عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - هۆنراوەیەکی ئێیتانی ئەزراحی\f + \fr 89:0 \ft بڕوانە \+xt یەکەم پاشایان 4:31\+xt*\f*.
- 1
- هەتاهەتایە گۆرانی بەسەر خۆشەویستی نەگۆڕی یەزداندا دەڵێم،
 نەوە دوای نەوە بە دەمم دڵسۆزیت ڕادەگەیەنم.
- 2
- هەروەک گوتم، هەتاهەتایە خۆشەویستی نەگۆڕ بنیاد دەنرێت،
 لە ئاسمان دڵسۆزیت چەسپاوە.
- 3
- فەرمووت: «پەیمانم لەگەڵ هەڵبژاردەی خۆم بەستووە،
 سوێندم بۆ داودی بەندەم خواردووە،
- 4
- ”هەتاهەتایە وەچەکەت دەچەسپێنم،
 نەوە دوای نەوە تەختت بنیاد دەنێم.“»[a]
- 5
- ئەی یەزدان، ئاسمان ستایشی کارە سەرسوڕهێنەرەکانت دەکات،
 هەروەها لەناو کۆڕی پیرۆزانیش[b] دڵسۆزیت.
- 6
- لەناو هەورەکان کێ هاوتای یەزدانە؟
 لەنێو فریشتەکانی ئاسمان کامەیان لە یەزدان دەچێت؟
- 7
- خودا لەنێو ئەنجومەنی پیرۆزان زۆر سامناکە،
 لە هەموو ئەوانەی دەوروبەری ترسناکترە.
- 8
- ئەی یەزدان، خودای سوپاسالار، کێ وەک تۆ وایە؟
 تۆ بەهێزیت، ئەی یەزدان، دڵسۆزیشت دەوری داویت.
- 9
- دەسەڵاتت بەسەر هەڵچوونی دەریادا هەیە،
 کە شەپۆلەکانی بەرز دەبنەوە، هێمنیان دەکەیتەوە.
- 10
- وەک بریندارێکی سەخت ڕاهەبت[c]  پان کردەوە،
 بە هێزی بازووت دوژمنەکانت پەرتەوازە کرد.
- 11
- ئاسمان هی تۆیە، هەروەها زەویش،
 گەردوون و هەرچی تێیدایە تۆ داتمەزراندووە.
- 12
- باکوور و باشوور تۆ بەدیت هێناون،
 تابۆر[d] و حەرمۆن بۆ ناوی تۆ هەلهەلە لێدەدەن.
- 13
- بازووت هەیە لەگەڵ توانا،
 دەستت بەهێزە، دەستی ڕاستت بەرزە.
- 14
- ڕاستودروستی و دادپەروەری بناغەی تەختی تۆن،
 خۆشەویستی نەگۆڕ و ڕاستی[e] لەبەردەمی تۆ دەڕۆن.
- 15
- خۆزگە بەو گەلە دەخوازرێ کە دەزانن چۆن پڕ بە دەنگیان هاواری شادی بکەن،
 ئەی یەزدان، بە ڕووناکی ڕوخساری تۆ ڕێ دەکەن.
- 16
- بەهۆی ناوی تۆوە بە درێژایی ڕۆژ شادمان دەبن،
 بە ڕاستودروستی تۆ بەرز دەبنەوە،
- 17
- چونکە تۆ شکۆمەندی و هێزی ئەوانیت،
 ئێمە بە ڕەزامەندی تۆ بەهێز دەبین.
- 18
- بێگومان قەڵغانمان هی یەزدانە،
 پاشامان هی خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیلە.
- 19
- جارێکیان لە بینینێکدا[f]  قسەت کرد،
 بە خۆشەویستانی خۆتت فەرموو:
 «هێزم بە پاڵەوانێک بەخشی،
 لەنێو گەل گەنجێکم بەرزکردەوە.
- 20
- داودی بەندەی خۆمم دۆزییەوە،
 بە ڕۆنی پیرۆزم دەستنیشانم کرد[g] .
- 21
- ئەوەی دەستم پێوەی دەچەسپێت،
 هەروەها بازووم بەهێزی دەکات.
- 22
- دوژمن بەسەریدا زاڵ نابێت،
 نابێتە ژێر دەستەی کوڕی زۆردار.
- 23
- لەبەردەمی خۆی دوژمنانی تێکدەشکێنم،
 ناحەزانی تووشی بەڵا دەکەم.
- 24
- دڵسۆزی و خۆشەویستی نەگۆڕی منی لەگەڵدایە،
 بە ناوی منەوە بەهێز دەبێت.
- 25
- وا دەکەم دەستی بەسەر دەریاوە بێت،
 دەستی ڕاستی بەسەر ڕووبارەکان.
- 26
- هاوارم بۆ دەکات: ”تۆ باوکمی،
 خودای منی، تاشەبەردی ڕزگاریی منیت.“
- 27
- منیش دەیکەمە نۆبەرەی خۆم،
 بەرزترین لە پاشایانی زەوی.
- 28
- هەتاهەتایە خۆشەویستی نەگۆڕی خۆمی بۆ دەپارێزم،
 پەیمانی من بۆ ئەو دەچەسپێت.
- 29
- هەتاهەتایە وەچەکەی دەچەسپێنم،
 تەختیشی بەقەد ڕۆژگاری ئاسمان بێت.
- 30
- «ئەگەر کوڕانی واز لە فێرکردنم بهێنن،
 ڕێگای یاساکانی من نەگرنەبەر،
- 31
- ئەگەر سەرپێچی فەرزەکانم بکەن،
 ڕاسپاردەکانم بەجێنەگەیەنن،
- 32
- لەسەر یاخیبوونەکانیان بە دار سزایان دەدەم،
 بە لێدان گوناهەکانیان،
- 33
- بەڵام خۆشەویستی نەگۆڕی خۆمی لێ ناکەمەوە،
 درۆ ناکەم دەربارەی دڵسۆزییەکەم.
- 34
- پەیمانی خۆم ناشکێنم و
 قسەی خۆم ناگۆڕم.
- 35
- جارێک سوێندم بە پیرۆزی خۆم خوارد،
 درۆ لەگەڵ داود ناکەم.
- 36
- هەتاهەتایە نەوەی داود دەمێنێت و
 تەختی وەک خۆر لەبەردەممە،
- 37
- هەمیشە وەک مانگ دەچەسپێت،
 ئەو شایەتەی لە ئاسمانیشە دڵسۆزە.»
- 38
- بەڵام تۆ ڕەتت کردەوە و وازت لێی هێنا،
 لە دەستنیشانکراوەکەت[h] تووڕەبوویت.
- 39
- پەیمانەکەت لەگەڵ خزمەتکارەکەت شکاند و
 تاجەکەی ئەوت لە خۆڵ وەردا و گڵاوت کرد.
- 40
- هەموو شووراکانیت ڕووخاند،
 قەڵاکانیت کردە کاولگە.
- 41
- هەموو ئەوانەی تێدەپەڕن تاڵانیان کرد،
 لەلای دراوسێکانی[i] ڕیسوا بوو.
- 42
- دەستی ڕاستی دوژمنەکانیت بەرزکردەوە،
 هەموو ناحەزەکانیت دڵشاد کرد.
- 43
- دەمی شمشێرەکەیت هەڵگێڕایەوە و
 لە جەنگدا سەرتنەخست.
- 44
- شکۆمەندییەکەیت پووچەڵ کردەوە،
 تەختی ئەوت فڕێدایە سەر زەوی.
- 45
- ڕۆژگاری گەنجیت کورت کردەوە و
 بەرگی شەرمەزاریت کردە بەری.
- 46
- ئەی یەزدان، هەتا کەی؟ ئایا بە تەواوی خۆت دەشاریتەوە؟
 هەتا کەی تووڕەییت وەک ئاگر دادەگیرسێت؟
- 47
- لەبیرت بێت تەمەنم چەند کورتە.
 ئادەمیزادت بۆ چ مەبەستێکی پووچ بەدیهێناوە؟
- 48
- ئایا پیاو هەیە بژیێت و مردن نەبینێت؟
 یان گیانی خۆی لە دەست جیهانی مردووان دەرباز بکات؟
- 49
- ئەی پەروەردگار، کوا خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی جارانت،
 کە بە دڵسۆزی خۆت سوێندت بۆ داود خوارد؟
- 50
- پەروەردگار، شورەیی خزمەتکاری خۆت لەبیر بێت،
 چۆن هی هەموو گەلانم لە باوەشی خۆم گرتووە،
- 51
- ئەو سووکایەتییەی دوژمنەکانت، ئەی یەزدان،
 ئەوەی بە ڕاستی بە نەوەکانی دەستنیشانکراوەکەت[j] کرا.
- 52
- هەر ستایش بۆ یەزدان، هەتاهەتایە.
 ئامین و ئامین.
- a. 89:4 لە دەقی عیبری لێرە و لە ئایەتەکانی 37 و 45 و 48، وشەی \+tl سەلاە\+tl* هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.
- b. 89:5 هەندێک لە فریشتەکان لەبەردەم خودا ئامادە دەبن، خودا لە فەرمایشت و فەرمانەکانی دەکرێ ڕاوێژیان پێ بکات و گفتوگۆیان لەگەڵ بکات.
- c. 89:10 مەبەست لە دڕندەی دەریایە کە ئاماژە بوو بۆ خراپە.
- d. 89:12 کێوێکە لە ناوچەی جەلیل ئێستا پێی دەگوترێت ئەلگور.
- e. 89:14 بڕوانە یۆحەنا 1:17.
- f. 89:19 بینین. خودا لە ڕێی پیشاندانی دیمەنێکەوە پەیامێک دەگەیەنێتە ئەو مرۆڤەی بییەوێت.
- g. 89:20 دەستنیشانکردنی کەسێک بۆ ئەرکێکی ئایینی یان پاشایەتی ئەو کاتە بە چەورکردنی بووە بە ڕۆن.
- h. 89:38 بە زمانی عیبری پێی دەگوترێ \+tl مەشیخ\+tl* یان \+tl مەشیح\+tl*.
- i. 89:41 مەبەستی گەلەکانی دراوسێی ئیسرائیلە.
- j. 89:51 بە زمانی عیبری پێی دەگوترێ \+tl مەشیخ\+tl* یان \+tl مەشیح\+tl*.

