عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - دابەشکردنی کاهینەکان بەسەر لقەکاندا
 - 1
 - ئەمانەش بەشەکانی نەوەی هارون بوون:
کوڕەکانی هارون، ناداب و ئەبیهو و ئەلعازار و ئیتامار بوون. - 2
 - ناداب و ئەبیهو پێش باوکیان مردن و کوڕیان نەبوو، لەبەر ئەوە ئەلعازار و ئیتامار بوون بە کاهین.
 - 3
 - بە یارمەتی سادۆق لە نەوەی ئەلعازار و ئەحیمەلەخ لە نەوەی ئیتامار، داود نەوەی هارونی بەپێی خشتەی خزمەتکردنەکانیان دابەش کرد.
 - 4
 - جا بینییان نەوەی ئەلعازار ژمارەی ڕابەرەکانیان زیاترە لە نەوەی ئیتامار، لەبەر ئەوە نەوەی ئەلعازاریان دابەش کرد بە شازدە گەورەی بنەماڵە و نەوەی ئیتاماریش بە هەشت گەورەی بنەماڵە.
 - 5
 - لەبەر ئەوەی لە هەردوو نەوەی ئەلعازار و ئیتاماریش کاربەدەستانی پیرۆزگا و کاربەدەستانی خودا هەبوون، بێ لایەن تیروپشکیان بۆ کرا و دابەشیان کردن.
 - 6
 - شەمەعیای کوڕی نەتەنێل لە نەوەی لێڤییەکان کە سەرقەڵەم بوو، بە ئامادەبوونی پاشا و کاربەدەستەکان، سادۆقی کاهین، ئەحیمەلەخی کوڕی ئەبیاتار و گەورەی بنەماڵەکانی کاهین و لێڤییەکان، ناوەکانی ئەوانی بەم چەشنە نووسی: یەک بنەماڵە سەر بە ئیتامار لەدوای یەک سەر بە ئەلعازار.
 - 7
 - یەکەم تیروپشک بۆ یەهۆیاریڤ دەرچوو و
دووەم بۆ یەدایا و - 8
 - سێیەم بۆ حاریم و
چوارەم بۆ سەعۆریم و - 9
 - پێنجەم بۆ مەلکیا و
شەشەم بۆ میامین و - 10
 - حەوتەم بۆ هەقۆچ و
هەشتەم بۆ ئەبیا و - 11
 - نۆیەم بۆ یێشوع و
دەیەم بۆ شەخەنەیا و - 12
 - یازدەیەم بۆ ئەلیاشیڤ و
دوازدەیەم بۆ یاقیم و - 13
 - سێزدەیەم بۆ حوپا و
چواردەیەم بۆ یەشەڤەئاڤ و - 14
 - پازدەیەم بۆ بیلگا و
شازدەیەم بۆ ئیمێر و - 15
 - حەڤدەیەم بۆ حێزیر و
هەژدەیەم بۆ هەپیچێچ و - 16
 - نۆزدەیەم بۆ پەتەحیا و
بیستەم بۆ یەحەزقیێل و - 17
 - بیست و یەکەم بۆ یاکین و
بیست و دووەم بۆ گاموول و - 18
 - بیست و سێیەم بۆ دەلایا و
بیست و چوارەمیش بۆ مەعەزیاهو دەرچوو. - 19
 - کە هاتنە ناو پەرستگای یەزدان بەپێی ئەم خشتەیە خزمەتیان دەکرد بەگوێرەی ئەو ڕێسایانەی کە هارونی باپیرە گەورەیان بۆی دیاری کردن، بەپێی ئەوەی یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل فەرمانی پێی کردبوو.
 - پاشماوەی لێڤییەکان
 - 20
 - سەبارەت بەو نەوانەی لێڤی کە ماونەتەوە:
لە نەوەی عەمرام: شوڤائێل؛
لە نەوەی شوڤائێل: یەحدەیاهو. - 21
 - لە نەوەی ڕەحەڤیا: ییشیا کوڕە گەورەی بنەماڵەکە بوو.
 - 22
 - لە یەسهارییەکان: شەلۆمۆت؛
لە نەوەی شەلۆمۆت: یەحەت. - 23
 - لە نەوەی حەبرۆن:
یەرییاهوی کوڕە گەورەی بنەماڵەکە بوو و ئەمەریا دووەم و یەحەزیێل سێیەم و یەقەمەعام چوارەم. - 24
 - لە نەوەی عوزیێل: میخا و
لە نەوەی میخا: شامیر و - 25
 - ییشیای برای میخا؛ و
لە نەوەی ییشیا: زەکەریا. - 26
 - کوڕەکانی مەراری: مەحلی و موشی.
کوڕەکەی یەعزیا: بەنۆ. - 27
 - لە نەوەی مەراری:
لە یەعزیا: بەنۆ، شۆهەم، زەکور و عیڤری. - 28
 - لە مەحلی: ئەلعازار و ئەلعازاریش کوڕی نەبوو.
 - 29
 - لە قیش: یەرەحمێلی کوڕی قیش،
 - 30
 - هەروەها نەوەی موشی: مەحلی، عێدەر و یەریمۆت.
ئەمانە نەوەی لێڤی بوون بەپێی بنەماڵەکانیان. - 31
 - هەروەها ئەمانیش وەک براکانیان لە نەوەی هارون تیروپشکیان کرد، لەبەردەم داودی پاشا و سادۆق و ئەحیمەلەخ و گەورەی بنەماڵەکانی کاهین و لێڤییەکان، جیاوازی نەکرا لەنێوان بنەماڵەکانی برا گەورە و بنەماڵەکانی برا بچووکەکاندا، هەردوو وەک یەک.
 

