عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- ملكه‌چی بۆ ده‌سه‌ڵاتداران
- 1
- با هه‌موو كه‌سێك ملكه‌چی ده‌سه‌ڵاتداره فه‌رمانڕه‌واكان بێت، چونكه ده‌سه‌ڵات نییه له خوداوه نه‌بێت، جا ئه‌وه‌ی هه‌یه له‌لایه‌ن خوداوه دانراوه.
- 2
- ئیتر ئه‌وه‌ی به‌رهه‌ڵستی ده‌سه‌ڵات ده‌كات، به‌رهه‌ڵستی دانراوی خودا ده‌كات، به‌رهه‌ڵستكارانیش حوكمدان به‌سه‌ر خۆیان ده‌هێنن.
- 3
- فه‌رمانڕه‌وایان جێی ترس نین بۆ چاكه‌كاری، به‌ڵكو بۆ خراپه‌كاری. ئایا ده‌ته‌وێت له ده‌سه‌ڵات نه‌ترسیت؟ چاكه بكه، ستایشی ئه‌و به‌ده‌ستده‌هێنیت،
- 4
- چونكه خزمه‌تكاری خودایه تاكو چاكه‌ت له‌گه‌ڵ بكات. به‌ڵام ئه‌گه‌ر خراپه‌ت كرد بترسه، چونكه له‌خۆڕا شمشێر هه‌ڵناگرێت. ئه‌و خزمه‌تكاری خودایه، سزاده‌ری تووڕه‌ییه بۆ خراپه‌كاران.
- 5
- بۆیه پێویسته ملكه‌چ بن، نه‌ك ته‌نها له‌به‌ر تووڕه‌یی[a] ، به‌ڵكو له‌به‌ر ویژدانیش.
- 6
- هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌شه باج ده‌ده‌ن، چونكه ئه‌وان خزمه‌تكاری خودان و به‌رده‌وام له‌سه‌ر ئه‌م كاره‌ن.
- 7
- مافی هه‌مووان بده‌ن: باج به خاوه‌ن باج، سه‌رانه به خاوه‌ن سه‌رانه، ترس له خاوه‌ن ترس، ڕێز به خاوه‌ن ڕێز.
- خۆشه‌ویستی برایانه
- 8
- به هیچ شتێك قه‌رزاری كه‌س مه‌بن، جگه له‌وه‌ی یه‌كتریتان خۆشبوێ، چونكه ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی دیكه‌ی خۆشبوێ، ته‌وراتی هێناوه‌ته دی.
- 9
- ڕاسپارده‌كانی وه‌ك {داوێنپیسی مه‌كه‌ن}، {مه‌كوژن}، {دزی مه‌كه‌ن}، {چاو مه‌بڕنه هیچ شتێك كه هی كه‌سێكی دیكه بێت}[b] و ڕاسپارده‌ی دیكه‌ش له‌م ڕاسپارده‌یه‌دا كۆده‌بنه‌وه: {نزیكه‌كه‌ت وه‌ك خۆت خۆشبوێت.}[c]
- 10
- خۆشه‌ویستی خراپه له‌گه‌ڵ نزیك ناكات، بۆیه خۆشه‌ویستی هێنانه‌دی ته‌وراته.
- 11
- جگه له‌وه‌ش كاته‌كه ده‌زانن، وا كاتی ئه‌وه‌یه له خه‌و هه‌ستن، چونكه ئێستا ڕزگاریمان نزیكتره له‌و كاته‌ی باوه‌ڕمان هێنا.
- 12
- شه‌و له ته‌واوبوونه، وا ڕۆژ هه‌ڵدێت. با كرداری تاریكی دابكه‌نین و چه‌كی ڕووناكی له‌به‌ر بكه‌ین.
- 13
- با به‌ڕێزه‌وه ڕه‌فتار بكه‌ین وه‌ك چۆن له ڕۆژدا ڕه‌فتار ده‌كرێت، نه‌ك له ڕابواردن و سه‌رخۆشی، داوێنپیسی و به‌ڕه‌ڵایی، ناكۆكی و ئیره‌یی.
- 14
- به‌ڵكو عیسای مه‌سیحی خاوه‌ن شكۆ له‌به‌ر بكه‌ن، بیر له تێركردنی ئاره‌زووه‌كانی سروشتی دنیایی مه‌كه‌نه‌وه.
- a. 13:5 مه‌به‌ست سزای ده‌سه‌ڵاتدار.
- b. 13:9 \+xt ده‌رچوون 20:13-17 و دواوتار 5:17-21.\+xt*
- c. 13:9 \+xt لێڤییهكان 19:18\+xt*