عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - زەبوورێکی ئاساف.
 - 1
 - خودای توانادار، یەزدان، دەفەرموێت،
لە ڕۆژهەڵاتەوە هەتا ڕۆژئاوای زەوی بانگ دەکات. - 2
 - لە سییۆنەوە کە لە جوانیدا تەواوە،
خودا پڕشنگ دەدات. - 3
 - خودامان دێت و بێدەنگ نابێت،
ئاگر لەپێشیەوە هەڵدەلووشێت،
گەردەلوولێکی بەهێز لە دەوریەتی. - 4
 - بانگی ئاسمان دەکات لە بەرزایی،
هەروەها زەوی، بۆ دادگایی گەلەکەی: - 5
 - «بۆم کۆبکەنەوە خۆشەویستانم[a] ،
کە بە قوربانی پەیمانیان لەگەڵ بەستووم.» - 6
 - ئاسمان ڕاستودروستییەکەی ڕادەگەیەنێت،
چونکە خودا خۆی دادوەرە.[b] - 7
 - «ئەی گەلی من، گوێ بگرن هەتا قسە بکەم،
ئەی ئیسرائیل، هەتا شایەتیت لەسەر بدەم:
من خودام، خودای تۆم. - 8
 - سەرزەنشتت ناکەم لەسەر قوربانییەکانت،
قوربانی سووتاندنەکانت هەمیشە لەبەردەممە. - 9
 - من پێویستیم بە گای ماڵەکەت نییە،
پێویستیم بە گیسکی ناو پشتیرەکەت[c] نییە، - 10
 - چونکە هەموو گیانلەبەرانی دارستان هی منن،
هەروەها مێگەلەکانی سەر هەزارەها گرد. - 11
 - هەموو باڵندەی چیاکان دەزانم،
هەموو زیندەوەرانی دەشتودەر هی منن. - 12
 - ئەگەر برسی بم، بە تۆ ناڵێم،
چونکە جیهان و هەرچی تێیدایە هی منە. - 13
 - ئایا من گۆشتی گا دەخۆم،
یان خوێنی گیسک دەخۆمەوە؟ - 14
 - «قوربانی سوپاسگوزاری بۆ خودا بکە،
نەزرەکانت بەرامبەر هەرەبەرز بهێنە دی، - 15
 - لە ڕۆژی تەنگانەدا نزام بۆ بکە،
دەربازت دەکەم و شکۆدارم دەکەیت.» - 16
 - بەڵام خودا بە بەدکار دەڵێ:
«تۆ کێیت باسی فەرزەکانم دەکەیت،
یان پەیمانی منت بەسەر زماندا دێت؟ - 17
 - تۆ کە ڕقت لە تەمبێکردنە و
فەرمایشتی منت پشتگوێ خستووە. - 18
 - کاتێک دزێک ببینیت، بە کردارەکەی ڕازی دەبیت،
بەشت لەگەڵ داوێنپیسانە. - 19
 - دەمت بە خراپە دەکەیتەوە،
زمانت فێڵبازی دادەهێنێت. - 20
 - دادەنیشیت و لە دژی براکەت قسە دەکەیت،
بوختان بۆ کوڕی دایکت هەڵدەبەستیت. - 21
 - ئەمانەت کردووە و من بێدەنگ بووم،
وات زانی منیش وەک تۆم.
بەڵام من سەرزەنشتت دەکەم و
ڕووبەڕوو تاوانبارت دەکەم. - 22
 - «ئەی ئەوانەی خوداتان لەبیر کردووە، ئەمە لەبەرچاو بگرن،
دەنا پارچەپارچەتان دەکەم، کەسیش نایەتە فریاتان. - 23
 - ئەوەی قوربانی سوپاسگوزاری پێشکەش بکات، شکۆدارم دەکات،
ئەوەی ڕێگای خۆی ڕێک بکات، ڕزگاریی خودای نیشان دەدەم.» 
- a. 50:5 بۆ ئەوانەی کە پابەندن بە پەیمانی خۆشەویستی نەگۆڕی پەروەردگار.
 - b. 50:6 لە دەقی عیبری لێرە وشەی \+tl سەلاە\+tl* هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.
 - c. 50:9 پشتیر: گەوڕ، شوێنێکی تایبەت بووە بە پەروەردەکردنی ئاژەڵ.
 

