عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

گه‌ران له‌ کتێبی پیرۆز
گه‌ران له‌ [کتێبی پیرۆز] بۆ [شمشێر] ، سه‌رجه‌می دۆزراوه‌ بریتیه‌ له‌ [407] دانه‌ .
دێرsort iconناوه‌رۆک
یەرمیا:49:37ئیلامییەکان لەبەردەم دوژمنانیان دەتۆقێنم،
لەبەردەم ئەوانەی دەیانەوێ بیانکوژن،
بەڵایان بەسەردەهێنم،
گڕی تووڕەییم.»
ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.
«بە شمشێر ڕاویان دەنێم
هەتا کۆتاییان دەهێنم.
یەرمیا:50:16وەرزێر لە بابل ببڕنەوە و
داس بەدەست لە کاتی دروێنە.
لە ڕووی شمشێری ستەمکار،
با هەریەکە بەرەو گەلەکەی خۆی بگەڕێتەوە،
با هەریەکە بەرەو خاکی خۆی هەڵبێت.
یەرمیا:50:35یەزدان دەفەرموێت: «شمشێر لە دژی بابلییەکانە!
لە دژی دانیشتووانی بابلە و
لە دژی میر و پیاوە داناکانییەتی!
یەرمیا:50:36شمشێر لە دژی قسە پووچەکانە![fn] 50‏:36 مەبەستی لەوانە کە بە درۆ بانگەشەی پێغەمبەرایەتییان دەکرد.‏[/fn]
جا گێل دەبن.
شمشێر لە دژی پاڵەوانەکانییەتی!
جا دەتۆقن.
یەرمیا:50:37شمشێر لە دژی ئەسپ و گالیسکەکانییەتی،
لە دژی هەموو سەربازە بێگانەکان لە ڕیزەکانی ئەو!
جا دەبن بە ژن.
شمشێر لە دژی گەنجینەکانییەتی!
جا تاڵان دەکرێن.
یەرمیا:51:50ئەی دەربازبووان لە شمشێر،
بڕۆن و مەوەستن!
لە دوورەوە یادی یەزدان بکەنەوە،
بیر لە ئۆرشەلیم بکەنەوە.»
شینەکانی یەرمیا:1:20«ئەی یەزدان، ببینە، من لە تەنگانەدام!
دڵم توندە،
من لە ناخەوە پەستم،
چونکە زۆر یاخی بووم.
لە دەرەوە شمشێر دەستبەکارە،
لە ماڵەوەش تەنها مردن هەیە.
شینەکانی یەرمیا:2:21«گەنج و پیر پێکەوە پاڵکەوتن
لەسەر زەوی شەقامەکان،
پاکیزە و لاوەکانم
بە شمشێر کوژراون.
لە ڕۆژی تووڕەییتدا ئەوانت کوشت،
ئەوانت بەبێ بەزەیی سەربڕی.
شینەکانی یەرمیا:4:9ئەوانەی بە شمشێر کوژران باشتر بوون
لەوانەی بە قاتوقڕی مردن.
ئەوانە بە برسیێتی ئازاریان چێشت،
چونکە خواردن لە کێڵگە نەبوو.
شینەکانی یەرمیا:5:9بەهۆی شمشێر لە چۆڵەوانی ژیانمان لە مەترسیدایە
هەتا بژێوی پەیدا دەکەین.
حزقیێل:5:1«ئێستاش ئەی کوڕی مرۆڤ، شمشێرێکی تیژ وەک گوێزانی سەرتاش بۆ خۆت ببە و بەسەر سەر و ڕیشتدا بیهێنە. تەرازووێک بۆ کێشان بۆ خۆت ببە مووەکە بەش بکە.
حزقیێل:5:2کە ڕۆژانی گەمارۆکە تەواو دەبێت سێیەکی لە ناوەڕاستی شارەکەدا بە ئاگر بسووتێنە، سێیەکیشی ببە و لە دەوروبەری شارەکە بە شمشێر لێی بدە، سێیەکیشی بە بادا بکە، لەبەر ئەوەی من بە شمشێرێکی هەڵکێشراو ڕاویان دەنێم.
حزقیێل:5:12سێیەکت بە دەرد دەمرێت و بە قاتوقڕی لە ناوەڕاستی تۆدا لەناودەچن، سێیەکیشت بە شمشێر لە دەوروبەرت دەکوژرێن، سێیەکیشت بە دەم هەموو بایەکدا پەرتەوازە دەکەم و بە شمشێرێکی هەڵکێشراو ڕاویان دەنێم.
حزقیێل:5:17کاتێک قاتوقڕی و دڕندەی خراپ دەنێرمە سەرتان، جەرگتان دەسووتێنن. دەرد و خوێن بەناوتدا تێدەپەڕێت و شمشێر بەسەرتدا دەهێنم.[fn] 5‏:17 مەبەستی لە شاری ئۆرشەلیمە.‏[/fn] من یەزدانم، ئەوەم فەرموو.»
حزقیێل:6:3بڵێ: ”ئەی چیاکانی ئیسرائیل گوێ لە فەرمایشتی یەزدانی باڵادەست بگرن. یەزدانی باڵادەست بە چیاکان و بە گردەکان، بە شیوەکان و بە دۆڵەکان ئەمە دەفەرموێت: من خەریکم شمشێرێکتان بەسەردا دەهێنم و نزرگەکانی سەر بەرزاییەکانتان لەناودەبەم.