عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
1
ئەی نەتەوە بێ شەرمەکە،
خۆت کۆبکەرەوە، خۆت کۆبکەرەوە،
2
بەر لەوەی کاتی دیاریکراوتان لەدەست بچێت،
بەر لەوەی ئێوە وەک پوشوپەڵاشی بەردەم باتان بەسەربێت،
پێش ئەوەی گڕی تووڕەیی یەزدان بێتە سەرتان،
پێش ئەوەی ڕۆژی تووڕەیی یەزدان بێتە سەرتان.
3
ئەی هەموو بێفیزەکانی سەر زەوی، ڕوو لە یەزدان بکەن،
ئێوە ئەوانەی حوکمەکانی ئەو جێبەجێ دەکەن.
داوای ڕاستودروستی بکەن، داوای بێفیزی بکەن،
بەڵکو لە ڕۆژی تووڕەیی یەزدان دابپۆشرێن.
سەبارەت بە فەلەستیە 
4
غەزە چۆڵ دەکرێت و
ئەسقەلان وێران دەبێت،
ئەشدۆد لە نیوەڕۆدا کاول دەکرێت و
عەقرۆنیش ڕیشەکێش دەکرێت.
5
قوڕبەسەر دانیشتووانی کەناری دەریا،
نەتەوەی کریتییەکان!
فەرمایشتی یەزدان لە دژی ئێوەیە،
ئەی کەنعان، خاکی فەلەستییەکان،
یەزدان دەفەرموێت: «لەناوت دەبەم،
کەست ناهێڵمەوە.»
6
کەناری دەریاش دەبێتە لەوەڕگا،
دەبێتە شوێنی شوانەکان، بۆ پشتیری[a] مەڕ.
7
دەبێتە موڵکی پاشماوەی بنەماڵەی یەهودا،
لەسەری دەلەوەڕێنن،
ئێواران لە ماڵەکانی ئەسقەلان لادەدەن،
چونکە یەزدانی پەروەردگاریان بەسەریان دەکاتەوە،
ڕاپێچکراوەکانیان دەگەڕێنێتەوە.
سەبارەت بە مۆئاب و عەمۆن 
8
«گوێم لە جنێوەکانی مۆئاب و
قەشمەرییەکانی عەمۆنییەکان بوو،
ئەوانەی جنێویان بە گەلەکەم دا و
هەڕەشەیان لە خاکەکەیان کرد.»
9
یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل دەفەرموێت:
«بە گیانی خۆم، لەبەر ئەوە
بێگومان مۆئاب وەک سەدۆمی لێدێت،
عەمۆنییەکانیش وەک عەمۆرا،
هەتاهەتایە دەبێتە شوێنی گەزگەزکە و
چاڵی خوێ و وێرانییە.
پاشماوەی گەلەکەم تاڵانیان دەکەن و
پاشماوەی نەتەوەکەم دەبنە میراتگری خاکەکەیان.»
10
لە بەرامبەر لووتبەرزییان ئەمەیان بەسەردێت،
لەبەر جنێودان و سووکایەتییان بە گەلی یەزدانی سوپاسالار.
11
یەزدان ترسناک دەبێت بۆیان،
چونکە هەموو خوداوەندەکانی سەر زەوی تێکدەشکێنێت.
هەموو خەڵک هەریەکە و لە شوێنی خۆیەوە کڕنۆشی بۆ دەبەن،
هەریەکە و لە خاکەکەی خۆی.
سەبارەت بە کوش 
12
«ئێوەش ئەی کوشییەکان[b] ،
بە شمشێری من دەکوژرێن.»
سەبارەت بە ئاشور 
13
دەستی بۆ باکوور درێژ دەکات و
ئاشوریش لەناودەبات،
نەینەوا وێران دەکات
وەک بیابان وشک دەبێت.
14
ئینجا لەوێدا مێگەلەکان خۆیان دەکێشنەوە،
هەموو جۆرە ئاژەڵێک.
هەم کوندەپەپووی بیابان و هەم بایەقووش،
لەسەر ستوونەکانی شەو بەسەردەبەن،
لە پەنجەرەکانیەوە دەنگیان دێت،
کاول بوون لە بەردەرگایە،
چونکە دار ئورزەکانی ڕووت کراونەتەوە.
15
ئەمە شارە دڵخۆشەکەیە
کە لە ئاسوودەییدا دەژیا.
ئەوەی لە دڵی خۆیدا دەیگوت:
«تەنها من، کەسی دیکە هاوتای من نییە.»
ئاخ، چۆن وێران بوو،
لانەی گیانلەبەران!
هەموو ئەوانەی بەلایدا تێدەپەڕن گاڵتەی پێ دەکەن و
فیکە لێدەدەن.
  1. a. 2‏:6 پشتیر: گەوڕ، شوێنێکی تایبەت بووە بە پەروەردەکردنی ئاژەڵ.‏
  2. b. 2‏:12 کوش وڵاتێک بووە لە سەرووی ڕووباری نیل.‏