عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
ڕووباری ژیان 
1
پاشان فریشتەکە ڕووباری ئاوی ژیانی پیشاندام، پڕشنگدار وەک کریستاڵ، لە تەختی خودا و بەرخەکە و
2
بە ناوەڕاستی شەقامی شارەکەدا دەڕوات. لە هەردوو ڕۆخی ڕووبارەکەدا درەختی ژیان ڕوابوو کە دوازدە جار بەرهەم دەدات، هەر مانگە و بەرهەمێک. گەڵای درەختەکەش بۆ چاکبوونەوەی نەتەوەکانە.
3
ئیتر هیچ نەفرەتێک نامێنێت. تەختی خودا و بەرخەکەش لەناو شارەکەدا دەبن، بەندەکانی خزمەتی دەکەن و
4
ڕووی دەبینن و ناوی لەسەر نێوچەوانیانە.
5
لەوێ شەو دانایەت و پێویستییان بە چرا و ڕووناکی خۆر نابێت، چونکە یەزدانی پەروەردگار بەسەریاندا دەدرەوشێتەوە و بۆ هەتاهەتایە فەرمانڕەوایەتی دەکەن.
6
پاشان پێی فەرمووم: «ئەم وشانە ڕاست و جێی متمانەن. خودای پەروەردگاری ڕۆحی پێغەمبەران، فریشتەکەی خۆی نارد تاکو ئەو شتانە پیشانی بەندەکانی خۆی بدات کە دەبێت زوو ڕووبدەن.»
من بە پەلە دێم 
7
«ئەوەتا بە پەلە دێم! خۆزگە دەخوازرێت بەوەی پێشبینییەکانی ئەم پەڕتووکە وشە بە وشە پەیڕەو دەکات.»
8
من یۆحەنام، ئەوەی کە ئەم شتانەم بینی و بیستم. کاتێک بینیم و بیستم، کەوتم بۆ ئەوەی لەبەرپێی ئەو فریشتەیە کڕنۆش ببەم کە ئەم شتانەی پیشاندەدام.
9
جا پێی گوتم: «وا مەکە! منیش وەک تۆ بەندەی هاوکارتم، لەگەڵ خوشک و برا پێغەمبەرەکانت و ئەوانەی پەیامی ئەم پەڕتووکە پەیڕەو دەکەن. کڕنۆش بۆ خودا ببە!»
10
هەروەها پێی گوتم: «پەیامی پێشبینییەکانی ئەم پەڕتووکە مەشارەوە، چونکە کاتەکە نزیکە.
11
ئەوەی ستەمکارە با هەر ستەم بکات، ئەوەی گڵاوە با هەر گڵاو بێت، ئەوەی ڕاستودروستە با هەر کاری ڕاستودروست بکات، ئەوەی پیرۆزیشە با هەر پیرۆز بێت.
بەشی کۆتایی: بانگهێشت و ئاگاداری 
12
«ئەوەتا بە پەلە دێم! پاداشتی خۆم پێیە، تاکو پاداشتی هەرکەسێک بەگوێرەی کارەکەی بدەمەوە.
13
من ئەلف و یێم، یەکەمین و دواهەمینم، سەرەتا و کۆتاییم.
14
«خۆزگە دەخوازرێت بەوانەی جلەکانیان دەشۆن، تاکو مافیان لە درەختی ژیان هەبێت و لە دەرگاکانەوە بچنە ناو شارەکە.
15
سەگەکان و جادووگەران و داوێنپیسان و بکوژان و بتپەرستان و هەموو درۆزن و ئەوانەی حەز لە درۆ دەکەن لە دەرەوە دەبن.
16
«من عیسام، فریشتەکەمم نارد تاکو بەم شتانە شایەتی بۆ کڵێساکان بدەم. من لە ڕەگ و نەوەی داودم، ئەستێرەی بەیانی پڕشنگدار.»
17
ڕۆحی پیرۆز و بووک دەفەرموون: «وەرە!» ئەوەی گوێی لێیە با بڵێت: «وەرە!» ئەوەی تینوویەتی با بێت، ئەوەی دەیەوێت با بەخۆڕایی ئاوی ژیان ببات.
18
من هەموو ئەوانە ئاگادار دەکەمەوە کە گوێیان لە وشەکانی پێشبینیی ئەم پەڕتووکە دەبێت، هەرکەسێک وشەیەک بۆ ئەم پێشبینییانە زیاد بکات ئەوا خودا ئەو دەردانەی لەسەر زیاد دەکات کە لەم پەڕتووکەدا نووسراون.
19
ئەگەر کەسێکیش وشەیەکی پێشبینییەکانی ئەم پەڕتووکە بسڕێتەوە، خودا لە درەختی ژیان و لە شارە پیرۆزەکە بێبەشی دەکات، ئەوەی لەم پەڕتووکەدا نووسراوە.
20
شایەتی ئەمانە دەفەرموێ: «بەڵێ، بە پەلە دێم.»
ئامین! وەرە، عیسای خاوەن شکۆ.
21
با نیعمەتی عیسای خاوەن شکۆ لەگەڵ هەمووتان بێت. ئامین.
‫کتێبی پیرۆز، کوردی سۆرانی ستاندەر™
‫مافی چاپکردن پارێزراوە © ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ ‎Biblica, Inc‎.‎
‫بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. هەموو مافەکانی پارێزراوە.
Holy Bible, Kurdi Sorani Standard™‎
‪Copyright © 1998, 2011, 2016, 2020 by Biblica, Inc‎.‎
‪ Used with permission. All rights reserved worldwide.
‏«Biblica»، ‏«\sc The International Bible Society\sc*» و لۆگۆی ببلیکا نیشانەی بازرگانین کە لە نووسینگەی مافنامە و نیشانەی بازرگانیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا تۆمار کراون. بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە.
‪“Biblica”, “International Bible Society” and the Biblica Logo are trademarks registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Used with permission.
Published by Biblica
The International Bible Society
Bextiyari, Erbil‏
Iraqi Kurdistan
‪+964 750 736 5575
‪P.O. Box 16‏/‪0119
info@kitebipiroz.com
www.kitebipiroz.com
ژمارەی سپاردن
چاپخانەی
چاپی یەکەم 2022
دەکرێت هەتا ٥٠٠ ئایەت لە دەقی کوردی سۆرانی کتێبی پیرۆز بە هەموو شێوەکانی (نوسراو، بینراو، بیستراو) بەکاربهێنرێت بەبێ داواکردنی مۆڵەتی فەرمی لایەنی بڵاوکار، بە مەرجێک کە دەقی وەرگیراو یەکێک لە شەست و شەش پەڕتووکەکانی کتێبی پیرۆز بە تەواوی لەخۆ نەگرێت، یان بە مەرجێک ئەو ئایەتانەی کە وەرگیراون لە سەدا بیست و پێنجی هەموو کارەکە لەخۆ نەگرێت. ئەگەر بێتو ئایەتە وەرگیراوەکان لەو ڕێنماییانەی سەرەوە دەربچێت پێویستە داوای مۆڵەتی فەرمی لە ڕێکخراوی ببلیکا بکرێت.
ئاماژەکردن بە مافی چاپ دەبێت لەسەر ناونیشانەکە یان لە لاپەڕەی مافی چاپی ئیشەکەدا، بەم شێوەیەی خوارەوە بێت:
ئایەتەکان لە چاپی کوردی سۆرانیی ستاندەرەوە وەرگیراوە.
‫مافی چاپکردن پارێزراوە © ١٩٩٨، ٢٠١١، ٢٠١٦، ٢٠٢٠ ‎Biblica, Inc‎.‎
بە مۆڵەتی لایەنی بڵاوکار بەکارهاتووە. هەموو مافەکانی پارێزراوە.
کاتێک دەقەکانی کتێبی پیرۆزی چاپی کوردی سۆرانی لە میدیا نەفرۆشراوەکانی وەکو بڵاوکراوەکانی کڵێسا بەکارهات، ئەوا مۆڵەتی نووسراوی لایەنی بڵاوکار پێویست نییە، بەڵام دەبێت «چاپی کوردی سۆرانی ستاندەر» یان «ک. س. س.» لە کۆتایی هەموو دەقە وەرگیراوەکاندا ئاماژەی پێ بکرێت.
‫\sc ‫Biblica‏\sc* (ببلیکا)، ‫\sc ‏The International Bible Society‏\sc* (کۆمەڵەی نێودەوڵەتی کتێبی پیرۆز)، لە ڕێگەی وەرگێڕان و بڵاوکردنەوە و بەکارهێنانی کتێبی پیرۆزەوە پەیامی خودا پێشکەشی خەڵکی ئەفریقیا، ئاسیا، ئەوروپا، ئەمریکای باشوور، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەمریکای باکوور دەکات. ببلیکا لە ڕێگەی ئەو خزمەتە جیهانییە بەرفراوانەوە، وا دەکات خەڵکی پەیامی خودا بەکاربهێنن بۆ ئەوەی ژیانیان لە ڕێگەی پەیوەندی لەگەڵ عیسای مەسیحەوە بگۆڕدرێت.‏
خوێنەری ئازیز، مەبەستی ئەم پەڕتووکە ئەوەیە کە خوێنەری کورد بتوانێت بە زمانی شیرینی کوردی پەیامی خودای هەمیشەیی بخوێنێتەوە و گوێی لێ بگرێت. لەم وەرگێڕانەدا سێ بنەمای گرنگ ڕەچاو کراون: وردی، ڕوونی و ئاساییبوونی دەق.
ئەم وەرگێڕانەی کە ئێستا لەبەردەستتدایە لە زمانی عیبری و یۆنانییەوە وەرگێڕدراوە. سەرەتا، پەیمانی نوێ لە زمانی ئەڵمانییەوە وەرگێڕدرا و لە ساڵی ١٩٩٨ (ئینجیلی پیرۆز) چاپ کرا. دواتر پەیمانی کۆن لە زمانی عەرەبییەوە وەرگێڕدرا، ئینجا بە وردەکارییەوە هەردوو پەیمان بەگوێرەی زمانەکانی عیبری و یۆنانی پێداچوونەوەیان بۆ کرا. ئیتر چاپی دووەمی (ئینجیلی پیرۆز) لە ساڵی ٢٠١١ چاپ کرا، بەڵام بەهۆی ئەوەی پێداچوونەوەی پەیمانی کۆن کاری تێدا مابوو لەو کاتەدا چاپ نەکرا. پاشان لەبەر ئەوەی داڕشتنی ڕستە و دەستەواژەکانی زمانی کوردی لەگەڵ زمانە ئەسڵییەکان هەندێک جیاواز بوون، پێویست بوو وەک هەنگاوی سێیەم وەرگێڕانەکە پێداچوونەوەی بۆ بکرێت. تیمی وەرگێڕان بە درێژایی ئەم پرۆسەیە لە لایەکەوە سوودی لە بۆچوونی ڕاوێژکارانی یەزدانناسی (لاهوتی) و زانستی زمانەوانی وەرگرتووە، لە لایەکی دیکەوە دەقی وەرگێڕدراو لەلایەن دانیشتووانی چەند شارێکی هەرێمی کوردستانەوە تاقی کراوەتەوە، بۆ ئەوەی دڵنیا بین لەوەی کە وەرگێڕانەکە تەواو ڕوونە. لە ئەنجامدا بەرهەمی زیاتر لە سی ساڵی کاری وەرگێڕان دەخەینە بەردەستی خوێنەری کورد.
لە زمانی کوردیدا ڕا و بۆچوونی جیاواز هەن سەبارەت بە شێوازی داڕشتن و نووسینی کوردی، بەگوێرەی توانا هەوڵمان داوە شێوەزارە جیاوازەکانی نێو کوردی سۆرانی بە یەکسانی بەکاربهێنین، بۆ نووسینیش هەوڵمان داوە کە شێوازێک پەیڕەو بکەین کە کەمترین سەرنجی لەسەر بێت و گشتگیر بێت. بۆ ئەو مەبەستە بە پشتبەستن بە شارەزایانی زمانەوانی بنەمایەکمان داڕشتووە بۆ شێوازی نووسین و داڕشتنەکەمان و ئەم بنەمایەمان پەیڕەو کردووە.
هەندێک وشە و زاراوە هەن کە لە کەلتوری کوردی یان لە سەردەمی ئێستامان شتی نامۆن، هەوڵمان داوە بەگوێرەی توانا لە دەق ڕوون بین، هەروەها بۆ ڕوونکردنەوەی زیاتر پشتمان بە دانانی پەراوێز بەستووە. لە کۆتایی کتێبیش لیستی ڕوونکردنەوەی زاراوەکانمان داناوە لەگەڵ خشتەیەک بۆ ڕوونکردنەوەی کێش و پێوانەکان.
لە هەر پەڕتووکێک پێشەکییەکمان نووسیوە کە ئەو پەڕتووکە ڕوون دەکاتەوە و گرنگترین بابەتەکانی باس دەکات.
هەر پەڕتووکێکی کتێبی پیرۆز بۆ بەش و ئایەت دابەش کراوە، وەکو ‏\xt (١‏:٢‏)\xt* واتا (بەشی یەک، ئایەتی دوو) بۆ ئەوەی خوێنەر بتوانێت بە ئاسانی بگاتە ئەو دەقە. لە هەندێک شوێن بۆ ڕوونی ڕستەکان لە زمانی کوردی شوێنی وشەکان لەناو ئایەتەکان گۆڕاوە.
ناونیشانەکانی ناو دەق تەنها بۆ یارمەتیدانی خوێنەرە تاکو لە دەقەکە باشتر تێبگات، واتا لە دەقی ئەسڵیدا نییە (بڕوانە \xt پەیدابوون ١‏:١‏،٣‏،٥‏\xt*…هتد).
بۆ ناوی کەسایەتییەکان بەگوێرەی توانا هەوڵمان داوە ئەو ناوە هەڵبژێرین کە کەلتوری کوردی پێی ئاشنایە، یان بۆ خوێنەری کورد دەربڕینی ئاساییە.
ئەگەر وشەیەکی بیانی وەک خۆی وەرگیرابێت ئەوا بە \it لار‏\it* نووسراوە.
وەرگیراوەکانی پەیمانی کۆن لەناو پەیمانی نوێ لە نێوان جووت کەوانەیەکی بەم شێوەیە: ﴿…﴾ دانراوە. هەروەها پەراوێزی بۆ کراوە بۆ ئاماژەدان بەو شوێنەی کە لێی وەرگیراوە، بۆ نموونە بڕوانە \xt مەتا ١‏:٢٣‏\xt*.
لەبەر ئەوەی هیچ کەسێک تەواو نییە جگە لە خودا، واتا هیچ مرۆڤێک لە هەڵە بەدەر نییە، ئێمە وەکو تیمی وەرگێڕان دان بەوەدا دەنێین کە ئەم وەرگێڕانە دەکرێت هەڵە و کێشەی هەبێت، بەڵام لەگەڵ ئەمەشدا هەوڵی تەواومان داوە کە بەپێی ئەوپەڕی توانا، خۆمان بەدوور بگرین لە هەڵەی واتایی و زمانەوانی. هەموو کاتێک ئەو دوو ئایەتەی کۆتایی سیپارەی ئاشکراکردنمان لەبەرچاو گرتووە کە دەڵێت: «من ئاگاداری هەموو ئەوانە دەکەمەوە کە گوێیان لە وشەکانی پێشبینیی ئەم پەڕتووکە دەبێت، هەرکەسێک وشەیەک بۆ ئەم پێشبینییانە زیاد بکات ئەوا خودا ئەو دەردانەی لەسەر زیاد دەکات کە لەم پەڕتووکەدا نووسراون. ئەگەر کەسێکیش وشەیەکی پێشبی