عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - 1
 - گۆرانی بڵێن بۆ یەزدان، گۆرانییەکی نوێ،
گۆرانی بۆ یەزدان بڵێن، ئەی هەموو زەوی. - 2
 - گۆرانی بۆ یەزدان بڵێن، ستایشی ناوی بکەن،
ڕۆژ بە ڕۆژ مژدەی ڕزگاریی ئەو ڕابگەیەنن. - 3
 - لەنێو نەتەوەکان شکۆمەندی ئەو ڕابگەیەنن،
لەنێو هەموو گەلان کارە سەرسوڕهێنەرەکانی. - 4
 - یەزدان مەزنە و شایانی ستایشی زۆرە،
سامناکە بەسەر هەموو خوداوەندەکانەوە، - 5
 - چونکە هەموو خوداوەندەکانی گەلان بتن،
بەڵام یەزدان ئاسمانی دروستکردووە. - 6
 - شکۆ و سەربەرزی لەبەردەمیدان،
هێز و جوانی لە پیرۆزگاکەیدان. - 7
 - ئەی هەموو خێڵەکانی گەلان، ستایشی یەزدان بکەن،
ستایشی شکۆ و هێزی یەزدان بکەن. - 8
 - ستایشی ناوی شکۆداری یەزدان بکەن،
دیاری بهێنن و وەرنە ناو حەوشەی ماڵەکەی. - 9
 - کڕنۆش بۆ یەزدان ببەن، چونکە شکۆدار و پیرۆزە،
ئەی هەموو خەڵکی زەوی، لەبەردەمی بلەرزن. - 10
 - لەنێو نەتەوەکان بڵێن: «یەزدان پاشایەتی دەکات!
جیهان چەسپاوە و هەرگیز نالەقێت،
بە دادپەروەری حوکم بەسەر گەلاندا دەدات.» - 11
 - با ئاسمان شادبێت و زەوی دڵخۆش بێت،
با دەریا و هەرچی تێدایە بخرۆشێن، - 12
 - با کێڵگە و هەرچی تێدایە شاگەشکە بن.
ئینجا هەموو درەختەکانی دارستان گۆرانی دەڵێن، - 13
 - لەبەردەم یەزدان، چونکە دێت،
دێت بۆ ئەوەی دادوەری زەوی بکات،
دادوەری جیهان دەکات، بە ڕاستودروستی،
گەلانیش بە دڵسۆزی. 

