عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- 1
- یه‌زدان پاشایه‌تی ده‌كات، با زه‌وی دڵخۆش بێت،
دوورگه زۆره‌كان شادمان بن. - 2
- هه‌ور و ته‌م له ده‌وروپشتی ئه‌وه،
ڕاستودروستی و دادپه‌روه‌ری بنچینه‌ی ته‌ختی ئه‌وه. - 3
- ئاگر له‌پێشیه‌وه،
دوژمنه‌كانی ده‌وروبه‌ری ده‌سووتێنێت. - 4
- بروسكه‌كانی جیهان ڕووناك ده‌كه‌نه‌وه،
زه‌وی چاوی پێكه‌وت و له‌رزی. - 5
- چیاكان وه‌ك مۆم له‌به‌رده‌م یه‌زدان توانه‌وه،
له‌به‌رده‌م یه‌زدانی هه‌موو زه‌وی. - 6
- ئاسمان ڕاستودروستییه‌كه‌ی ڕاده‌گه‌یه‌نێت،
هه‌موو گه‌لان شكۆمه‌ندی ئه‌ویان بینی. - 7
- ئه‌وانه‌ی په‌یكه‌ر ده‌په‌رستن شه‌رمه‌زار ده‌بن،
ئه‌وانه‌ی شانازی به بت ده‌كه‌ن.
ئه‌ی هه‌موو خوداوه‌نده‌كان، كڕنۆشی بۆ ببه‌ن. - 8
- سییۆن بیستی و شادمان بوو،
كچانی یه‌هودا دڵخۆش بوون،
به حوكمه‌كانت، ئه‌ی یه‌زدان. - 9
- چونكه ئه‌ی یه‌زدان، له‌سه‌ر هه‌موو زه‌وی تۆ هه‌ره‌به‌رزی.
له‌سه‌ر هه‌موو خوداوه‌نده‌كان زۆر به‌رزبوویته‌وه. - 10
- دۆستانی یه‌زدان ڕقیان له به‌دكاری ده‌بێته‌وه،
گیانی خۆشه‌ویستانی ده‌پارێزێت،
له ده‌ست خراپه‌كاران ده‌ربازیان ده‌كات. - 11
- ڕووناكی بۆ ڕاستودروستان چێنراوه،
شادی بۆ دڵڕاسته‌كان. - 12
- ئه‌ی ڕاستودروستان، به یه‌زدان شاد بن،
ستایشی ناوه پیرۆزه‌كه‌ی بكه‌ن.