عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - دڵدار
 - 1
 - ئەی کچە میر،
پێیەکانت لەناو پێڵاو چەندە جوانن!
کەوانی ڕانت وەک خشڵە
دەستکردی دەستی وەستای کارامەیە. - 2
 - ناوکت جامێکی خڕە
شەرابی تێکەڵاوی لێ کەم ناکات،
ناوقەدت خەرمانی گەنمە
بە سەوسەن پەرژین کراوە. - 3
 - جووتە مەمکەکەت وەک دوو کارمامزن،
وەک جووتێک مامزن. - 4
 - گەردنت قوللەیەکی عاجە.
چاوەکانت وەک گۆمن لە حەشبۆن
لەبەردەم دەروازەی بەت ڕەبیم.
لووتت وەک قوللەی لوبنانە
ڕووەو دیمەشق دەڕوانێت. - 5
 - سەرت وەک کێوی کارمەلە بەسەرتەوە و
پرچی سەرت ئەرخەوانییە،
پاشا بەندی ئەگریجەکانە. - 6
 - چەند جوان و چەند شیرینیت،
ئەی ئەویندارەکەم، من بە تۆ دڵشادم! - 7
 - ئەم بەژنەت لە دار خورما دەچێت،
مەمکەکانت لە هێشوو. - 8
 - گوتم: «بەسەر دار خورما دەکەوم،
خۆم بە بەرهەمەکەی دەگرم.»
با مەمکەکانت وەک هێشووە ترێ بن،
بۆنی هەناسەت وەک سێو بێت، - 9
 - دەمت وەک باشترین جۆری شەراب بێت.
با شەرابەکە بە ئاسانی بۆ دڵدارەکەم بڕژێت،
بە نەرمی بەسەر لێو و دداندا بڕوات. - ئەویندار
 - 10
 - من بۆ دڵدارەکەمم و
ئەو پەرۆشی منە. - 11
 - دڵدارەکەم، وەرە با بچینە کێڵگە،
لە گوندەکان شەو بەسەرببەین. - 12
 - با بەیانی زوو بگەینە سەر ڕەزەمێوەکان،
ببینین ئاخۆ دار مێو چەکەرەی کردووە،
پەسیرەکان کراونەتەوە،
هەناریش پشکوتووە؟
لەوێ ئەوینەکەمت پێ دەبەخشم. - 13
 - گیائادەمە[a]  بۆن بڵاو دەکاتەوە،
لە بەردەرگاکەشمان هەموو میوەیەکی بەتام هەیە،
کۆن و نوێ
کە بۆ تۆم هەڵگرتووە، ئەی دڵدارەکەم. 
- a. 7:13 بڕوانە پەیدابوون 30:14-16.
 

