عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

گه‌ران له‌ کتێبی پیرۆز
گه‌ران له‌ [کتێبی پیرۆز] بۆ [شمشێر] ، سه‌رجه‌می دۆزراوه‌ بریتیه‌ له‌ [407] دانه‌ .
دێرsort iconناوه‌رۆک
یەرمیا:14:18ئەگەر بچمە دەرەوە بۆ کێڵگە،
بە شمشێر کوژراوان دەبینم.
ئەگەر بێمە ناو شار،
نەخۆشەکانی قاتوقڕی دەبینم،
چونکە پێغەمبەر و کاهینیش
بەناو زەوییەکدا دەگەڕێن و نازانن چی دەکەن.“»
یەرمیا:15:2جا کاتێک پێت دەڵێن: ”بۆ کوێ بچین؟“ تۆش پێیان دەڵێیت: ”یەزدان ئەمە دەفەرموێت:
«”ئەوانەی بۆ مردنن، بۆ مردن،
ئەوانەی بۆ شمشێرن، بۆ شمشێر،
ئەوانەی بۆ برسیێتین، بۆ برسیێتی،
ئەوانەی بۆ ڕاپێچن، بۆ ڕاپێچ.“»
یەرمیا:15:3یەزدان دەفەرموێت: «چوار جۆریان بەسەرەوە دادەنێم، شمشێر بۆ کوشتن، سەگەکان بۆ ڕاکێشان، باڵندە و ئاژەڵە کێوییەکانیش بۆ خواردن و لەناوبردن.
یەرمیا:15:9دایکی حەوت منداڵ سیس بوو،
گیانی سپارد.
هێشتا ڕۆژ بوو خۆری ئاوابوو،
شەرمەزار و ڕیسوا بوو.
پاشماوەکەشیان دەدەمە بەر شمشێر
لە بەرچاوی دوژمنانیان.»
ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
یەرمیا:16:4«بە نەخۆشی کوشندە دەمرن، شینیان بۆ ناگێڕدرێت و نانێژرێن، بەڵکو دەبن بە زبڵ لەسەر ڕووی خاکەکە. ئەوانە بە شمشێر و قاتوقڕی لەناودەچن، تەرمیان دەبێتە خۆراکی باڵندە و ئاژەڵە کێوییەکان.»
یەرمیا:18:21لەبەر ئەوە کوڕەکانیان بدە دەست قاتوقڕی،
بیاندە دەست شمشێر،
با ژنەکانیان جەرگسووتاو و بێوەژن بن،
پیاوەکانیشیان بمرن،
گەنجەکانیان لە جەنگ بە شمشێر بکوژرێن.
یەرمیا:19:7«”جا لەم شوێنەدا پیلانی یەهودا و ئۆرشەلیم پووچ دەکەمەوە، وا دەکەم لەبەردەم دوژمنەکانیان بە شمشێر بکوژرێن، بە دەستی ئەوانەی دەیانەوێت لەناویان ببەن، تەرمەکانیان دەکەمە خۆراکی باڵندە و ئاژەڵی کێوی.
یەرمیا:20:4چونکە یەزدان ئەمە دەفەرموێت: ”ئەوەتا دەتکەمە ترس و تۆقین بۆ خۆت و بۆ هەموو دۆستانت، بە چاوی خۆت دەبینی کە بە شمشێری دوژمنەکانیان دەکوژرێن. هەموو یەهوداش دەدەمە دەست پاشای بابل، بۆ بابل ڕاپێچیان دەکات یان دەیانداتە بەر شمشێر.
یەرمیا:21:7پاش ئەمەش، سدقیای پاشای یەهودا و خزمەتکارەکانی و ئەوەی لەم گەلە لە شارەکەدا ماونەتەوە، لەدوای دەرد و شمشێر و قاتوقڕییەکە، دەیاندەمە دەست نەبوخودنەسری پاشای بابل و دوژمنەکانیان و ئەوانەی دەیانەوێت لەناویان ببەن. ئەوانیش دەیاندەنە بەر شمشێر و لەگەڵیان میهرەبان نابن و دڵیان پێیان ناسووتێت و بەزەییان پێیاندا نایەتەوە.“» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
یەرمیا:21:9ئەوەی لەم شارەدا بمێنێتەوە بە شمشێر و قاتوقڕی و دەرد لەناودەچێت، ئەوەش بچێتە دەرەوە و ڕوو لە بابلییەکان بکات، ئەوانەی گەمارۆیان داون، دەژیێت و ژیانی خۆی دەرباز دەکات.
یەرمیا:24:10شمشێر و قاتوقڕی و دەرد دەنێرمە سەریان، هەتا بە تەواوی لەناودەچن لەسەر ئەو خاکەی دامە خۆیان و باوباپیرانیان.“»
یەرمیا:25:16کاتێک دەیخۆنەوە، بەلادادێن و شێت دەبن لەبەر ئەو شمشێرەی کە من دەینێرمە ناویان.»
یەرمیا:25:27«پێیان دەڵێیت: ”یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: بخۆنەوە و سەرخۆش بن و بڕشێنەوە، بکەون و هەڵمەستنەوە لەبەر ئەو شمشێرەی من دەینێرمە ناوتان.“
یەرمیا:25:29ئەوەتا ئەو شارەی ناوی منی هەڵگرتووە، من دەستم پێکردووە بەڵای بەسەردا بهێنم، ئیتر ئایا ئێوە بێ سزا دەبن؟ نەخێر بێ سزا نابن! چونکە من شمشێر دەهێنمە سەر هەموو دانیشتووانی زەوییەکە.“ ئەمە فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارە.
یەرمیا:25:31هاتوهاوار گەیشتە ئەوپەڕی زەوی،
چونکە یەزدان سکاڵا لە نەتەوەکان دەکات،
دادوەری هەموو ئادەمیزاد دەدات و
بەدکارەکان دەداتە بەر شمشێر.“»
ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.