عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

  • وتاری مەسیح لەسەر چیا لە نامیلکەیەک بە ناوی (ڕێگا و ڕاستی و ژیان) چاکرا و بڵاو کرایەوە

    بەشەکانی پێنج هەتا حەوت لە ئینجیلی مەتا بە وتاری سەر چیا ناودەبردرێت، چونکە ئەم بەشانە تایبەتن بەو وتارەی عیسا کە لەسەر چیا لە نزیک شاری کەفەرناحوم پێشکەشی کرد. پێدەچێت ئەم وتارە چەند ڕۆژێک درێژەی کێشابێت کە تێیدا عیسا هەڵوێستی خۆی بەرامبەر بە تەورات ڕادەگەیەنێت. عیسای مەسیح لەو وتارەدا ئاماژە بەوە دەکات کە پلەوپایە، هێز و دەسەڵات و سامان، هیچ گرنگییەکیان نییە لە پاشایەتییەکەی ئەودا، بەڵکو ئەوەی گرنگە ملکەچی و گوێڕایەڵییەکی ڕاستی لە دڵەوەیە بۆ خودا.
    وتاری سەر چیا بەرەنگاربوونەوەیەک بوو بۆ لووتبەرزی و تەوراتگەرایی ڕابەرە ئایینییەکانی ئەو سەردەمە. بانگەوازەکە بۆ ئەوان بوو تاکو بگەڕێنەوە سەر پەیامی پێغەمبەرانی پەیمانی کۆن، ئەوانەی وەک عیسای مەسیح خەڵکیان فێر دەکرد کە گوێڕایەڵی لە دڵەوە بۆ خودا گرنگترە لە نەریتە ئایینییەکان.‏

    ---------------------------------
    بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌:
    هەولێر، شۆڕش، نزیک شەقامی حەدید و خەشەب
    مۆبایل: 07507365575
    ئیمه‌یڵ: info@kitebipiroz.com
    فه‌یسبووك: https://www.facebook.com/BiblicaHewler/