عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، هۆنراوەیەکی داودە. کاتێک دۆئێگی\f + \fr 52‏:0 \ft سەرۆک شوانەکانی شاول بوو، کاتێک داود لە ڕووی شاول هەڵات بۆ نوب بۆ لای ئەحیمەلەخ کە سەرۆک کاهین بوو، جا ئەحیمەلەخ نانی قوربانی دا بە داود و ئەوانەی لەگەڵی بوون. لەو کاتەدا دۆئێگ لە نوب بوو و هەواڵی برد بۆ شاول. ئینجا شاول ئەحیمەلەخ و کاهینەکانی گرت و فەرمانی دا بە پاسەوانەکان بیانکوژن، بەڵام ئەوان ڕەتیانکردەوە. جا فەرمانی دا بە دۆئێگ، ئەویش هەشتا و پێنج کاهینی کوشت.‏\f* ئەدۆمی چوو بۆ لای شاول و پێی گوت کە داود چووە بۆ ماڵی ئەحیمەلەخ. 
1
ئەی پاڵەوان، بۆچی شانازی بە خراپەوە دەکەیت؟
ئەی شەرمەزار لەبەرچاوی خودا،
بۆچی بە درێژایی ڕۆژ شانازی دەکەیت؟
2
زمانت پیلانی کاولکاری دادەڕێژێت،
وەک گوێزانێکی تیژ وایە،
خەریکی فێڵبازییە.
3
زیاتر حەزت لە خراپەیە نەک لە چاکە،
لە درۆ نەک لە ڕاستگۆیی.[a]
4
حەزت لە هەموو وشەیەکی زیانبەخشە،
ئەی زمانی فێڵباز!
5
بێگومان خودا هەتاهەتایە وێرانت دەکات،
دەتڕفێنێت و لە ماڵەکەت دەرتدەهێنێت،
ڕیشەکێشت دەکات لە خاکی زیندووان.
6
ڕاستودروستان ئەمە دەبینن و دەترسن،
پێی پێدەکەنن و دەڵێن:
7
«ئا ئەوەتا ئەو کەسەی کە خودا ناکاتە پەناگای خۆی،
بەڵکو پشتی بە زۆریی سامانەکەی بەستبوو،
بە تێکشکاندنی کەسانی دیکە بەهێز بوو!»
8
بەڵام من لە ماڵی خودا وەک دار زەیتوونێکی سەوزم،
هەتاهەتایە پشت بە خۆشەویستی نەگۆڕی خودا دەبەستم.
9
هەتاهەتایە لەبەردەم خۆشەویستانت ستایشت دەکەم بۆ کردەوەکانت،
ئومێدم بە ناوی تۆیە، چونکە چاکە.
  1. a. 52‏:3 لە دەقی عیبری لێرە و لە ئایەتی 5، وشەی \+tl سەلاە‏\+tl* هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.‏