عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- به‌ڵێنی به‌ره‌كه‌تی ئۆرشه‌لیم
- 1
- فه‌رمایشتی یه‌زدانی سوپاسالارم بۆ هات.
- 2
- یه‌زدانی سوپاسالار ئه‌مه ده‌فه‌رموێت: «خۆشه‌ویستییه‌كی بێ پایانم بۆ سییۆن هه‌یه، به دڵگه‌رمییه‌وه ئیره‌دار بووم بۆی.»
- 3
- یه‌زدان ئه‌مه ده‌فه‌رموێت: «ده‌گه‌ڕێمه‌وه سییۆن و له‌ناوه‌ڕاستی ئۆرشه‌لیم نیشته‌جێ ده‌بم. ئینجا ئۆرشه‌لیم به شاری ڕاستی ناوده‌بردرێت و كێوی یه‌زدانی سوپاسالاریش به ”كێوی پیرۆز“.»
- 4
- یه‌زدانی سوپاسالار ئه‌مه ده‌فه‌رموێت: «جارێكی دیكه پیره‌مێرد و پیرێژن له شه‌قامه‌كانی ئۆرشه‌لیم داده‌نیشن، هه‌ریه‌كه له‌به‌ر ته‌مه‌نی گۆچانه‌كه‌ی به ده‌ستیه‌وه‌یه.
- 5
- شه‌قامه‌كانی شار پڕ ده‌بنه‌وه له كوڕ و كچ یاری تێدا ده‌كه‌ن.»
- 6
- یه‌زدانی سوپاسالار ئه‌مه ده‌فه‌رموێت: «له‌و سه‌رده‌مه له‌وانه‌یه له‌به‌رچاوی پاشماوه‌ی ئه‌م گه‌له سه‌رسوڕهێنه‌ر بێت، به‌ڵام ئایا له‌به‌رچاوی منیش سه‌رسوڕهێنه‌ره؟» ئه‌مه فه‌رمایشتی یه‌زدانی سوپاسالاره.
- 7
- یه‌زدانی سوپاسالار ئه‌مه ده‌فه‌رموێت: «من گه‌له‌كه‌م له خاكی ڕۆژهه‌ڵات و له خاكی ڕۆژئاوا ڕزگار ده‌كه‌م.
- 8
- ده‌یانگه‌ڕێنمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له ئۆرشه‌لیم نیشته‌جێ بن، ده‌بن به گه‌لی من و منیش ده‌بم به خودای ئه‌وان، به دڵسۆزی و ڕاستودروستی.»
- 9
- یه‌زدانی سوپاسالار ئه‌مه ده‌فه‌رموێت: «ئێستا گوێتان له‌م په‌یامه بێت، ”با ده‌سته‌كانتان به‌هێزبن بۆ ئه‌وه‌ی په‌رستگاكه بنیاد بنرێت.“ هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو كه پێغه‌مبه‌ره‌كان له ڕۆژی دامه‌زراندنی ماڵی یه‌زدانی سوپاسالار گوتیان.
- 10
- به‌ر له‌و سه‌رده‌مه هیچ كرێیه‌ك بۆ مرۆڤ نه‌بوو، ئاژه‌ڵیش كرێی نه‌بوو. ئه‌وه‌ی ده‌چووه سه‌ر كاریش له‌به‌ر دوژمنانی سه‌لامه‌تی نه‌بوو، چونكه هه‌موویانم له یه‌كتری به‌ردا.
- 11
- به‌ڵام ئێستا من وه‌ك پێشتر هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ پاشماوه‌ی گه‌له‌كه‌م ناكه‌م.» ئه‌مه فه‌رمایشتی یه‌زدانی سوپاسالاره.
- 12
- «تۆ‌و به جوانی ده‌ڕوێت، دار مێو به‌ری خۆی ده‌دات، زه‌وی به‌روبوومی خۆی ده‌دات، ئاسمان شه‌ونمی خۆی ده‌دات. هه‌موو ئه‌م شتانه ده‌كه‌مه میرات بۆ پاشماوه‌ی ئه‌م گه‌له.
- 13
- ئه‌ی بنه‌ماڵه‌ی یه‌هودا و ئیسرائیل، هه‌روه‌ك ئێوه مایه‌ی نه‌فره‌ت بوون له‌نێو نه‌ته‌وه‌كان، من ڕزگارتان ده‌كه‌م، ده‌بنه مایه‌ی به‌ره‌كه‌ت. مه‌ترسن، به‌ڵكو با ده‌سته‌كانتان به‌هێزبن.»
- 14
- یه‌زدانی سوپاسالار ئه‌مه ده‌فه‌رموێت: «وه‌ك چۆن مكوڕ بووم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تووشی به‌ڵاتان بكه‌م، كاتێك باوباپیرانتان تووڕه‌یان كردم و پاشگه‌ز نه‌بوومه‌وه،
- 15
- ئێستا به هه‌مان شێوه مكوڕم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه چاكه بكه‌م له‌گه‌ڵ ئۆرشه‌لیم و بنه‌ماڵه‌ی یه‌هودا. مه‌ترسن.
- 16
- ئه‌مانه ئه‌و شتانه‌ن كه ده‌بێت بیانكه‌ن: له‌گه‌ڵ یه‌كتری به ڕاستی بدوێن؛ له دادگاكانتان ڕاستی و حوكمی دادپه‌روه‌رانه هه‌بێت؛
- 17
- له دڵه‌وه بیر له خراپه مه‌كه‌نه‌وه به‌رامبه‌ر به یه‌كتری؛ حه‌زتان له سوێندخواردنی به درۆ نه‌بێت. ڕقم له هه‌موو ئه‌مانه‌یه.» ئه‌وه فه‌رمایشتی یه‌زدانه.
- 18
- پاشان فه‌رمایشتی یه‌زدانی سوپاسالارم بۆ هات:
- 19
- یه‌زدانی سوپاسالار ئه‌مه ده‌فه‌رموێت: «ڕۆژووی مانگی چوار و پێنج و حه‌وت و ده بۆ نه‌وه‌ی یه‌هودا ده‌بێته شادی و دڵخۆشی و جه‌ژنی خۆش. له‌به‌ر ئه‌وه حه‌ز له ڕاستی و ئاشتی بكه‌ن.»
- 20
- یه‌زدانی سوپاسالار ئه‌مه ده‌فه‌رموێت: «چه‌ندین خه‌ڵك و دانیشتووانی چه‌ندین شار دێنه ئۆرشه‌لیم،
- 21
- دانیشتووانی شارێك ده‌چنه لای ئه‌وی دیكه‌یان و ده‌ڵێن: ”با بڕۆین ده‌ستبه‌جێ بۆ ئه‌وه‌ی له یه‌زدان بپاڕێینه‌وه و ڕوو له یه‌زدانی سوپاسالار بكه‌ین، هه‌روه‌ها منیش ده‌چم.“
- 22
- ئینجا زۆرێك له گه‌لان و نه‌ته‌وه به‌هێزه‌كان دێنه ئۆرشه‌لیم بۆ ئه‌وه‌ی ڕوو له یه‌زدانی سوپاسالار بكه‌ن و له یه‌زدان بپاڕێنه‌وه.»
- 23
- یه‌زدانی سوپاسالار ئه‌مه ده‌فه‌رموێت: «له‌و ڕۆژانه‌دا ده پیاو له‌نێو هه‌موو زمان و نه‌ته‌وه‌كان ده‌ست به دامێنی پیاوێكی جوله‌كه‌وه ده‌گرن و پێی ده‌ڵێن: ”با له‌گه‌ڵتان بێین، چونكه بیستوومانه خوداتان له‌گه‌ڵدایه.“»