عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- بۆ سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی مۆسیقاژه‌نان، هۆنراوه‌یه‌كی كوڕانی قۆره‌ح
- 1
- چۆن ئاسك به په‌رۆشه بۆ ئاوی ڕووبار،
ئه‌ی خودایه، گیانی منیش به په‌رۆشه بۆ تۆ. - 2
- گیانم تینووی خودایه، خودای زیندوو.
كه‌ی دێم و به دیداری خودا شاد ده‌بم[a] ؟ - 3
- به شه‌و و ڕۆژ فرمێسكه‌كانم بوون به خۆراكم،
له كاتێكدا به درێژایی ڕۆژ پێم ده‌ڵێن: «كوا خوداكه‌ت؟» - 4
- هه‌ناوم ده‌توێته‌وه ئه‌و كاته‌ی دێته‌وه یادم:
چۆن له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكدا ده‌ڕۆیشتین،
به‌ره‌و ماڵی خودا پێشڕه‌ویانم ده‌كرد،
به هه‌لهه‌له و ستایشكردنهوه له‌ناو كۆمه‌ڵی جه‌ژنگێڕان. - 5
- ئه‌ی گیانی من بۆچی خه‌مباریت؟
بۆ له ناخمدا په‌رێشانیت؟
ئومێدت به خودا هه‌بێت،
چونكه هه‌ر ستایشی ئه‌و ده‌كه‌م،
ئه‌و ڕزگاركه‌ر و خودامه. - 6
- گیانم خه‌مباره له ناخم،
بۆیه یادت ده‌كه‌مه‌وه
له لای ڕووباری ئوردون،
له به‌رزاییه‌كانی حه‌رمۆنه‌وه[b] ، له كێوی میچعاره‌وه. - 7
- قووڵایی بانگی قووڵایی ده‌كات،
به ده‌م خوڕه‌ی تاڤگه‌كانته‌وه،
هه‌موو شه‌پۆله‌كانت و ته‌وژمه‌كانت به‌سه‌رمدا كه‌وتوون. - 8
- به ڕۆژ یه‌زدان خۆشه‌ویستییه نهگۆڕهكهی ئاراسته ده‌كات،
به شه‌ویش سروودی ئه‌و له‌سه‌ر لێومه،
نوێژێكه بۆ خودای ژیانم. - 9
- خودا، كه تاشه‌به‌ردی منه، پێی ده‌ڵێم:
«بۆچی له یادت كردووم؟
بۆچی ده‌بێت بناڵێنم،
بچه‌وسێمه‌وه به ده‌ست دوژمنانم؟» - 10
- به تێكشكانی ئێسقانه‌كانم
ناحه‌زانم توانجم تێده‌گرن،
به درێژایی ڕۆژ پێم ده‌ڵێن: «كوا خوداكه‌ت؟» - 11
- ئه‌ی گیانی من بۆچی خه‌مباریت؟
بۆ له ناخمه‌وه په‌رێشانیت؟
ئومێدت به خودا هه‌بێت،
چونكه من هه‌ر ستایشی ئه‌و ده‌كه‌م،
ئه‌و ڕزگاركه‌ر و خودامه.
- a. 42:2 له ئه‌ماده‌گی خودا له په‌رستگا ده‌بم.
- b. 42:6 به‌رزترین شاخه له سوریا، نزیكه 75 كم له باكووری ده‌ریاچه‌ی جه‌لیل بووه.