عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- به‌ڵێنی خودا بۆ داود
- 1
- پاش ئه‌وه‌ی داود له كۆشكه‌كه‌ی نیشته‌جێ بوو، داود به ناتانی پێغه‌مبه‌ری گوت: «من لێره له كۆشكێكی دروستكراو به داری ئورز نیشته‌جێم و سندوقی په‌یمانی یه‌زدانیش له‌ژێر چادردایه.»
- 2
- ناتانیش به داودی گوت: «هه‌موو ئه‌وه‌ی له دڵتدایه بیكه، چونكه خودا له‌گه‌ڵتدایه.»
- 3
- به‌ڵام هه‌ر له‌و شه‌وه فه‌رمایشتی خودا بۆ ناتان هات:
- 4
- «بڕۆ به داودی به‌نده‌م بڵێ: ”یه‌زدان ئه‌مه ده‌فه‌رموێت: ئه‌و كه‌سه تۆ نیت كه ماڵێك بۆ نیشته‌جێبوونم بنیاد ده‌نێت،
- 5
- له‌و ڕۆژه‌وه‌ی كه ئیسرائیلم له میسر ده‌رهێناوه هه‌تا ئه‌مڕۆ له ماڵدا نیشته‌جێ نه‌بووم، به‌ڵكو له شوێنێكه‌وه بۆ شوێنێكی دیكه چووم، هه‌ر له‌نێو چادری په‌رستندا بووم.
- 6
- له هه‌موو هاتوچۆكردنهكانم له‌گه‌ڵ هه‌موو ئیسرائیل، ئایا هیچ قسه‌یه‌كم كرد له‌گه‌ڵ یه‌كێك له ڕابه‌ره‌كانی ئیسرائیل، ئه‌وانه‌ی فه‌رمانم پێكردن بۆ ئه‌وه‌ی شوانایه‌تی گه‌له‌كه‌م بكه‌ن، ’بۆچی ماڵێكتان له داری ئورز بۆ دروستنهكردووم؟‘“
- 7
- «ئێستاش ئاوا به داودی به‌نده‌م ده‌ڵێیت: ”یه‌زدانی سوپاسالار ئه‌مه ده‌فه‌رموێت: من تۆم له شوانایه‌تی مه‌ڕه‌وه برد و تۆم كرده فه‌رمانڕه‌وای ئیسرائیلی گه‌له‌كه‌ی خۆم.
- 8
- له‌گه‌ڵتدا بووم بۆ هه‌ر شوێنێك چووبیت و هه‌موو دوژمنه‌كانی تۆم له‌به‌رده‌مت بڕیوه‌ته‌وه. ئێستا ناوێكت بۆ دروستده‌كه‌م وه‌ك ناوی گه‌وره‌كان كه له‌سه‌ر زه‌وین.
- 9
- شوێنێكیش بۆ ئیسرائیلی گه‌له‌كه‌م دیاری ده‌كه‌م و ده‌یچێنم و له جێی خۆی نیشته‌جێی ده‌كه‌م، ئیتر وه‌ك پێشوو بێزار ناكرێن و خه‌ڵكانی ناڕه‌وا نایانچه‌وسێننه‌وه،
- 10
- وه‌ك ئه‌و سه‌رده‌مانه‌ی ڕابه‌رم له‌سه‌ر ئیسرائیلی گه‌له‌كه‌م داده‌نا. منیش تۆ له ده‌ستی هه‌موو دوژمنه‌كانت ده‌حه‌وێنمه‌وه.
«”یه‌زدان پێت ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه یه‌زدان خۆی ماڵت بۆ دروستده‌كات. - 11
- كاتێك ژیانت ته‌واو ده‌بێت و ده‌چیته پاڵ باوباپیرانت، من وهچهكهت داده‌مه‌زرێنم، ئه‌وه‌ی له‌دوای خۆت له كوڕه‌كانت ده‌بێت، پاشایه‌تییه‌كه‌ی جێگیر ده‌كه‌م.
- 12
- ئه‌و ماڵێكم بۆ بنیاد ده‌نێت و منیش بۆ هه‌تاهه‌تایه ته‌خته‌كه‌ی جێگیر ده‌كه‌م.
- 13
- من ده‌بمه باوكی ئه‌و و ئه‌ویش ده‌بێته كوڕی من. خۆشه‌ویستییه نهگۆڕهكهم بۆ ئه‌و داناماڵرێت، هه‌روه‌ك چۆن دامماڵی له‌وه‌ی له‌پێش تۆ بوو.
- 14
- بۆ هه‌تاهه‌تایه‌ش له ماڵه‌كه‌م و له‌ناو پاشایهتییهكهمدا دایده‌نێم، هه‌تاهه‌تایه ته‌خته‌كه‌ی جێگیر ده‌بێت.“»
- 15
- ئینجا ناتان به‌پێی وشه‌كانی ئه‌م سروشه قسه‌ی له‌گه‌ڵ داود كرد.
- نوێژی داود
- 16
- ئه‌وسا داودی پاشا چوو و له‌به‌رده‌م یه‌زدان دانیشت و گوتی:
«یه‌زدانی په‌روه‌ردگار، من كێم و بنه‌ماڵه‌كه‌ی من كێیه كه تۆ به‌م پایه‌یه‌ت گه‌یاندووم؟ - 17
- ئه‌ی خودایه، تۆ هێشتا ئه‌مه‌ت به كه‌م زانی، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه هاتیت بۆ ئه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به ئایندهی ماڵی ئه‌م به‌نده‌یه‌ت به‌ڵێنی گه‌وره‌تر بده‌یت. ئه‌ی یه‌زدانی په‌روه‌ردگار، به كه‌سێكی پایه‌به‌رز داتنام و ته‌ماشات كردم.
- 18
- «ئیتر داود چی زیاتر به تۆ بڵێت كه بهندهكهتت پایه‌دار كردووه؟ چونكه تۆ به‌نده‌كه‌ی خۆت ده‌ناسیت.
- 19
- ئه‌ی یه‌زدان، تۆ له پێناوی به‌نده‌كه‌ت و به خواستی دڵی خۆت ئه‌م كاره گه‌وره‌ت كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌موو به‌ڵێنه گه‌ورانه بزانرێن.
- 20
- «ئه‌ی یه‌زدان، كوا هاوتای تۆ؟ بێجگه له تۆ خودایه‌ك نییه له هه‌موو ئه‌وه‌ی به گوێی خۆمان گوێمان لێبووه.
- 21
- هه‌روه‌ها كێ وه‌ك ئیسرائیلی گه‌له‌كه‌ی تۆیه؟ ئه‌م گه‌له تاكه نه‌ته‌وه‌یه‌كه له زه‌ویدا كه خودا هات بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لێك بۆ خۆی بكڕێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ناوێك بۆ خۆی دابنێت و كاری مه‌زن و سامناك بكات، به ده‌ركردنی نه‌ته‌وه‌كان له‌به‌رده‌م گه‌له‌كه‌ت، ئه‌وه‌ی له میسر بۆ خۆت كڕیتهوه.
- 22
- ئه‌ی یه‌زدان، تۆ گه‌لی ئیسرائیلت بۆ هه‌تاهه‌تایه كرده گه‌لی خۆت و تۆش بوویته خودایان.
- 23
- «ئه‌ی یه‌زدان، ئێستاش ئه‌و به‌ڵێنه‌ی سه‌باره‌ت به به‌نده‌كه‌ت و به ماڵه‌كه‌ی فه‌رمووت، با بۆ هه‌تاهه‌تایه بچه‌سپێت، هه‌روه‌ك فه‌رمووت ئاوا بكه،
- 24
- بیچه‌سپێنه، تاوه‌كو بۆ هه‌تاهه‌تایه ناوت مه‌زن بێت و بگوترێت: ”یه‌زدانی سوپاسالاری خودای ئیسرائیل، خودای ئیسرائیله!“ با ماڵی داودی به‌نده‌شت له‌به‌رده‌متدا جێگیر بێت.
- 25
- «ئه‌ی خودای من، بۆ به‌نده‌كه‌ی خۆتت ئاشكرا كرد كه ماڵێكی بۆ بنیاد ده‌نێیت، له‌به‌ر ئه‌مه به‌نده‌كه‌ت ئازایه‌تی له خۆیدا بینی له‌به‌رده‌متدا نزا بكات.
- 26
- ئه‌ی یه‌زدان، تۆ خودایت، به‌ڵێنی ئه‌م چاكه‌یه‌ت به به‌نده‌كه‌ت داوه.
- 27
- ئێستاش ڕه‌زامه‌ندی بفه‌رموو بۆ ئه‌وه‌ی ماڵی به‌نده‌كه‌ت به‌ره‌كه‌تدار بكه‌یت، تاوه‌كو بۆ هه‌تاهه‌تایه له‌به‌رده‌مت بێت، ئه‌ی یه‌زدان، چونكه تۆ به‌ره‌كه‌تدارت كردووه و بۆ هه‌تاهه‌تایه به‌ره‌كه‌تدار ده‌بێت.»