عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - زەبوورێکی داود.
- 1
- ئەی یەزدان، من بۆ تۆ هاوار دەکەم.
 ئەی تاشەبەردەکەم، گوێی خۆتم لێ کەڕ مەکە،
 چونکە ئەگەر تۆ خۆتم لێ بێدەنگ بکەیت،
 وەک ئەوانەم لێدێت کە شۆڕ دەبنەوە ناو گۆڕ.
- 2
- گوێ لە دەنگی پاڕانەوەم بگرە،
 کاتێک کە هاوارت بۆ دەهێنم،
 دەستەکانم بەرز دەکەمەوە
 بەرەو شوێنی هەرەپیرۆزی تۆ.
- 3
- لەگەڵ بەدکارەکان ڕاممەکێشە،
 ئەوانەی ئیشی خراپە دەکەن،
 بە ئاشتی قسە لەگەڵ دراوسێکانیان دەکەن،
 بەڵام دڵیان پڕ لە کینەیە.
- 4
- بەگوێرەی کردەوە و خراپەکارییەکانیان سزایان بدە،
 بەگوێرەی کردەوەکانی دەستیان سزایان بدە و
 ڕەفتارەکانی خۆیان بگەڕێنەوە سەر خۆیان.
- 5
- لەبەر ئەوەی گوێ نادەن بە کردارەکانی یەزدان و
 بە کارەکانی دەستی،
 تێکیان دەشکێنێت و
 جارێکی دیکە بنیادیان نانێتەوە.
- 6
- ستایش بۆ یەزدان،
 چونکە گوێی لە دەنگی پاڕانەوەم بوو.
- 7
- یەزدان هێز و قەڵغانی منە،
 دڵم متمانەی بەو کرد و یارمەتیم وەرگرت،
 دڵم شاد دەبێت و
 بە گۆرانی خۆم ستایشی دەکەم.
- 8
- یەزدان هێزی گەلەکەیەتی،
 قەڵای ڕزگاریی دەستنیشانکراوەکەی[a] .
- 9
- گەلەکەت ڕزگار بکە و میراتەکەت بەرەکەتدار بکە،
 ببە بە شوانیان و هەتاهەتایە هەڵیانبگرە.
- a. 28:8 بە زمانی عیبری پێی دەگوترێ \+tl مەشیخ\+tl* یان \+tl مەشیح\+tl*.

