عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - بۆ گەورەی گۆرانیبێژان لەسەر ئاوازی گۆرانی «کۆتر لەسەر دار بەڕوو دوورن.» پاڕانەوەیەکی داودە کاتێک فەلەستییەکان لە گەت\f + \fr 56:0 \ft بڕوانە \+xt پەیدابوون 10:14،\+xt* یەکێک بوو لە پێنج شارە گەورەکەی فەلەستییەکان. شوێنی لەدایکبوونی گولیاتە کە پاڵەوانی فەلەستییەکان بوو و داود بە بەردەقانی کوشتی. بڕوانە ساموئێلی یەکەم \+xt 17:1–18:7 و 21:11.\+xt*\f* گرتیان.
 - 1
 - ئەی خودایە، لەگەڵم میهرەبان بە، چونکە خەڵک ڕاوم دەنێن،
بە درێژایی ڕۆژ لە دژی من دەجەنگن. - 2
 - دوژمنانم بە درێژایی ڕۆژ ڕاوم دەنێن،
چونکە زۆرن ئەوانەی بە لووتبەرزییەوە دەمچەوسێننەوە. - 3
 - کاتێک ترسم لێ دەنیشێت،
من پشت بە تۆ دەبەستم. - 4
 - بە خودا، کە ستایشی پەیامەکەی دەکەم،
پشت بە خودا دەبەستم، من ناترسم،
مرۆڤ چیم لێ دەکات؟ - 5
 - بە درێژایی ڕۆژ دەستکاری قسەکانم دەکەن،
هەمیشە پیلان بۆ خراپەم دەگێڕن. - 6
 - گیروگرفت دەنێنەوە، خۆیان مات دەکەن،
چاویان لە هەنگاوەکانمە،
بۆ ئەوەی لە دەرفەتێکدا بمکوژن. - 7
 - لە پێناوی تاوانیان سزایان بدە،
ئەی خودایە، بە تووڕەیی خۆت گەلان ژێر بخە. - 8
 - خۆت ئاگاداری سەرگەردانی منی،
فرمێسکەکانم بخەرە مەشکەی خۆتەوە،
ئایا ئەوان لە پەڕتووکی تۆدا نەنووسراون؟ - 9
 - لەو ڕۆژەی هاوار بۆ تۆ دەکەم،
دوژمنەکانم بەرەو پاش دەکشێنەوە.
بەمە دەزانم کە خودا لەگەڵمە. - 10
 - بە خودا، کە ستایشی پەیامەکەی دەکەم،
بە یەزدان، کە ستایشی وشەکەی دەکەم، - 11
 - بە خودا پشت دەبەستم، من ناترسم.
مرۆڤ چیم لێ دەکات؟ - 12
 - ئەی خودایە، نەزرەکانی خۆم بۆ تۆ بەجێدەهێنم،
قوربانی سوپاسگوزاری پێشکەش دەکەم. - 13
 - بێگومان تۆ لە مردن فریای گیانم دەکەویت،
تۆ پێیەکانی من لە خلیسکان دەپارێزیت،
تاکو دۆستایەتی لەگەڵ خودا بکەم و
لە ڕووناکی ژیاندا بڕۆم. 

