عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - 1
 - ئەی یەزدان، خودای تۆڵە،
ئەی خودای تۆڵە، بدرەوشێوە. - 2
 - ئەی دادوەری زەوی، ڕاپەرە،
سزای لووتبەرزەکان بدەوە. - 3
 - ئەی یەزدان، هەتا کەی بەدکاران،
هەتا کەی بەدکاران دڵشاد دەبن؟ - 4
 - بەدکاران لووتبەرزی لە قسەکانیانەوە هەڵدەقوڵێت،
شانازی بە خۆیانەوە دەکەن. - 5
 - ئەی یەزدان، گەلەکەت وردوخاش دەکەن،
میراتی تۆ دەچەوسێننەوە. - 6
 - بێوەژن و نامۆ دەکوژن،
هەتیو سەردەبڕن. - 7
 - دەڵێن: «یەزدان نابینێت،
خودای یاقوب ئاگای لێ نییە.» - 8
 - ئەی دەبەنگەکان لەنێو گەل، وریابن!
ئەی گێلەکان، کەی تێدەگەن؟ - 9
 - ئایا ئەوەی گوێی چاندووە، نابیستێت؟
ئایا ئەوەی چاوی دروستکردووە، نابینێت؟ - 10
 - ئایا ئەوەی نەتەوەکان تەمبێ دەکات، سەرزەنشت ناکات؟
ئایا ئەوەی فێری مرۆڤ دەکات، زانیاری نییە؟ - 11
 - یەزدان بیرکردنەوەی مرۆڤ دەزانێت،
کە پووچە. - 12
 - ئەی یەزدان، خۆزگە دەخوازرێ بەو کەسەی تۆ تەمبێی دەکەیت،
لە تەوراتی خۆت فێری دەکەیت، - 13
 - لە ڕۆژی سەختدا ئارامی بکەیتەوە،
هەتا گۆڕ بۆ بەدکار هەڵبکەنرێت، - 14
 - چونکە یەزدان واز لە گەلی خۆی ناهێنێ،
میراتی خۆی ڕەت ناکاتەوە. - 15
 - دادوەری بۆ ڕاستودروستی دەگێڕێتەوە،
هەموو دڵڕاستەکان شوێنی دەکەون. - 16
 - کێ بۆم لە دژی بەدکاران هەڵدەستێتەوە؟
کێ بۆم لە دژی خراپەکاران بوەستێتەوە؟ - 17
 - یەزدان هاریکارم بوو، ئەگینا هێندەی نەمابوو
گیانم لەنێو بێدەنگی مردووان نیشتەجێ بێت. - 18
 - کاتێک گوتم: «پێم دەخلیسکێت،»
ئەی یەزدان، خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت پشتی گرتم. - 19
 - کە خەم لە ناخم زۆر بوو،
دڵنەوایی تۆ گیانی منی شاد کرد. - 20
 - ئایا تەختی گەندەڵی هاوڕێیەتی لەگەڵ تۆ دەبەستێت،
ئەوانەی بەگوێرەی زۆرداری خۆیان، شێوەی یاسا دادەڕێژن؟ - 21
 - لە دژی گیانی ڕاستودروست کۆدەبنەوە،
خوێنێکی بێگەرد تاوانبار دەکەن. - 22
 - بەڵام یەزدان بۆم دەبێتە قەڵا،
خودا بۆم بووە بە تاشەبەردی پەناگام. - 23
 - ئەو خراپەیەی دەیکەن بەسەر خۆیانیدا دەداتەوە و
لە سزای بەدکاری خۆیان کڕیان دەکات،
یەزدانی پەروەردگارمان کڕیان دەکات. 

