عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - 1
 - هەلیلویا!
لە ئاسمانەوە ستایشی یەزدان بکەن،
لە بەرزاییەکان ستایشی بکەن. - 2
 - ئەی هەموو فریشتەکانی، ستایشی بکەن،
ئەی هەموو سوپاکەی، ستایشی بکەن. - 3
 - ئەی خۆر و مانگ، ستایشی بکەن،
ئەی هەموو ئەستێرەکانی ڕووناکی، ستایشی بکەن. - 4
 - ئەی بەرزترینی ئاسمان، ستایشی بکەن،
ئەی ئەو ئاوانەی لە سەرووی ئاسمانن. - 5
 - با ستایشی ناوی یەزدان بکەن،
چونکە فەرمانی دا و بەدیهێنران. - 6
 - هەتاهەتایە و هەتا ماون دەچەسپێن،
فەرزی داناوە بەسەرناچێت. - 7
 - لە زەوییەوە ستایشی یەزدان بکەن،
ئەی ئەژدیهاکان و قووڵایی دەریاکان، - 8
 - بروسکە و تەرزە، بەفر و تەم،
ڕەشەبا، کە فەرمانی ئەو بەجێدەهێنن، - 9
 - چیاکان و هەموو گردەکان،
داری بەردار و هەموو ئورزەکان، - 10
 - گیانلەبەر و هەموو ئاژەڵ،
خشۆک و باڵدار، - 11
 - پاشاکانی زەوی و هەموو نەتەوەکان،
میرەکان و هەموو ڕابەرانی زەوی، - 12
 - گەنجان و کچان،
پیران و منداڵان. - 13
 - با هەموو ستایشی ناوی یەزدان بکەن،
چونکە تەنها ناوی ئەو بەرزە،
شکۆمەندی ئەو لە سەرووی زەوی و ئاسمانە. - 14
 - پیاوی بەهێزی بە گەلی خۆی بەخشیوە،
تاکو هەموو خۆشەویستانی ستایشی بکەن،
نەوەی ئیسرائیل، ئەو گەلەی کە لێیەوە نزیکن.
هەلیلویا. 

