عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- ئاگادارکردنەوە لە داوێنپیسی
- 1
- ڕۆڵە، سەرنج بدە داناییم،
گوێ بۆ تێگەیشتنم شل بکە، - 2
- تاکو سەلیقەت بپارێزیت و
لێوەکانت ئاگایان لە زانیاری بێت، - 3
- چونکە لێوەکانی ژنی داوێنپیس هەنگوینیان لێ دەتکێت،
قسەی لە ڕۆن لووسترە. - 4
- بەڵام کۆتاییەکەی وەک زەقنەبووت تاڵە،
وەک شمشێری دوو دەم تیژە. - 5
- پێیەکانی بەرەو خوار دەبنەوە بۆ مردن،
هەنگاوەکانی پەیوەستن بە جیهانی مردووانەوە. - 6
- سەرنج ناداتە ڕێچکەی ژیان،
هەنگاوەکانی خوارە بەڵام ئەو نازانێت. - 7
- ئەی کوڕینە، ئێستاش گوێم لێ بگرن،
لە قسەی دەمم خۆتان لامەدەن. - 8
- ڕێگای خۆتی لێ دووربخەوە،
لە دەرگای ماڵەکەی نزیک مەبەوە، - 9
- نەوەک شکۆمەندیت بە خەڵکی دیکە بدەیت و
ساڵانی تەمەنت بە کەسی دڵڕەق، - 10
- نەوەک بێگانەکان لە توانات تێر بن و
بەری ماندووبوونت بۆ ماڵی نامۆیەک بڕوات. - 11
- لە کۆتایی ژیانتدا دەناڵێنیت،
کاتێک گۆشت و جەستەت لەناودەچێت. - 12
- دەڵێیت: «چۆن ڕقم لە تەمبێکردن دەبووەوە،
دڵم گاڵتەی بە سەرزەنشت دەهات. - 13
- گوێڕایەڵی ئەوانە نەبووم کە ڕێنماییان دەکردم و
گوێم بۆ مامۆستاکانم شل نەکرد. - 14
- کەمێکی مابوو بکەومە ناو هەموو خراپەیەکەوە،
لەناو کۆڕ و کۆمەڵدا.» - 15
- لە ئەمباراوی خۆت ئاو بخۆوە،
لە ئاوی هەڵقوڵاوی بیرەکەت. - 16
- ئایا کانییەکانت بڕژێتە سەر شەقامەکان،
جۆگەی ئاو بێت لە گۆڕەپانەکان؟ - 17
- با تەنها بۆ تۆ بێت،
بێگانەت لەگەڵدا نەبێت. - 18
- با کانیاوەکەت بەرەکەتدار بێت،
بە هاوسەری گەنجییەتیت دڵخۆش بە. - 19
- ئاسکێکی خۆشەویست و مامزێکی شۆخ و شەنگ،
با هەموو کاتێک مەمکەکانی تێرت بکەن،
بە خۆشەویستی ئەو هەمیشە وێڵ بیت. - 20
- کوڕی خۆم، ئیتر بۆچی وێڵی ژنی بەدڕەوشت دەبیت؟
بۆچی ژنی داوێنپیس لە باوەش دەگریت؟ - 21
- ڕێگاکانی مرۆڤ لەبەرچاوی یەزدانە،
هەموو ڕێڕەوەکانی هەڵدەسەنگێنێت. - 22
- بەدکار بە تاوانەکانی خۆیەوە پێوەبوو،
بە داوی گوناهەکانی خۆیەوە دەبێت. - 23
- لەبەر نەبوونی تەمبێکردن دەمرێت،
لەبەر زۆری دەبەنگییەکەی سەرگەردان دەبێت.