عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- زه‌بوورێكی داود.
- 1
- ئه‌ی یه‌زدانی په‌روه‌ردگارمان،
ناوت له سه‌راپای زه‌ویدا چه‌ند شكۆداره!
تۆ شكۆمه‌ندی خۆتت خستووه‌ته سه‌رووی ئاسمان. - 2
- به ستایشی منداڵان و شیره‌خۆران
هێزت بۆ خۆت دامه‌زراندووه له دژی ناحه‌زه‌كانت،
هه‌تا دوژمنه تۆڵهسێنهرهكانی پێ ده‌مكوت بكه‌یته‌وه. - 3
- كاتێك ته‌ماشای ئاسمانت ده‌كه‌م،
كه په‌نجه‌كانی تۆ دروستی كردووه،
مانگ و ئه‌ستێره‌كان، كه تۆ له‌وێ داتناون، - 4
- مرۆڤ چییه تاكو بیری لێ بكه‌یته‌وه؟
كوڕی مرۆڤ چییه تاكو بایه‌خی پێبده‌یت؟ - 5
- كه‌مێك له فریشته‌كانت[a] به كه‌متر دانا و
تاجی شكۆ و ڕێزت خسته سه‌ری. - 6
- ده‌سه‌ڵاتت داوه‌تێ به‌سه‌ر هه‌موو ده‌ستكردی خۆتدا،
تۆ هه‌موو شتێكت خستووه‌ته ژێر پێی ئه‌و: - 7
- هه‌موو مه‌ڕ و مانگاكان،
هه‌روه‌ها ئاژه‌ڵی كێوی، - 8
- باڵنده‌ی ئاسمان و ماسی ده‌ریا و
هه‌رچی له‌ناو ده‌ریادا ده‌ژی. - 9
- ئه‌ی یه‌زدانی په‌روه‌ردگارمان،
ناوت له سه‌راپای زه‌ویدا چه‌ند شكۆداره!
- a. 8:5 عیبری: خوداكان، به واتای بوونه‌وه‌ره ئاسمانییه‌كان.