عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، لەسەر ئاوازی «وێران مەکە»، زەبوورێکی ئاساف. گۆرانییەک.
- 1
- ئەی خودایە، ستایشت دەکەین،
 ستایشت دەکەین، چونکە ناوت نزیکە،
 خەڵکی باسی کارە سەرسوڕهێنەرەکانت دەکەن.
- 2
- تۆ دەفەرمووی: «کات دیار دەکەم،
 بە ڕاستی دادوەری دەکەم.
- 3
- کە زەوی و هەموو دانیشتووانەکەی دەلەرزن،
 منم کۆڵەکەکانی دەچەسپێنم.[a]
- 4
- بە لووتبەرزان دەڵێم: ”لووتبەرز مەبن،“
 بە خراپەکاران: ”هێزتان دەرمەخەن.
- 5
- هێزتان بەرەو ئاسمان دەرمەخەن،
 بە کەللەڕەقی مەدوێن.“»
- 6
- نە لە ڕۆژهەڵات و نە لە ڕۆژئاوا،
 نە لە بیابان کەس ناتوانێ مرۆڤ بەرز بکاتەوە،
- 7
- بەڵکو خودایە دادپەروەری دەکات،
 ئەم نزم دەکات و ئەو بەرز دەکاتەوە.
- 8
- جام بەدەستی یەزدانەوەیە،
 پڕە لە مەی ترشاو و تێکەڵ بە داوودەرمان،
 لەمە تێدەکات، هەموو بەدکارانی سەر زەوی
 لێی بخۆنەوە و هەتا خڵتەکەی بەتاڵی بکەن.
- 9
- بەڵام من هەتاهەتایە ئەمە ڕادەگەیەنم،
 گۆرانی بۆ خودای یاقوب دەڵێم، کە دەفەرموێت:
- 10
- «هێزی هەموو بەدکارەکان دەڕووخێنم،
 هێزی ڕاستودروستانیش زیاد دەکەم.»
- a. 75:3 لە دەقی عیبری لێرە وشەی \+tl سەلاە\+tl* هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.

