عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - بۆ گەورەی گۆرانیبێژان. ئاوازی یەدوتون، زەبوورێکی ئاساف.
- 1
- دەنگم بۆ خودا بەرز دەکەمەوە، هاوار دەکەم،
 دەنگم بۆ خودا بەرز دەکەمەوە بۆ ئەوەی گوێی لێم بێت.
- 2
- لە ڕۆژی تەنگانەم ڕوو لە پەروەردگار دەکەم،
 بە درێژایی شەو دەست پان دەکەمەوە، بێ ئەوەی سڕبێت.
 گیانم نەوازش ڕەت دەکاتەوە.
- 3
- بیر لە خودا دەکەمەوە و دەناڵێنم،
 ورد دەبمەوە و ڕۆحم دەبوورێتەوە.[a]
- 4
- پێڵووی چاوەکانمت گرت،
 شپرزە بووم، قسەم پێ نەکرا.
- 5
- بیر لە ڕۆژگاری دێرین دەکەمەوە،
 ساڵانی ڕابردوو.
- 6
- شەوانە لە دڵی خۆم بیر لە ئاوازەکانم دەکەمەوە،
 ورد دەبمەوە و ڕۆحم دەگەڕێت:
- 7
- «ئایا هەتاهەتایە پەروەردگار ڕەتمان دەکاتەوە؟
 چیتر لێمان ڕازی نابێتەوە؟
- 8
- ئایا خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی هەتاهەتایە نەماوە؟
 ئایا بەڵێنەکانی بۆ نەوە دوای نەوە دواییان هاتووە؟
- 9
- ئایا خودا میهرەبانی لەبیر کردووە؟
 یان لە تووڕەیی بەزەیی خۆی داخستووە؟»
- 10
- ئینجا دەڵێم: «ئەمە دەردی منە:
 دەستە ڕاستەی خودای هەرەبەرز گۆڕاوە.»
- 11
- کردارەکانی یەزدان دێنمەوە یادم،
 بێگومان پەرجووەکانی تۆم لەبیرە کە لە کۆنەوەیە.
- 12
- لە هەموو کارەکانت ورد دەبمەوە و
 بیر لە کردەوە مەزنەکانت دەکەمەوە.
- 13
- ئەی خودایە، ڕێگات پیرۆزە.
 چ خودایەک وەک خودا مەزنە؟
- 14
- تۆ ئەو خودایەی کە پەرجووت کردووە و
 هێزی خۆتت لەنێو خەڵک دەرخستووە.
- 15
- بە بازووی خۆت گەلی خۆتت کڕییەوە،
 نەوەی یاقوب و یوسف.
- 16
- ئەی خودایە، کە ئاوەکان تۆیان بینی،
 کە ئاوەکان تۆیان بینی ترسان،
 بگرە قووڵاییەکان هەژان.
- 17
- هەورەکان ئاویان ڕشت،
 هەورەتریشقەکان دەنگیان دایەوە،
 هەروەها تیرەکانت بریسکانەوە.
- 18
- گرمەی هەورەتریشقەی تۆ لە گەردەلوول،
 بروسکەکان دنیایان ڕووناک کردەوە،
 زەوی لەرزی و هەژا.
- 19
- ڕێگات بە ناو دەریادایە،
 ڕێچکەکانت بە ناو ئاوە زۆرەکانە،
 شوێن پێیەکانت نەزانران.
- 20
- لەسەر دەستی موسا و هارون،
 وەک مێگەلە مەڕ ڕێنمایی گەلی خۆتت کرد.
- a. 77:3 لە دەقی عیبری لێرە و لە ئایەتەکانی 9 و 15، وشەی \+tl سەلاە\+tl* هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.

