Jesus said,
"Heaven and earth will pass away,
but my words will never pass away."

Jesus answered,
"... for this reason I was born, and for this I came into the world,
to testify to the truth. Everyone on the side of truth listens to me."

حه‌وت به‌نده‌كه‌ی موژده‌ی عیسا

• خودا یه‌كه‌، دروستكه‌ری هه‌موو شتێكه‌ له ‌گه‌ردوون ‏و مرۆڤی دروستكرد بۆ ئه‌وه‌ی به‌خۆشییه‌وه‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ خودا بكات‏ و كڕنۆشی بۆ ببات.
(خوداوه‌ند و خودامان، تۆ شایانی ئه‌وه‌ی شكۆمه‌ندی و رێز و توانا وه‌ربگری، چونكه‌ هه‌موو شتێكیت به‌دیهێناوه‌، به‌ خواستی تۆش هه‌ن و به‌دیهێندران.) بينین 4: 11
هه‌روه‌ها بڕوانه‌: مه‌رقۆس 12: 29 ، ڕۆما 3: 30 ، 1تیمۆساوس 2: 5 ، عیبرانیه‌كان 11: 3

بۆچی په‌یوه‌ندی نێوان خودا و مرۆڤ پچڕاوه‌؟ بۆچی خراپه‌ به‌م ڕاده‌یه‌ ده‌ستی به‌سه‌ر جیهان گرتووه‌؟

• مرۆڤ گوناهباره‌، واته‌ له‌ خودای دروستكه‌ری یاخیبووه‌، كه‌س نییه‌ یاخی نه‌بووبێ‌.
[كه‌س راستودروست نییه‌، ته‌نانه‌ت یه‌كێكیش. كه‌س نییه‌ تێبگات. كه‌س نییه‌ داوای خودا بكات. هه‌موو روویان وه‌رگێڕا و پێكڕا بێسوود بوون. كه‌س نییه‌ چاكه‌ بكات. ته‌نانه‌ت یه‌كێكیش نییه‌.] ڕۆما 3: 10-12
هــه‌روه‌هــا بڕوانــه‌: مــرقــۆس 7: 18-23 ، یـۆحـه‌ننا 3: 19-20، 8: 34، 16: 8،9 ، ڕۆمـا 1: 18-31

كاردانه‌وه‌ی خودا چییه‌ سه‌باره‌ت به‌ گوناهی مرۆڤ؟ ئایا زۆرداری تاسه‌ر ده‌مێنێ‌؟

• خودا دادپه‌وه‌ره‌، به‌دادپه‌روه‌رییه‌كی ته‌واوه‌وه‌ له ‌ڕۆژی لێپرسینه‌وه‌ حوكمی خۆی ده‌دات، به‌م شێوه‌یه‌ هه‌موو گوناهبارێكیش شایانی له‌ناوچوونی ‌تاهه‌تاییه‌.
(وه‌ك بۆ مرۆڤ دانراوه‌ جارێك بمرێ، دواتر لێپرسینه‌وه‌.) عیبرانیه‌كان 9: 27
(ئه‌وانه‌ به‌ له‌ناوچوونی تاهه‌تایی سزا ده‌درێن، دوور له‌ رووی خوداوه‌ند و شكۆی توانایه‌كه‌ی.) 2تسالۆنیكی 1: 9
هه‌روه‌ها بڕوانه‌:مه‌تتا 25: 31-46 ، لۆقا 3: 9 ، یۆحه‌ننا 5: 22 ، كردار 17: 30-31 ، 2په‌ترۆس 3: 9-13.

ئایا كه‌س هه‌یه‌ منی خۆشبوێ‌؟ بۆچی په‌یامی ئینجیل، هه‌واڵێكی خۆشه‌؟

• خودا خۆشه‌ویستییه‌، بۆیه‌ عیسای نارد كه‌ وشه‌ ‌تاهه‌تاییه‌كه‌یه‌تی، هه‌تا له‌جیاتی مرۆڤ بمرێ‌ و مرۆڤ له ‌گوناهه‌كانی و له‌و سزایه‌ی شایانیه‌تی به‌به‌ره‌كه‌تی خۆی به‌خۆڕایی ڕزگار بكات.
(خۆشه‌ویستی له‌مه‌ دایه‌، نه‌ك ئێمه‌ خودامان خۆشویست، به‌ڵكو ئه‌و خۆشیویستین و كوڕه‌كه‌ی بۆ كه‌فاره‌تی گوناهه‌كانمان نارد.)1یۆحه‌ننا 4: 10
(چونكه‌ مه‌سیح جارێك له‌به‌ر گوناه ئازاردرا، بێتاوان له‌ پێناوی تاوانباران، تاكو له‌ خودامان نزیك بكاته‌وه‌، مردوو به‌ جه‌سته‌ و زیندوو به‌ روح.) 1پترۆس 3: 18
هـه‌روه‌هــا بــڕوانــه‌: مــه‌رقــۆس 8: 31، 9: 31 ، 10: 31-34، 45 ، لۆقا 19: 10 ، كردار 13: 38-39 ، یۆحه‌ننا 3: 16-18، 17:23 ، ڕۆما 3: 21-26 ، 5: 8، 2 كۆرنسۆس 5: 14-15 ، غــه‌ڵاتیــه‌ 2: 20، 6: 14 ، كــۆلــۆســـی 1: 19-20 ، 1په‌ترۆس 2: 22-24 ، 1یۆحه‌ننا 2: 1-2.

دوای ئه‌وه‌ی مه‌سیح به‌رگه‌ی ئابڕوچوونی خاچی گرت. ئایا مه‌سه‌له‌كه‌ كۆتایی هات؟
ئایا زیندووبوونه‌وه‌ هه‌یه‌ پاش مردن؟
• خودا زیندووه‌، حه‌زره‌تی عیسای له‌نێو مردووان هه‌ستانده‌وه‌، هه‌تا مرۆڤ بزانێ‌ حه‌زره‌تی عیسا خوداوه‌نده ‌و له ‌ڕۆژی دواییشدا ئه‌و له ‌مرۆڤ ده‌پرسێته‌وه‌، هه‌روه‌ها تا ژیانێكی نوێ‌ به‌باوه‌ڕدار ببه‌خشێ‌.
(ئه‌م عیسایه‌ خودا هه‌ڵیستانده‌وه‌، ئێمه‌ش هه‌موومان شایه‌تین بۆی... بۆیه‌ با هه‌موو ماڵی ئیسرائیل باش بزانن، ئه‌و عیسایه‌ی له‌ خاچتاندا، خودا كردییه‌ مه‌سیح و خوداوه‌ند.) كردار 2: 32، 36
(بۆیه‌ خودا به‌رزیكرده‌وه‌ و ناوێكی دایه‌ له‌ سه‌رووی هه‌موو ناوێك، تاكو هه‌مووان بۆ ناوی عیسا چۆك دابده‌ن، له‌ ئاسمان و سه‌ر زه‌وی و ژێر زه‌ویش، هه‌روه‌ها هه‌موو زمانێك دان بنێت عیسای مه‌سیح خوداوه‌نده‌، بۆ شكۆمه‌ندی خودای باوك.) فیلیپی 2: 9-11
هه‌روه‌ها بڕوانه‌: لۆقا 24: 1-49 ، یۆحه‌ننا 20: 1-31 ، كردار 2: 24، 3: 15 ، 13: 30-37، 17: 31 ، ڕۆما 4: 25، 6: 4، 8: 9-11، 10: 9-10 ، 1كۆرنسۆس 6: 14، 15: 3-20

ئه‌و ڕێگایانه‌ی له‌پێش مرۆڤن چییه‌؟ ئایا هیچ ڕزگارییه‌ك بۆ من هه‌یه‌؟

• دوو ڕێگا له‌ به‌رده‌م مرۆڤه‌:
1- رێگای مردنی ‌تاهه‌تایی ئه‌نجامی یاخی بوونه‌ له ‌خودا.
2- رێگای ژیانی ‌تاهه‌تایش ئه‌نجامی گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ بۆ خودا و داننان به‌وه‌ی حه‌زره‌تی عیسا خوداوه‌نده ‌و پشتبه‌ستن به‌ مردنه‌كه‌ی بۆ لێخۆشبوونی گوناه‌.
(ئه‌وه‌ی باوه‌ڕ به‌ كوڕ بهێنێت ژیانی تاهه‌تایی هه‌یه‌. به‌ڵام ئه‌وه‌ی گوێڕایه‌ڵی كوڕ نییه‌ ژیان نابینێت، به‌ڵكو تووڕه‌یی خودای له‌ سه‌ردا ده‌مێنێت.) یۆحه‌ننا 3: 36
(ئه‌وه‌ی گوێ له‌ وشه‌كه‌م بگرێت و باوه‌ڕبهێنێت به‌وه‌ی ناردوومی ژیانی تاهه‌تایی ده‌بێت و حوكم نادرێت، به‌ڵكو له‌ مردنه‌وه‌ بۆ ژیان گواستراوه‌ته‌وه‌.) یۆحه‌ننا 5: 24
(تۆبه‌بكه‌ن، با هه‌ر یه‌كه‌تان به‌ ناوی عیسای مه‌سیحه‌وه‌ له‌ئاوهه‌ڵبكێشرێت بۆ لێخۆشبوونی گوناهه‌كانتان و دیاری روحی پیرۆز وه‌رده‌گرن.) كردار 2: 38
هه‌روه‌ها بڕوانه‌: مه‌تتا 4: 17، 7: 13-14 ، لۆقا 24: 47 ، كردار 17: 30، 20: 21

چۆن مرۆڤ ده‌چێته‌ سه‌ر رێگای ژیانی ‌تاهه‌تایی؟ چۆن رزگار ده‌بم؟

• له‌دایكبوونه‌وه‌، ئه‌مه‌ ته‌نها ريَگای خودایه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی مرۆڤ له ‌مردنی ‌تاهه‌تاییه‌وه‌ بۆ ژیانی ‌تاهه‌تایی.
(ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌دایك نه‌بێته‌وه‌، ناتوانێت شانشینی خودا ببینێت...
كه‌س ناتوانێت بچێته‌ ناو شانشینی خودا ئه‌گه‌ر له‌ ئاو و له‌ روح له‌دایك نه‌بێت...) یۆحه‌ننا 3: 3،5
(نه‌ك به‌هۆی كاری راستودروست ئێمه‌ كه‌ كردوومانه‌، به‌ڵكو به‌پێی به‌زه‌یی خۆی رزگاری كردین، به‌ شوشتنی له‌دایكبوونه‌وه‌ و نوێكردنه‌وه‌ی روحی پیرۆز.) تیتۆس 3: 5
(ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌ مه‌سیحدا بێت، به‌دیهێنراوێكی نوێیه‌.) 2كۆرنسۆس 5: 17
هه‌روه‌ها بڕوانه‌: یۆحه‌ننا 1: 12-13 ، 5:21 ، ڕۆما 6: 4،12:2 ، ئه‌فه‌سۆس 2: 1-5، یاقوب 1: 18 ، 1په‌ترۆس 1: 3،23 ، 2په‌ترۆس 1: 4 ، 1یۆحه‌ننا 3: 9، 4: 7، 5: 1،4

چۆن باوه‌ڕداری تازه‌ له‌دایكبوو له‌ روح گه‌شه‌ ده‌كات؟
چۆن باوه‌ڕدار به‌گوێره‌ی ئینجیل گه‌شه‌ ده‌كات
(له‌ نیعمه‌ت و ناسینی خوداوه‌ند و رزگاركارمان عیسای مه‌سیح گه‌شه‌ بكه‌ن.) 2په‌ترۆس 3: 18
به‌ سوپاسكردنی خودا بۆ به‌زه‌ییه‌كه‌ی (ڕۆما 12:1،2) كه‌ به‌هۆی عیسای مه‌سیحه‌وه‌ بێ‌تاوانی كردین به‌خۆڕایی به‌به‌ره‌كه‌تی خۆی، باوه‌ڕدار گه‌شه‌ده‌كات:
به‌هۆی وشه‌ی خودا گوێمان له ‌ده‌نگی خودا ده‌بێت ‏و په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ خودا به‌هێزتر ده‌بێ‌ به‌یارمه‌تی روحی پیرۆز، هه‌روه‌ها وشه‌ی خودا به‌سوود و كاریگه‌ره‌ بۆ گه‌شه‌كردنی باوه‌ڕدار له روح.
(هه‌موو نووسراوه‌كان له‌ سروشی خودایه‌، سوودبه‌خشه‌ بۆ فێركردن و سه‌رزه‌نشت و راسته‌ڕێكردن و ته‌مێكردن له‌ راستودروستی.) 2تیمۆساوس3: 16
بڕوانه‌: یۆحه‌ننا 15: 7، 17: 17 ، كــۆلــۆسـی 3: 16 ، عیبرانیه‌كان 4: 12 ، یـاقــوب1: 21-25 ، 1پــه‌تــرۆس 2:2

به‌هۆی نوێژ له‌گه‌ڵ خودا ده‌دوێن سه‌باره‌ت به‌هه‌موو شتێك هه‌روه‌كو چۆن منداڵ له‌گه‌ڵ باوكی ده‌دوێ‌، هه‌روه‌ها هێز به‌ده‌ستده‌هێنین بۆ گه‌شه‌كردن له ‌ژیانی روحی و بۆ به‌هێزبوونی په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ خودا به ‌یارمه‌تی روحی پیرۆز.
(به‌ هه‌موو نوێژ و نزایێك، هه‌موو كاتێك له‌ روحدا نوێژ بكه‌ن، بۆ ئه‌مه‌ش شه‌واره‌ بگرن به‌وپه‌ڕی به‌رده‌وامی و نزاوه‌ بۆ هه‌موو پیرۆزبووان.) ئه‌فه‌سۆس 6: 18
بڕوانه‌: لۆقا 11: 1-12 ، ڕۆما 12: 12 ، 1تسالۆنیكی 5: 17 ، یاقوب 5: 13-16 ، یه‌هوزا20.

به‌هۆی ژیانی هاوبه‌ش باوه‌ڕداران كۆده‌بنه‌وه‌، به‌شداری یه‌كتری ده‌كه‌ن له‌ فێركردن‏ و نوێژكردن له‌پێناوی یه‌كتری، هه‌روه‌ها له‌لایه‌نه‌ جۆراوجۆره‌كانی ژیان.
(واز له‌ كۆبوونه‌وه‌كانمان ناهێنین وه‌ك نه‌ریتی كه‌سانێكه‌، به‌ڵكو هانده‌ده‌ین، زیاتریش كه‌ ده‌بینن رۆژه‌كه‌ نزیك ده‌بێته‌وه‌.) عیبرانیه‌كان 10: 25
بڕوانه‌: كردار 2: 42-47، 4: 32-34 ، 1كۆرنسۆس 12: 12-27 ، فیلیپی 2: 1-4 ، عیبرانیه‌كان 3: 13.

به‌هۆی خزمه‌تكردن خۆشه‌ویستی بۆ خودا و بۆ خه‌ڵك به‌هۆی كردار ده‌رده‌كه‌وێ‌، ئه‌مه‌ش به‌هۆی به‌شداریكردنی خه‌ڵك له ‌ موژده‌ و فێركردنیان سه‌باره‌ت به‌ڕێگای ژیان ‏و یارمه‌تیدانیان له ‌پێویستیه‌كانیان به‌رجه‌سته‌ ده‌بێ‌.
‏( با له‌ چاكه‌كاری نه‌كه‌وین، چونكه‌ ئه‌گه‌ر وره‌ به‌رنه‌ده‌ین له‌كاتی خۆیدا دروێنه‌ی ده‌كه‌ین.) غه‌ڵاتیه‌ 6: 9-10
بڕوانه‌: مه‌تتا 28: 19-20 ، یۆحه‌ننا 13: 14-17 ، ڕۆما 12: 1-21 ، 1كۆرنسۆس 15: 58 ، 16: 1.