عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - 1
- یەزدان پاشایەتی دەکات،
 با گەلان بلەرزن،
 لەنێوان کەڕوبەکان لەسەر تەخت دانیشتووە،
 با زەوی بهەژێت.
- 2
- یەزدان مەزنە لە سییۆن،
 بەرزە و بەسەر هەموو گەلانەوەیە.
- 3
- با ستایشی ناوە مەزن و سامناکەکەت بکەن،
 ئەو پیرۆزە.
- 4
- پاشا بەهێزە، حەز لە دادپەروەری دەکات.
 تۆ ڕاست و ڕێکیت چەسپاند،
 تۆ دادپەروەری و ڕاستودروستیت لەناو یاقوب دروستکردووە.
- 5
- یەزدانی پەروەردگارمان بەرز بکەنەوە،
 لە تەختەپێی کڕنۆش ببەن،
 ئەو پیرۆزە.
- 6
- موسا و هارون لەناو کاهینەکانی ئەون،
 ساموئێل لەناو ئەو کەسانەیە بە ناوی ئەو دەپاڕێنەوە.
 لە یەزدان پاڕانەوە،
 ئەویش وەڵامی دانەوە،
- 7
- بە ستوونی هەور قسەی لەگەڵ کردن،
 یاساکەیان پەیڕەو کرد، هەروەها ئەو فەرزەی پێیدان.
- 8
- ئەی یەزدانی پەروەردگارمان، تۆ وەڵامت دانەوە،
 خودایەکی لێبوردە بوویت،
 هەرچەندە تۆ لەسەر کردەوەکانیان تۆڵەت لێ سەندنەوە.
- 9
- یەزدانی پەروەردگارمان بەرز بکەنەوە،
 لە چیای پیرۆزی ئەو کڕنۆش ببەن،
 چونکە یەزدانی پەروەردگارمان پیرۆزە.

