عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- زه‌بوورێكی داود.
- 1
- به‌هۆی خراپه‌كاران مه‌راق مه‌خۆ،
به‌غیلی به به‌دكاران مه‌به، - 2
- چونكه وه‌ك گیان، زوو وشك ده‌بن،
وه‌ك گژوگیای سه‌وز زوو سیس ده‌بن. - 3
- پشت به یه‌زدان ببه‌سته و چاكه بكه،
له‌سه‌ر خاكه‌كه نیشته‌جێ به و چاودێری دڵسۆزی بكه. - 4
- خۆشی له یه‌زدان ببینه،
داواكارییه‌كانی دڵت پێده‌به‌خشێت. - 5
- ڕێگای خۆت به یه‌زدان بسپێره و
متمانه‌ی پێ بكه و ئه‌و ئاوا ده‌كات: - 6
- ڕاستودروستیت وه‌ك ڕووناكی ده‌رده‌خات،
بێتاوانییهكهت وه‌ك خۆری نیوه‌ڕۆ. - 7
- له‌به‌رده‌م یه‌زدان بێده‌نگ به و به ئارامییه‌وه چاوه‌ڕێی بكه،
كاتێك ئه‌وانه له ڕێگاكانیان سه‌رده‌كه‌ون،
كاتێك فرتوفێڵهكانیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، مه‌راق مه‌خۆ. - 8
- له تووڕه‌یی هێوربه‌وه و خۆت له قین لابده.
مه‌راق مه‌خۆ، ده‌نا به‌ره‌و خراپه‌ت ده‌بات. - 9
- چونكه به‌دكاران دوایان ده‌بڕدرێته‌وه،
به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ئومێدیان به یه‌زدانه، ده‌بنه میراتگری خاكه‌كه. - 10
- پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م به‌دكار نامێنێت،
ده‌ڕوانیته شوێنه‌كه‌ی، له‌وێ نه‌ماوه. - 11
- به‌ڵام بێفیزهكان ده‌بن به میراتگری خاكه‌كه و
خۆشی له زۆری ئاشتی ده‌بینن. - 12
- خراپه‌كار پیلان له دژی كه‌سی ڕاستودروست داده‌ڕێژێت و
ددانی لێ جیڕده‌كاته‌وه، - 13
- به‌ڵام په‌روه‌ردگار پێی پێده‌كه‌نێت،
چونكه ده‌زانێت ڕۆژی دێت. - 14
- به‌دكاران شمشێر هه‌ڵده‌كێشن و
كه‌وانه‌كانیان ده‌چه‌مێننه‌وه،
بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ژار و نه‌داره‌كان بپێكن،
بۆ سه‌ربڕینی ئه‌وانه‌ی ڕێگایان ڕاسته. - 15
- به‌ڵام شمشێره‌كانیان ده‌چێته ناو دڵی خۆیان،
كه‌وانه‌كانیان تێكده‌شكێت. - 16
- ئه‌و كه‌مه‌ی كه كه‌سی ڕاستودروست هه‌یه‌تی،
له سامانی گه‌لێك به‌دكاران باشتره، - 17
- چونكه به‌دكاره‌كان بازوویان ده‌شكێت،
به‌ڵام یه‌زدان پشتی ڕاستودروستان ده‌گرێت. - 18
- یه‌زدان ته‌مه‌نی ئه‌وانه ده‌زانێت كه بێ كه‌موكوڕین،
هه‌تاهه‌تایه میراتیان ده‌مێنێت. - 19
- له ڕۆژگاری به‌ڵا شه‌رمه‌زار نابن،
له ڕۆژگاری قاتوقڕیدا تێر ده‌بن. - 20
- به‌ڵام به‌دكاران ده‌فه‌وتێن،
دوژمنه‌كانی یه‌زدانیش وه‌ك گوڵی كێوی له‌ناوده‌چن،
وه‌ك دووكه‌ڵ له‌ناوده‌چن. - 21
- به‌دكاران قه‌رز ده‌كه‌ن و پێیان نادرێته‌وه،
به‌ڵام ڕاستودروستهكان به دڵفراوانییه‌وه ده‌به‌خشن. - 22
- ئه‌وانه‌ی یه‌زدان به‌ره‌كه‌تداری كردوون ده‌بن به میراتگری خاكه‌كه،
به‌ڵام ئه‌وانه‌ی به‌ر نه‌فره‌تی كه‌وتوون دوایان ده‌بڕدرێته‌وه. - 23
- یه‌زدان هه‌نگاوه‌كانی مرۆڤ ده‌چه‌سپێنێ،
به ڕێگاكه‌ی دڵخۆش ده‌بێ. - 24
- ئه‌گه‌ر پێی بخزێت، ناكه‌وێت،
چونكه یه‌زدان به ده‌ستی خۆی پشتی ده‌گرێت. - 25
- من گه‌نج بووم و ئێستا پیرم،
هه‌رگیز نه‌مبینی ڕاستودروست وازی لێ بهێنرێت،
یان منداڵه‌كانی سواڵی نان بكه‌ن. - 26
- هه‌رده‌م دڵفراوانه و قه‌رز ده‌دات،
منداڵه‌كانیشی به‌ره‌كه‌تدار ده‌بن. - 27
- له به‌دكاری لابده و چاكه بكه،
ئینجا هه‌تاهه‌تایه له خاكه‌كه نیشته‌جێ ده‌بیت. - 28
- چونكه یه‌زدان حه‌ز له دادپه‌روه‌ری ده‌كات،
واز له خۆشه‌ویستانی ناهێنێ.
هه‌تاهه‌تایه ده‌پارێزرێن،
به‌ڵام منداڵه‌كانی به‌دكاران دوایان ده‌بڕدرێته‌وه. - 29
- ڕاستودروستان ده‌بن به میراتگری خاكه‌كه و
هه‌تاهه‌تایه له‌سه‌ری نیشته‌جێ ده‌بن. - 30
- ده‌می پیاوچاك به دانایی ده‌دوێت،
زمانیشی باسی دادپه‌روه‌ری ده‌كات. - 31
- فێركردنی[a] خودای خۆی له‌ناو دڵ،
بۆیه پێی ناخلیسكێت. - 32
- به‌دكار خۆی مات ده‌كات بۆ ڕاستودروست،
هه‌وڵده‌دات بیكوژێت، - 33
- به‌ڵام یه‌زدان له‌به‌رده‌ستی به‌جێی ناهێڵێت،
ناهێڵێ له دادگاش تاوانبار بكرێت. - 34
- چاوه‌ڕێی یه‌زدان بكه و
ڕێگای ئه‌و بگره.
ئه‌ویش به‌رزت ده‌كاته‌وه و ده‌تكات به میراتگری زه‌وی،
كاتێك به‌دكاران دوایان ده‌بڕدرێته‌وه، ده‌یانبینیت. - 35
- به‌دكارم دی بێ ویژدان بوو،
وه‌ك دار ئورزێكی سه‌وز له خاكێكی به‌پیت گه‌شه‌ی ده‌كرد، - 36
- به‌ڵام زوو تێپه‌ڕی و نه‌ما،
هه‌رچه‌ند بۆی گه‌ڕام به‌ڵام دیار نه‌بوو. - 37
- بڕوانه مرۆڤی بێ كه‌موكوڕی، سه‌یری مرۆڤی ڕاست بكه،
مرۆڤی ئاشتیخواز دواڕۆژی هه‌یه. - 38
- به‌ڵام هه‌موو یاخیبووه‌كان له‌ناوده‌چن،
دواڕۆژی به‌دكاران ده‌بڕدرێته‌وه. - 39
- ڕزگاریی ڕاستودروستان له‌لایه‌ن یه‌زدانه‌وه دێت،
ئه‌و قه‌ڵای ئه‌وانه له كاتی ته‌نگانه. - 40
- یه‌زدان یارمه‌تییان ده‌دات و ده‌ربازیان ده‌كات،
له به‌دكاران ده‌ربازیان ده‌كات و ڕزگاریان ده‌كات،
چونكه په‌نا بۆ ئه‌و ده‌به‌ن.
- a. 37:31 ته‌ورات.