عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- تۆمار و به‌رخه سه‌ربڕدراوه‌كه
- 1
- له‌لای ده‌سته ڕاستی دانیشتووی سه‌ر ته‌خته‌كه‌وه تۆمارێكم بینی له هه‌ردوو ڕووی نووسرا بوو، به حه‌وت مۆریش مۆر كرابوو.
- 2
- هه‌روه‌ها فریشته‌یه‌كی به‌هێزم بینی به ده‌نگێكی به‌رز هاواری ده‌كرد: «كێ شایسته‌ی ئه‌وه‌یه تۆماره‌كه بكاته‌وه و مۆره‌كانی بشكێنێت؟»
- 3
- كه‌س نه‌بوو، نه له ئاسمان و نه له‌سه‌ر زه‌وی و نه له‌ژێر زه‌وی بتوانێت تۆماره‌كه بكاته‌وه یاخود ته‌ماشای بكات.
- 4
- ده‌ستم به گریانێكی زۆر كرد، چونكه كه‌س شایسته‌ی ئه‌وه نه‌بوو تۆماره‌كه بكاته‌وه یان ته‌ماشای ناوه‌وه‌ی بكات.
- 5
- یه‌كێك له پیره‌كان پێی گوتم: «مه‌گریێ، ئه‌وه‌تا ئه‌و شێره‌ی له هۆزی یه‌هودایه و له ڕه‌گی داوده[a] سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، تۆماره‌كه ده‌كاته‌وه و حه‌وت مۆره‌كه‌ی ده‌شكێنێت.»
- 6
- ئینجا له‌ناوه‌ڕاستی ته‌خته‌كه به‌رخێكم بینی وه‌ستا بوو وه‌ك سه‌ربڕدرابێت وابوو، چوار بوونه‌وه‌ره‌كه و پیره‌كانیش به‌ده‌وریدا بوون. به‌رخه‌كه حه‌وت شاخ و حه‌وت چاوی هه‌بوو، كه حه‌وت ڕۆحه‌كه‌ی خودان بۆ هه‌موو زه‌وی نێردراون.
- 7
- هات و تۆماره‌كه‌ی له ده‌ستی ڕاستی دانیشتووی سه‌ر ته‌خته‌كه وه‌رگرت.
- 8
- كاتێك تۆماره‌كه‌ی وه‌رگرت، چوار بوونه‌وه‌ره‌كه و بیست و چوار پیره‌كه كه‌وتنه به‌رده‌م به‌رخه‌كه، هه‌ریه‌كه‌یان قیساره و جامی زێڕینی پڕ بخووریان پێ‌بوو، ئه‌وه‌ش نوێژه‌كانی گه‌لی پیرۆزی خودایه،
- 9
- سروودێكی نوێشیان ده‌گوت:
«تۆ شایسته‌ی ئه‌وه‌ی تۆماره‌كه ببه‌یت و
مۆره‌كانی بكه‌یته‌وه،
چونكه تۆ سه‌ربڕایت و به خوێنی خۆت خه‌ڵكت بۆ خودا كڕییه‌وه،
له هه‌موو خێڵ و زمان و گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ك. - 10
- ئه‌وانیشت كرده شانشین و كاهین بۆ خودامان و
فه‌رمانڕه‌وایه‌تی زه‌وی ده‌كه‌ن.» - 11
- ئینجا ته‌ماشام كرد و گوێم له ده‌نگی فریشته‌یه‌كی زۆر بوو له ده‌وری ته‌خته‌كه و بوونه‌وه‌ره‌كان و پیره‌كان، ژماره‌یان هه‌زاران هه‌زار و ده‌یان هه‌زار ده هه‌زار ده‌بوو،
- 12
- به ده‌نگێكی به‌رز ده‌یانگوت:
«به‌رخه سه‌ربڕدراوه‌كه شایسته‌ی وه‌رگرتنی
توانا و ده‌وڵه‌مه‌ندی و دانایی و هێز و
ڕێز و شكۆ و ستایشه!» - 13
- هه‌موو بوونه‌وه‌رێكی ئاسمان و زه‌وی و ژێر زه‌وی و ناو ده‌ریاش، هه‌ر ئه‌وه‌ی تێیاندایه، بیستم ده‌یانگوت:
«با ستایش و ڕێز و شكۆ و توانا،
بۆ دانیشتووی سه‌ر ته‌خته‌كه و
به‌رخه‌كه بێت، هه‌تاهه‌تایه!» - 14
- چوار بوونه‌وه‌ره‌كه‌ش ده‌یانگوت: «ئامین»، پیره‌كانیش كه‌وتن و كڕنۆشیان برد.
- a. 5:5 بڕوانه \+xt ڕۆما 15:12\+xt*.