عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، بۆ یەدوتون\f + \fr 39:0 \ft یەکێک بووە لە ڕابەرانی ستایش لە پەرستگا. بڕوانە \+xt یەکەم پوختەی مێژوو 16:41-42.\+xt*\f* زەبوورێکی داود.
- 1
- گوتم: «چاودێری ڕێگای خۆم دەکەم و
 زمانی خۆم لە گوناه دەپارێزم.
 ئەوەندەی بەدکار لەبەردەممە،
 دەمم بە لغاو دەبەستم.»
- 2
- بەڵام کاتێک کپ و بێدەنگ بووم،
 تەنانەت شتی چاکیشم نەدەگوت،
 ئازارم زیاد بوو.
- 3
- دڵم لە ناخمەوە قوڵپی دەدا،
 هەروەها کە نوقومی بیرکردنەوە دەبووم، گڕم دەگرت،
 ئەوسا بە زمانم هاتمە قسەکردن:
- 4
- «ئەی یەزدان، کۆتایی ژیانی خۆم پیشان بدە،
 هەروەها ڕۆژەکانی ژیانم چەندە،
 بۆ ئەوەی بزانم من چ فەوتاوێکم.
- 5
- بەڕاستی ڕۆژگاری منت کردووە بە بستێک،
 تەمەنم لەبەرچاوت وەک هیچە.
 ژیانی هەر مرۆڤێک تەنها هەناسەیەکە.[a]
- 6
- «بەڕاستی مرۆڤ وەک سێبەر دێت و دەچێت،
 ڕەنج دەدات، بەڵام بێگومان بێهوودەیە،
 سامان کۆدەکاتەوە، نازانێت دوای خۆی بۆ کێ دەبێت.
- 7
- «ئێستاش ئەی پەروەردگار، من چاوەڕێی چی بکەم؟
 هیوای من بە تۆیە.
- 8
- لە هەموو سەرپێچییەکانم ڕزگارم بکە،
 مەمکە بە گاڵتەجاڕی گێلەکان.
- 9
- بێدەنگ بووم، دەمم ناکەمەوە،
 چونکە تۆ ئەوەی کە ئەمەت کردووە.
- 10
- بەڵای خۆت لەسەر من لابدە،
 بە زەبرەکانی دەستی تۆ فەوتام.
- 11
- مرۆڤ بە سەرزەنشتکردنی لەبەر گوناهەکانی تەمبێ دەکەیت،
 وەک مۆرانە سامانی ئەو لەناودەبەیت،
 هەر مرۆڤێک تەنها هەناسەیەکە.
- 12
- «ئەی یەزدان، گوێ لە نوێژم بگرە،
 گوێ لە هاوارم بگرە،
 لە ئاست گریانم گوێت دامەخە،
 چونکە لەلای تۆ وەک نامۆیەکم،
 میوانم وەک هەموو باوباپیرانم.
- 13
- ڕووی گرژت لە من وەرگێڕە، هەتا شادمان ببمەوە،
 پێش ئەوەی بڕۆم و نەمێنم.»
- a. 39:5 لە دەقی عیبری لێرە و لە ئایەتی 11، وشەی \+tl سەلاە\+tl* هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.

