عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- نامه‌یه‌ك بۆ كڵێسای ساردس
- 1
- هه‌روه‌ها بۆ فریشته‌ی كڵێساكه‌ی ساردس بنووسه:
ئه‌وه‌ی حه‌وت ڕۆحی خودا و حه‌وت ئه‌ستێره‌كه‌ی هه‌یه ده‌فه‌رموێ: «ئاگام له كرداره‌كانته، تۆ به ناو زیندوویت، به‌ڵام مردوویت. - 2
- ئێشك بگره! ئه‌وه‌ی ماوه به‌هێزی بكه، ئه‌وه‌ی خه‌ریكه بمرێت، چونكه له‌به‌رده‌م خودام كاره‌كانتم به ناته‌واوی بینی.
- 3
- ئیتر ئه‌و شته‌ی كه فێری بوویت و بیستت به‌بیر خۆتی بهێنه‌ره‌وه و به باشی پێیه‌وه پابه‌ند به و تۆبه بكه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێشك نه‌گریت ئه‌وا وه‌ك دزێك دێم و نازانی له چ كاتێكدا بۆت دێم.
- 4
- «كه‌چی خه‌ڵكێكی كه‌مت له ساردسدا هه‌یه به‌رگه‌كانیان گڵاو نه‌كردووه، به به‌رگی سپییه‌وه له‌گه‌ڵ من ڕێ ده‌كه‌ن، چونكه شایانی ئه‌وه‌ن.
- 5
- ئه‌وه‌ی سه‌ربكه‌وێت ئاوا به‌رگی سپی ده‌پۆشێت و ناوی له په‌ڕتووكی ژیاندا ناسڕمه‌وه و له‌به‌رده‌م باوكم و له‌به‌رده‌م فریشته‌كانی دان به ناوه‌كه‌یدا ده‌نێم.
- 6
- ئه‌وه‌ی گوێی هه‌یه، با ببیستێت ڕۆحی پیرۆز چی به كڵێساكان ده‌فه‌رموێ.»
- نامه‌یه‌ك بۆ كڵێسای فیلاده‌لفیا
- 7
- هه‌روه‌ها بۆ فریشته‌ی كڵێساكه‌ی فیلاده‌لفیا بنووسه:
ئه‌وه‌ی پیرۆز و ڕاسته، كلیله‌كه‌ی داودی له ده‌سته، ئه‌وه‌ی ده‌یكاته‌وه و كه‌س دایناخات، دایده‌خات و كه‌س نایكاته‌وه، ده‌فه‌رموێ: - 8
- «ئاگام له كرداره‌كانته. ئه‌وه‌تا ده‌رگایه‌كی كراوه‌م له‌به‌رده‌مت داناوه و كه‌س ناتوانێت دایبخات. ده‌زانم هێزێكی كه‌مت هه‌یه، به‌ڵام وشه‌ی من ده‌پارێزیت، نكۆڵیت له ناوی من نه‌كرد.
- 9
- ئه‌وه‌تا ئاوا له‌وانه‌ی كه‌نیشتی شه‌یتان ده‌كه‌م، ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن جوله‌كه‌ین و جوله‌كه‌ش نین، به‌ڵكو درۆ ده‌كه‌ن، وایان لێ ده‌كه‌م بێن و له‌به‌رده‌م پێیه‌كانتدا كڕنۆش ببه‌ن و بزانن تۆم خۆشویستووه.
- 10
- له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌گوێره‌ی ڕاسپاردهكهم دانت به‌خۆتداگرت، منیش له كاتی تاقیكردنه‌وه‌دا ده‌تپارێزم كه به‌سه‌ر هه‌موو جیهاندا دێت بۆ ئه‌وه‌ی دانیشتووانی جیهان تاقی بكرێنه‌وه.
- 11
- «زوو دێم. ده‌ست بگره به‌وه‌ی هه‌ته، تاكو كه‌س تاجه‌كه‌ت لێ نه‌ستێنێت.
- 12
- ئه‌وه‌ی سه‌ربكه‌وێت ده‌یكه‌مه كۆڵه‌كه‌یه‌ك له‌ناو په‌رستگای خودام و هه‌رگیز لێی ده‌رناچێت. ناوی خودای خۆم و ناوی شاری خودای خۆمی له‌سه‌ر ده‌نووسم، ئۆرشه‌لیمی نوێ، ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن خودای خۆم له ئاسمانه‌وه دێته خواره‌وه، هه‌روه‌ها ناوی نوێی خۆمی له‌سه‌ر ده‌نووسم.
- 13
- ئه‌وه‌ی گوێی هه‌یه، با ببیستێت ڕۆحی پیرۆز چی به كڵێساكان ده‌فه‌رموێ.»
- نامه‌یه‌ك بۆ كڵێسای لاودیكییا
- 14
- بۆ فریشته‌ی كڵێساكه‌ی لاودیكییا بنووسه:
ئه‌مه په‌یامی ئه‌وه‌یه كه به ئامین[a] ناو ده‌بردرێت، كه شایه‌تیده‌ری دڵسۆز و ڕاستگۆیه و سه‌رچاوه‌ی به‌دیهێنراوه‌كانی خودایه: - 15
- «ئاگام له كرداره‌كانته، تۆ نه سارد و نه گه‌رمیت. خۆزگه سارد یان گه‌رم بووای،
- 16
- به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شله‌تێنیت، نه ساردیت و نه گه‌رمیت، به‌ته‌مام له ده‌ممه‌وه بتتفێنمه‌وه.
- 17
- تۆ ده‌ڵێی: ”ده‌وڵه‌مه‌ندم و زه‌نگین بوومه، پێویستیم به هیچ نییه.“ به‌ڵام بێئاگای له‌وه‌ی به ده‌رده‌سه‌ری و نه‌گبه‌ت و هه‌ژار و كوێر و ڕووتیت.
- 18
- ئامۆژگاریت ده‌كه‌م زێڕی به ئاگر پوخته‌كراوم لێ بكڕیت تاكو ده‌وڵه‌مه‌ند بیت، جلی سپیش تاكو له‌به‌ری بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی شه‌رمه‌زاری ڕووتیت ده‌رنه‌كه‌وێت، هه‌روه‌ها كلیش بۆ ئه‌وه‌ی له چاوتی بده‌یت هه‌تا ببینیت.
- 19
- «ئه‌وانه‌ی خۆشم بوێن سه‌رزه‌نشتیان ده‌كه‌م و ته‌مبێیان ده‌كه‌م. بۆیه دڵگه‌رم به و تۆبه بكه.
- 20
- ئه‌وه‌تا له به‌رده‌رگا وه‌ستاوم و له ده‌رگا ده‌ده‌م. ئه‌گه‌ر یه‌كێك گوێی له ده‌نگم بوو و ده‌رگاكه‌ی كرده‌وه، لێی دێمه ژووره‌وه و نانی له‌گه‌ڵ ده‌خۆم، ئه‌ویش له‌گه‌ڵ من.
- 21
- «ئه‌وه‌ی سه‌ربكه‌وێت ده‌یده‌مێ له‌سه‌ر ته‌خته‌كه‌م له‌گه‌ڵم دا‌نیشێت، وه‌ك منیش سه‌ركه‌وتنم به‌ده‌ستهێنا و له‌گه‌ڵ باوكم له ته‌خته‌كه‌یدا دانیشتم.
- 22
- ئه‌وه‌ی گوێی هه‌یه، با ببیستێت ڕۆحی پیرۆز چی به كڵێساكان ده‌فه‌رموێ.»
- a. 3:14 ناوێكی تایبه‌ته بۆ مه‌سیح.