عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان. زەبوورێکی داودە. کاتێک ناتانی پێغەمبەر هاتە لای دوای ئەوەی داود لەگەڵ بەتشەبەع\f + \fr 51:0 \ft ژنی ئوریای حیتی بوو، داود لەگەڵی جووتبوو، بەم جۆرە داود داوێنپیسی لەگەڵی کرد. بۆ داپۆشینی گوناهەکەی، پلانێکی دانا بۆ بەکوشتدانی ئوریا. پاشان داود هێنای و کردییە ژنی خۆی. دایکی سلێمان بوو.\f* جووتبوو.
- 1
- ئەی خودایە، بەگوێرەی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت لەگەڵم میهرەبان بە،
 بەگوێرەی زۆری بەزەیی خۆت یاخیبوونم بسڕەوە.
- 2
- بە تەواوی لە تاوانم بمشۆرەوە و
 لە گوناهم پاکم بکەرەوە،
- 3
- چونکە من یاخیبوونم دەزانم،
 هەمیشە گوناهم لەبەردەممە.
- 4
- لە دژی تۆ، تەنها تۆ، گوناهم کرد،
 لەبەرچاوی تۆ خراپەم کرد،
 تاکو لە بڕیارەکانت ڕاست بیت،
 دادپەروەر بیت لە حوکمەکانت.
- 5
- ئەوەتا من بە زگماکی تاوانبارم،
 گوناهبارم لەو کاتەوە کە دایکم سکی بە من پڕ بووە.
- 6
- ئەوەتا لە ناوەڕۆکەوە بە ڕاستی دڵشاد دەبیت،
 لە ویژدانەوە فێری داناییم دەکەیت.
- 7
- بە زوفا[a]  پاکم بکەرەوە پاک دەبم،
 بمشۆرەوە لە بەفر سپیتر دەبم.
- 8
- با گوێم لە شادی و خۆشی بێت،
 با ئەو ئێسقانانەی وردوخاشت کردووە شاد بن.
- 9
- چاو لە گوناهەکانم بپۆشە و
 هەموو خراپەکانم بسڕەوە.
- 10
- ئەی خودایە، دڵێکی پاکم تێدا دروستبکە و
 ڕۆحێکی چەسپاو لە ناخم نوێ بکەرەوە.
- 11
- لە بەرچاوی خۆت دەرم مەکە،
 ڕۆحی پیرۆزی خۆتم لێ مەستێنەوە.
- 12
- شادی ڕزگاریی خۆتم پێ بدەوە،
 بە ڕۆحێکی خۆویستانە پشتگیریم بکە.
- 13
- ئینجا یاخیبووان فێری ڕێگای تۆ دەکەم،
 گوناهباران دەگەڕێنەوە لات.
- 14
- ئەی خودایە، خودای ڕزگاریم، لە سزای خوێنڕشتن دەربازم بکە،
 هەتا زمانم گۆرانی بەسەر ڕاستودروستیتدا بڵێت.
- 15
- ئەی پەروەردگار، لێوەکانم لێک بکەرەوە و
 دەمم ستایشت ڕابگەیەنێت.
- 16
- تۆ بە قوربانی دڵشاد نابیت، ئەگینا پێشکەشی دەکەم،
 بە قوربانی سووتاندن ڕازی نابیت.
- 17
- قوربانی بۆ خودا ڕۆحێکی شکاوە،
 ئەی خودایە، تۆ بە سووکییەوە تەماشای دڵی شکاو و وردوخاشکراو ناکەیت.
- 18
- بە ڕەزامەندی خۆت چاکە لەگەڵ سییۆن بکە،
 شووراکانی ئۆرشەلیم بنیاد بنێوە.
- 19
- ئەوسا بە قوربانی ڕاستودروستی و
 بە قوربانی سووتاندنی تەواو دڵشاد دەبیت،
 ئەوسا گا لەسەر قوربانگاکەت پێشکەش دەکرێت.
- a. 51:7 جۆرە ڕووەکێکە، جولەکەکان بە پێ ڕێوەرەسم بۆ پاککردنەوە بەکاریاندەهێنا.

