عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - 1
 - گۆرانی گۆرانییەکانی سلێمان.
 - ئەویندار\f + \fr 1:2 \ft وشەی ئەویندار بۆ کچ بەکارهاتووە.\f*
 - 2
 - با بە ماچەکانی دەمی ماچم بکات،
چونکە ئەوینی تۆ لە شەراب خۆشترە. - 3
 - بۆنی عەترەکەت خۆشە؛
ناوت عەتری پرژاوە،
مایەی سەرسوڕمانی نییە کە پاکیزەکان تۆیان خۆشدەوێ. - 4
 - پەلم بگرە و با پێکەوە بڕۆین!
با پاشا بمهێنێتە ناو ژوورەکەی خۆی.
شاد و دڵخۆش دەبین پێت،
لە شەراب زیاتر یادی ئەوینی تۆ دەکەینەوە.
بەڕاستی تۆیان خۆشدەوێ. - ئەویندار
 - 5
 - ئەی کچانی ئۆرشەلیم،
من ئەسمەرێکی جوانم،
وەک ڕەشماڵەکانی قێدار،
وەک نێوبەندی ڕەشماڵەکانی سلێمان. - 6
 - تەماشام مەکەن کە من ئەسمەرم،
ئەوە خۆر لێیداوم.
کوڕانی دایکم لە من تووڕە بوون،
منیان کردە چاودێری ڕەزەمێو،
لەبەر ئەوەی ناچار کرام، چاودێری ڕەزەمێوەکەم نەکرد. - 7
 - ئەی خۆشەویستی گیانم، پێم بڵێ،
لەکوێ مێگەلی خۆت دەڵەوەڕێنیت،
کاتی نیوەڕۆش پشتیری مەڕەکانت لەکوێیە؟
بۆچی وەک پەچەکراوێک بم،
لەلای مێگەلی هاوڕێیەکانت؟ - دەستەخوشکەکان
 - 8
 - ئەی جوانترینی نێو ئافرەتان، ئەگەر نازانیت
بە شوێن پێی مەڕاندا بڕۆ و
کارەبزنەکانت بلەوەڕێنە
لەلای نشینگەی شوانەکان. - دڵدار\f + \fr 1:9 \ft وشەی دڵدار بۆ کوڕ بەکارهاتووە.\f*
 - 9
 - یارەکەم، بە ئەسپێک لە گالیسکەکانی فیرعەون
لێکم چوواندی، - 10
 - گۆنات بە خشڵەوە جوانە،
گەردنت بە گەردانەوە. - 11
 - خشڵی زێڕت بۆ دەکەین،
لەگەڵ نقێمی زیو. - ئەویندار
 - 12
 - هەتا پاشا لە کۆڕی خۆیەتی،
ناردینی من بۆنی خۆی بڵاو دەکاتەوە. - 13
 - دڵدارەکەم چەپکێک موڕە
کە لەنێو مەمکەکانم شەو بەسەردەبات. - 14
 - دڵدارەکەم هێشووی خەنەیە
لەناو ڕەزەمێوەکانی کانی گەدی. - دڵدار
 - 15
 - ئەی یارەکەم، تۆ چەند جوانیت،
چەند جوانیت!
چاوەکانت کۆترن. - ئەویندار
 - 16
 - ئەی دڵدارەکەم، تۆش چەند قۆزیت،
چەند شیرینیت!
جێگاکەمان سەوزە. - دڵدار
 - 17
 - کاریتەی خانووەکەمان لە داری ئورزە،
تەختەدارەکانی سەروون. 

