەگەر دەست بە باڵی بەرەبەیانەوە بگرم،
ئەگەر لەوپەڕی دەریا[a] نیشتەجێ بم، - 10
 - لەوێش دەستی تۆ ڕێنماییم دەکات،
دەستی ڕاستت بە خۆیەوە دەمگرێت. - 11
 - ئەگەر گوتم: «بێگومان تاریکی دامدەپۆشێت،
ڕووناکیش دەبێتە شەوی دەورم،» - 12
 - ئەوا لە تاریکیشدا لەلای تۆ تاریک دانایەت،
شەو وەک ڕۆژ ڕووناکی دەبەخشێت،
تاریکیش وەک ڕووناکی وایە. - 13
 - تۆ ناخی منت دروستکردووە،
لەناو سکی دایکم منت چنیوە. - 14
 - ستایشت دەکەم، چونکە بە سامناکی و سەرسوڕهێنەری دروستکراوم،
کارەکانت سەرسوڕهێنەرن،
لە ناخمەوە باش ئەمە دەزانم. - 15
 - ئێسقانم لە تۆ شاراوە نەبوو،
کاتێک لە پەنهانی دروستکرام،
لەناو سکی زەوی نەخشێنرام. - 16
 - هێشتا لە سکی دایکم بووم، ئەندامەکانی لەشمت بینی.
هەموو ئەو ڕۆژانە کە بۆ من شێوەیان کێشرا،
لە پەڕتووکەکەتدا نووسراون،
پێش ئەوەی هیچ کامێکیان هەبن. - 17
 - ئەی خودایە، بیرۆکەکانت بەلای منەوە چەند گرانبەهایە!
کۆی ژمارەیان چەندە مەزنە! - 18
 - ئەگەر بیانژمێرم، لە لم زیاترن.
کە بەئاگادێمەوە هێشتا لەگەڵ تۆم. - 19
 - خودایە، خۆزگە بەدکارەکانت دەکوشت!
ئەی خوێنڕێژەکان، لێم دووربکەونەوە! - 20
 - ئەوانەی بە خراپە باست دەکەن،
سکاڵاکاران بەبێ هۆ لێت هەستاون! - 21
 - ئەی یەزدان، ئایا ڕقم لەوانە نەبێت کە ڕقیان لە تۆیە؟
ئایا قێزم لەوانە نەبێتەوە کە لە دژی تۆ دەوەستن؟ - 22
 - بە تەواوی ڕقم لێیانە،
بوون بە دوژمنم. - 23
 - خودایە، بمپشکنە و بزانە دڵم چی تێدایە!
تاقیم بکەوە و بزانە خولیای چیم. - 24
 - سەیر بکە ئاخۆ هیچ ڕێگایەکی خراپەم تێدایە،
ڕێنماییم بکە لە ڕێگای هەتاهەتایی. 
- a. 139:9 مەبەستی لە ڕۆژئاوای دوورە.
 

