عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - دابەشکردنی کاهینەکان بەسەر لقەکاندا
- 1
- ئەمانەش بەشەکانی نەوەی هارون بوون:
 کوڕەکانی هارون، ناداب و ئەبیهو و ئەلعازار و ئیتامار بوون.
- 2
- ناداب و ئەبیهو پێش باوکیان مردن و کوڕیان نەبوو، لەبەر ئەوە ئەلعازار و ئیتامار بوون بە کاهین.
- 3
- بە یارمەتی سادۆق لە نەوەی ئەلعازار و ئەحیمەلەخ لە نەوەی ئیتامار، داود نەوەی هارونی بەپێی خشتەی خزمەتکردنەکانیان دابەش کرد.
- 4
- جا بینییان نەوەی ئەلعازار ژمارەی ڕابەرەکانیان زیاترە لە نەوەی ئیتامار، لەبەر ئەوە نەوەی ئەلعازاریان دابەش کرد بە شازدە گەورەی بنەماڵە و نەوەی ئیتاماریش بە هەشت گەورەی بنەماڵە.
- 5
- لەبەر ئەوەی لە هەردوو نەوەی ئەلعازار و ئیتاماریش کاربەدەستانی پیرۆزگا و کاربەدەستانی خودا هەبوون، بێ لایەن تیروپشکیان بۆ کرا و دابەشیان کردن.
- 6
- شەمەعیای کوڕی نەتەنێل لە نەوەی لێڤییەکان کە سەرقەڵەم بوو، بە ئامادەبوونی پاشا و کاربەدەستەکان، سادۆقی کاهین، ئەحیمەلەخی کوڕی ئەبیاتار و گەورەی بنەماڵەکانی کاهین و لێڤییەکان، ناوەکانی ئەوانی بەم چەشنە نووسی: یەک بنەماڵە سەر بە ئیتامار لەدوای یەک سەر بە ئەلعازار.
- 7
- یەکەم تیروپشک بۆ یەهۆیاریڤ دەرچوو و
 دووەم بۆ یەدایا و
- 8
- سێیەم بۆ حاریم و
 چوارەم بۆ سەعۆریم و
- 9
- پێنجەم بۆ مەلکیا و
 شەشەم بۆ میامین و
- 10
- حەوتەم بۆ هەقۆچ و
 هەشتەم بۆ ئەبیا و
- 11
- نۆیەم بۆ یێشوع و
 دەیەم بۆ شەخەنەیا و
- 12
- یازدەیەم بۆ ئەلیاشیڤ و
 دوازدەیەم بۆ یاقیم و
- 13
- سێزدەیەم بۆ حوپا و
 چواردەیەم بۆ یەشەڤەئاڤ و
- 14
- پازدەیەم بۆ بیلگا و
 شازدەیەم بۆ ئیمێر و
- 15
- حەڤدەیەم بۆ حێزیر و
 هەژدەیەم بۆ هەپیچێچ و
- 16
- نۆزدەیەم بۆ پەتەحیا و
 بیستەم بۆ یەحەزقیێل و
- 17
- بیست و یەکەم بۆ یاکین و
 بیست و دووەم بۆ گاموول و
- 18
- بیست و سێیەم بۆ دەلایا و
 بیست و چوارەمیش بۆ مەعەزیاهو دەرچوو.
- 19
- کە هاتنە ناو پەرستگای یەزدان بەپێی ئەم خشتەیە خزمەتیان دەکرد بەگوێرەی ئەو ڕێسایانەی کە هارونی باپیرە گەورەیان بۆی دیاری کردن، بەپێی ئەوەی یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل فەرمانی پێی کردبوو.
- پاشماوەی لێڤییەکان
- 20
- سەبارەت بەو نەوانەی لێڤی کە ماونەتەوە:
 لە نەوەی عەمرام: شوڤائێل؛
 لە نەوەی شوڤائێل: یەحدەیاهو.
- 21
- لە نەوەی ڕەحەڤیا: ییشیا کوڕە گەورەی بنەماڵەکە بوو.
- 22
- لە یەسهارییەکان: شەلۆمۆت؛
 لە نەوەی شەلۆمۆت: یەحەت.
- 23
- لە نەوەی حەبرۆن:
 یەرییاهوی کوڕە گەورەی بنەماڵەکە بوو و ئەمەریا دووەم و یەحەزیێل سێیەم و یەقەمەعام چوارەم.
- 24
- لە نەوەی عوزیێل: میخا و
 لە نەوەی میخا: شامیر و
- 25
- ییشیای برای میخا؛ و
 لە نەوەی ییشیا: زەکەریا.
- 26
- کوڕەکانی مەراری: مەحلی و موشی.
 کوڕەکەی یەعزیا: بەنۆ.
- 27
- لە نەوەی مەراری:
 لە یەعزیا: بەنۆ، شۆهەم، زەکور و عیڤری.
- 28
- لە مەحلی: ئەلعازار و ئەلعازاریش کوڕی نەبوو.
- 29
- لە قیش: یەرەحمێلی کوڕی قیش،
- 30
- هەروەها نەوەی موشی: مەحلی، عێدەر و یەریمۆت.
 ئەمانە نەوەی لێڤی بوون بەپێی بنەماڵەکانیان.
- 31
- هەروەها ئەمانیش وەک براکانیان لە نەوەی هارون تیروپشکیان کرد، لەبەردەم داودی پاشا و سادۆق و ئەحیمەلەخ و گەورەی بنەماڵەکانی کاهین و لێڤییەکان، جیاوازی نەکرا لەنێوان بنەماڵەکانی برا گەورە و بنەماڵەکانی برا بچووکەکاندا، هەردوو وەک یەک.

