عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- بۆ سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی مۆسیقاژه‌نان، زه‌بوورێكی داودی به‌نده‌ی یه‌زدان. ئه‌م سرووده‌ی بۆ یه‌زدان گوت، دوای ئه‌وه‌ی یه‌زدان له ده‌ستی هه‌موو دوژمنه‌كانی و له ده‌ستی شاول ڕزگاری كرد. گوتی:
- 1
- ئه‌ی یه‌زدان، ئه‌ی هێزی من، خۆشمده‌وێی.
- 2
- یه‌زدان تاشه‌به‌ردی[a] منه، قه‌ڵا و دهربازكهرمه،
خودام ئه‌و تاشه‌به‌رده‌یه كه په‌نای بۆ ده‌به‌م،
قه‌ڵغان و هێزی ڕزگاریمه، په‌ناگای منه. - 3
- له یه‌زدان ده‌پاڕێمه‌وه، ئه‌وه‌ی كه شایانی ستایشه،
له دوژمنه‌كانم ڕزگار ده‌بم. - 4
- په‌تی مه‌رگ شه‌ته‌كی داوم،
لێشاوی له‌ناوچوون زه‌نده‌قی بردم. - 5
- په‌تی جیهانی مردووان به ده‌ورمدا ته‌نراوه،
داوی مردن له‌به‌رده‌مم دانراوه. - 6
- له ته‌نگانه‌مدا له یه‌زدان پاڕامه‌وه،
هاوارم برده به‌ر خودام،
له پهرستگاكهیهوه گوێی له ده‌نگی من بوو،
هاوارم گه‌یشته به‌رگوێی. - 7
- ئینجا زه‌وی له‌رزی و هه‌ژا،
بناغه‌ی چیاكانیش ڕاژه‌نین،
له تووڕه‌یی ئه‌و له‌رزین. - 8
- دووكه‌ڵ له لووتی به‌رزبووه‌وه،
ئاگرێكی لووشده‌ر له ده‌می هاته ده‌ره‌وه،
وه‌ك ژیله‌مۆی پشكۆی داگیرساو بوو. - 9
- ئاسمانی لێككردهوه و دابه‌زییه خواره‌وه،
هه‌وری تاریك له‌ژێر پێی بوو. - 10
- سواری كه‌ڕوب[b] بوو و فڕی،
به‌سه‌ر باڵی بادا به‌رزبووه‌وه. - 11
- به تاریكی خۆی داپۆشی و كردییه خێوه‌ت له ده‌وری خۆی،
هه‌وری تاریكی پڕ بارانی ئاسمانی كرده چه‌تری خۆی. - 12
- له ڕۆشنایی ئاماده‌بوونی ئه‌و هه‌وره‌كان به‌ره‌و پێش چوون،
ته‌رزه و پشكۆی ئاگریان لێ هاته ده‌ره‌وه. - 13
- یه‌زدان له ئاسمانه‌وه گرماندی،
ئه‌و خودایه‌ی هه‌ره‌به‌رزه ده‌نگی خۆی له‌رزانده‌وه. - 14
- تیره‌كانی هاویشت و بڵاوه‌ی به دوژمنه‌كانی كرد،
به بروسكه‌ی گه‌وره په‌رێشانی كردن. - 15
- ئه‌ی یه‌زدان، بنی ده‌ریا ده‌ركه‌وت،
بناغه‌كانی زه‌وی ئاشكرا بوون،
له سه‌رزه‌نشتی تۆ،
له گه‌رمی هه‌ناسه‌ی لووتی تۆ. - 16
- له به‌رزاییه‌وه ده‌ستی درێژكرد و منی گرت،
له‌ناو ئاوه قووڵهكانهوه ده‌ریهێنام. - 17
- له دوژمنه به تواناكهم ڕزگاری كردم،
له ناحه‌زه‌كانم كه زۆر له من به‌هێزتر بوون. - 18
- له ڕۆژی لێقه‌ومانم هاتنه سه‌رم،
به‌ڵام یه‌زدان پشت و په‌نام بوو. - 19
- منی هێنایه ده‌ره‌وه بۆ جێگایه‌كی پان و به‌رین،
ڕزگاری كردم، چونكه دڵخۆشه پێم. - 20
- یه‌زدان به‌گوێره‌ی ڕاستودروستیم پاداشتی داومه‌ته‌وه،
به‌گوێره‌ی دهستپاكیم ڕێزداری كردووم. - 21
- چونكه من ڕێچكه‌ی یه‌زدانم گرتووه‌ته‌به‌ر،
له خودای خۆم یاخی نه‌بووم. - 22
- هه‌موو حوكمه‌كانی له‌به‌رچاومدان،
له فه‌رزه‌كانی لام نه‌داوه. - 23
- له‌به‌رده‌می ئه‌و بێ كه‌موكوڕی بووم و
خۆم له گوناه پاراستووه. - 24
- یه‌زدان به‌گوێره‌ی ڕاستودروستیم پاداشتی داومه‌ته‌وه،
به‌گوێره‌ی دهستپاكیم له‌به‌رده‌می. - 25
- له‌گه‌ڵ دڵسۆزه‌كان دڵسۆزی ده‌نوێنیت،
له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی بێ كه‌موكوڕین چاكی ده‌نوێنیت، - 26
- له‌گه‌ڵ پاكهكان پاكی ده‌نوێنیت،
به‌ڵام له‌گه‌ڵ خواره‌كان زیره‌كی ده‌نوێنیت. - 27
- تۆ خه‌ڵكی بێ‌فیز ڕزگار ده‌كه‌یت،
به‌ڵام لووتی لووتبه‌رزان ده‌شكێنیت.[c] - 28
- ئه‌ی یه‌زدان، تۆ چراكه‌م داده‌گیرسێنیت،
خودام تاریكیم ڕووناك ده‌كاته‌وه. - 29
- به یارمه‌تی تۆ ده‌توانم له‌شكرێك تێكبشكێنم،
له‌گه‌ڵ خودای خۆم ده‌توانم به‌سه‌ر شووراكاندا سه‌ربكه‌وم. - 30
- ڕێبازی خودا ته‌واوه،
به‌ڵێنی یه‌زدان بێگه‌رده،
ئه‌و قه‌ڵغانه بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی په‌نای بۆ ده‌به‌ن. - 31
- چونكه له یه‌زدان به‌ولاوه كێ خودایه؟
له خودامان به‌ولاوه كێ تاشه‌به‌رده‌كه‌یه؟ - 32
- خودایه ئه‌وه‌ی كه‌مه‌ری منی توند به‌ستووه،
به ته‌واوی ڕێگام له‌به‌رده‌مدا ده‌كاته‌وه. - 33
- پێیه‌كانم وه‌ك پێی ئاسك لێ ده‌كات،
له‌سه‌ر به‌رزایی ڕامده‌گرێت. - 34
- مه‌شق به ده‌سته‌كانم ده‌كات بۆ جه‌نگ،
تاكو بتوانم به بازووم كه‌وانی بڕۆنز بچه‌مێنمه‌وه. - 35
- قه‌ڵغانی ڕزگاریی خۆتت پێ به‌خشیوم،
به ده‌ستی ڕاستت پشتم ده‌گریت،
هاوكاریت گه‌وره‌م ده‌كات. - 36
- جێی هه‌نگاوه‌كانم ته‌خت و فراوان ده‌كه‌یت،
تاكو پێم نه‌خلیسكێت. - 37
- دوژمنه‌كانم ڕاونا و پێشم لێ گرتن،
هه‌تا له‌ناوم نه‌بردن نه‌گه‌ڕامه‌وه. - 38
- وردوخاشم كردن، ئیتر نه‌یانتوانی هه‌ستنه‌وه،
له‌ژێر پێم كه‌وتن. - 39
- كه‌مه‌ری منت توند كرد بۆ جه‌نگ،
وات له به‌رهه‌ڵستكارانی من كرد له‌به‌ر پێم كڕنۆش ببه‌ن. - 40
- دوژمنه‌كانم پشتیان تێ كردم و ڕایان‌كرد،
من ناحه‌زه‌كانی خۆمم له‌ناوبرد. - 41
- هاواریان هێنا، به‌ڵام ڕزگاركه‌ر نه‌بوو،
هاواریان بۆ یه‌زدان برد، به‌ڵام به ده‌نگیانه‌وه نه‌چوو. - 42
- وه‌ك تۆزی به‌ر با منیان هاڕی،
وه‌ك قوڕی سه‌ر ڕێگا پێشێلم كردن. - 43
- له هێرشی گه‌ل ڕزگارت كردم،
تۆ منت كرد به سه‌رۆكی نه‌ته‌وه‌كان،
گه‌لێك كه نه‌مده‌ناسین خزمه‌تم ده‌كه‌ن. - 44
- هه‌ر كه ده‌نگم ده‌بیستن گوێڕایه‌ڵم ده‌بن،
بێگانه‌كان ملكهچیم بۆ ده‌نوێنن. - 45
- بێگانه‌كان وره به‌ر ده‌ده‌ن و
به له‌رزه‌وه له قه‌ڵاكانیان دێنه ده‌ره‌وه. - 46
- یه‌زدان زیندووه، ستایش بۆ تاشه‌به‌رده‌كه‌م!
خودای ڕزگاركهرم پایه‌به‌رزه! - 47
- خودایه كه تۆڵه‌م بۆ ده‌كاته‌وه،
گه‌لان ده‌خاته ژێر ڕكێفم، - 48
- له دوژمنه‌كانم ڕزگاری كردم.
پایه‌به‌رزی كردم به‌سه‌ر ناحه‌زانم،
له ده‌ست كه‌سه توندوتیژه‌كان ڕزگارت كردم. - 49
- له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌ی یه‌زدان، له‌نێو نه‌ته‌وه‌كاندا ستایشت ده‌كه‌م،
گۆرانی ستایش بۆ ناوت ده‌ڵێم. - 50
- سه‌ركه‌وتنی گه‌وره به پاشای خۆی ده‌به‌خشێت،
خۆشه‌ویستی نه‌گۆڕ به‌سه‌ر دهستنیشانكراوهكهیدا ده‌بارێنێت،
بۆ سه‌ر داود و نه‌وه‌كانی بۆ هه‌تاهه‌تایه.
- a. 18:2 شوبهێنراوه به‌و تاشه‌به‌رده‌ی له كاتی ته‌نگانه‌دا پشتی پێده‌درێت، وه‌كو له كاتی شه‌ڕكردن ده‌بێته په‌ناگا.
- b. 18:10 بوونه‌وه‌ری ئاسمانی باڵداره، له شێوه‌ی مرۆڤ و ئاژه‌ڵ.
- c. 18:27 له عیبری: چاوی لووتبه‌رزان شۆڕ ده‌كه‌یت.