عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - خێڵەکانی دیکەی یەهودا
- 1
- نەوەکانی یەهودا:
 پێرێز، حەسرۆن، کەرمی، حوور و شۆڤاڵ.
- 2
- ڕەئایای کوڕی شۆڤاڵیش یەحەتی بوو، یەحەتیش ئەحومەی و لاهەدی بوو، لەمانیشەوە خێڵەکانی چۆرعاتی دروستبوون.
- 3
- ئەمانەش کوڕەکانی عێتام بوون:
 یەزرەعیل، یەشما و یەدباش، ناوی خوشکەکەشیان هەچەلەلپۆنی بوو.
- 4
- پەنوئێلیش باوکی گەدۆر و عێزەریش باوکی حوشا بوو.
 ئەمانە نەوەکانی حووری نۆبەرەی ئەفراتەی باوکی بێتلەحم بوون.
- 5
- ئەشحووری باوکی تەقۆعە دوو ژنی هەبوو، حەلا و نەعەرا.
- 6
- نەعەراش ئەحوزام، حێفەر، تێمەنی و هەئەهەشتاری بۆ خستەوە، ئەمانە نەوەکانی نەعەرا بوون.
- 7
- کوڕەکانی حەلا:
 چەرەت، چۆحەر و ئەتنان.
- 8
- قۆچیش باوکی عانوڤ و هەچۆڤێڤا بوو، هەروەها باپیرە گەورەی خێڵەکانی ئەحەرحێلی کوڕی هاروم بوو.
- 9
- یەعبێچیش لە براکانی پایەدارتر بوو و دایکیشی ناوی لێنا یەعبێچ[a] و گوتی: «لەبەر ئەوەی بە ئازارەوە بووم.»
- 10
- یەعبێچ بۆ خودای ئیسرائیل هاواری کرد و گوتی: «خۆزگە بەڕاستی بەرەکەتدارت دەکردم و سنوورەکانت فراوان دەکردم! با دەستت لەگەڵمدا بێت و لە خراپە بمپارێزیت، تاکو ئازار نەچێژم.» خوداش ئەوەی پێدا کە داوای کرد.
- 11
- کەلووڤی برای شوحاش مەحیری بوو، مەحیریش باوکی ئەشتۆن بوو،
- 12
- ئەشتۆنیش بێتڕافا و پاسێیەح و تەحینای باوکی عیر ناحاشی[b]  بوو. ئەمانەش پیاوانی ڕێخا بوون.
- 13
- کوڕەکانی قەنەز:
 عۆسنیێل و سەرایا.
 کوڕەکانی عۆسنیێل:
 حەتەت و مەعۆنۆتەی.
- 14
- مەعۆنۆتەیش عۆفرای بوو و
 سەرایاش یۆئابی بوو،
 کە باوکی گێی حەراشیم[c] بوو، شوێنەکەش ناوی ئەوە بوو، چونکە دانیشتووانەکەی پیشەوەر بوون.
- 15
- کوڕەکانی کالێبی کوڕی یەفونە:
 عیرو، ئێلە و نەعەم.
 کوڕەکەی ئێلە ناوی
 قەنەز بوو.
- 16
- کوڕەکانی یەهەلەلئێل:
 زیف، زیفا، تیریا و ئەسەرئێل.
- 17
- کوڕەکانی عەزرە:
 یەتەر، مەرەد، عێفەر و یالۆن.
 یەکێک لە ژنەکانی مەرەد بە مریەم و شەمەی و یەشباحی باوکی ئەشتەمۆعی سکی پڕ بوو،
- 18
- ئەمانە کوڕەکانی بیتیای کچی فیرعەون بوون، کە مەرەد هێنای،
 ئەو ژنەشی کە لە هۆزی یەهودا بوو، یەرەدی باوکی گەدۆر و حەڤەری باوکی سۆخۆ و یەقوتیێلی باوکی زانۆوەحی خستەوە.
- 19
- هۆدیا خوشکی نەحەمی هێنا و ئەم کوڕانەی بوو:
 باوکی قەعیلای گارمی و ئەشتەمۆعی مەعکاتی.
- 20
- کوڕەکانی شیمۆن:
 ئەمنۆن، ڕینا، بەنحانان و تیلۆن.
 نەوەکانی یەشعی:
 زۆحێت و بەنزۆحێت.
- 21
- کوڕەکانی شالەحی کوڕی یەهودا ئەمانە بوون:
 ئێری باوکی لێخا؛ لەعدای باوکی مارێشا، هەروەها باپیرە گەورەی ئەو بنەماڵانە بوو کە کاری کەتانیان دەکرد و لە بێتئەشبێعە دەژیان؛
- 22
- یۆقیم؛ خەڵکی کوزێڤا؛ لەگەڵ یۆئاش و ساراف، ئەوانەی کە لە مۆئاب و یاشوڤی لەحەم فەرمانڕەوایەتییان دەکرد. ئەم ڕەچەڵەکنامەیە لە کۆنەوە تۆمار کرابوو.
- 23
- ئەوانە ئەو گۆزەکەرانە بوون کە دانیشتووانی نەتاعیم و گەدێرا بوون، لەوێدا نیشتەجێ بوون و کاریان بۆ پاشا دەکرد.
- شیمۆن
- 24
- نەوەکانی شیمۆن:
 نەموئێل، یامین، یاریڤ، زەرەح و شائوول.
- 25
- شەلوم کوڕی شائوول بوو، میبسام کوڕی شەلوم، میشماع کوڕی میبسام.
- 26
- نەوەکانی میشماع:
 حەموئێل کوڕی میشماع، زەکور کوڕی حەموئێل، شیمعی کوڕی زەکور.
- 27
- شیمعیش شازدە کوڕ و شەش کچی هەبوو، بەڵام براکانی کوڕی زۆریان نەبوو و هەموو خێڵەکانیشیان وەک نەوەی یەهودا زیادیان نەکرد.
- 28
- لە بیری شابەع، لە مۆلادا، لە حەچەر شوعال،
- 29
- لە بیلهە، لە عەچەم، لە تۆلاد،
- 30
- لە بتوئێل، لە حۆرما، لە چیقلەگ،
- 31
- لە بێتمەرکاڤۆت، لە حەچەر سوسیم، لە بێتبرئی و لە شەعەرایم نیشتەجێ بوون. ئەمانە شارۆچکەکانیان بوون، هەتا کاتی بەپاشابوونی داود.
- 32
- دەوروبەریشیان عێتام، عەین، ڕیمۆن، تۆخەن و عاشان، واتا پێنج شارۆچکە بوون،
- 33
- لەگەڵ هەموو گوندەکانیان لە چواردەوری ئەو شارۆچکانە هەتا بەعەلات. ئەمانە شوێنی نیشتەجێبوونیان بوون.
 ڕەچەڵەکنامەی ئەمانیش تۆمار کرابوو.
- 34
- مەشۆڤاڤ، یەملێک،
 یۆشای کوڕی ئەمەسیا،
- 35
- یۆئێل،
 یێهوی کوڕی یۆشیڤیای کوڕی سەرایای کوڕی عەسیێل،
- 36
- هەروەها ئەلیۆعێنەی، یەعقۆڤا، یەشۆحایا،
 عەسایا، عەدیێل، یەسیمیێل، بەنایا و
- 37
- زیزای کوڕی شیفعیی کوڕی ئەلۆنی کوڕی یەدایای کوڕی شیمریی کوڕی شەمەعیا.
- 38
- ئەوانەی کە ناویان لە سەرەوە تۆمار کراوە سەرۆک خێڵەکانیان بوون.
 بنەماڵەکانیان زۆر پەلیان هاویشتووە،
- 39
- بۆ گەڕان بەدوای لەوەڕگا بۆ مەڕوماڵاتەکانیان هەتا ڕۆژهەڵاتی دۆڵەکە ڕۆیشتن هەتا گەیشتنە گەدۆر.
- 40
- ئینجا لەوەڕگایەکی بەپیت و چاکیان دۆزییەوە و خاکەکەش بەرفراوان و ئاشتی و ئاسوودەیی تێیدا بەرقەرار بوو، هەروەها هەندێک لە حامییەکان پێشتر لەوێ نیشتەجێ بوون.
- 41
- ئەوانەی کە ناویان تۆمار کراوە، لە ماوەی پاشایەتی حەزقیای پاشای یەهودا هاتن و پەلاماری چادرەکانی حامییەکان و ئەو مەعونییانەیان دا کە لەوێدا بوون و بە تەواوی قڕیان کردن[d] . هەتا ئەمڕۆش هیچ مەعۆنییەکی لێ نییە، بەڵکو لە جێی ئەوان نیشتەجێ بوون، چونکە لەوێدا لەوەڕگای لێبوو بۆ مەڕوماڵاتەکانیان.
- 42
- هەروەها لەوان لە نەوەی شیمۆن پێنج سەد پیاو چوون بۆ ناوچە شاخاوییەکانی سێعیر، بە ڕابەری کوڕەکانی یەشعی کە ئەمانە بوون: پەلەتیا، نەعەریا، ڕەفایا و عوزیێل.
- 43
- لە پاشماوەی عەمالێقییە هەڵاتووەکانیان دا و هەتا ئەمڕۆ لەوێدا نیشتەجێ بوون.
- a. 4:9 یەعبێچ لەو وشە عیبرییەوە نزیکە کە بە واتای ئازار دێت.
- b. 4:12 دەشێت ناوی کەسێک یان شارێک بێت، (شاری ناحاش).
- c. 4:14 \+tl گێی حەراشیم\+tl* واتا دۆڵی پیشەوەران.
- d. 4:41 قڕیان کردن: لە زمانی عیبری ئەم زاراوەیە دەگەڕێتەوە بۆ شتێک یان کەسێک کە دەبەخشرێت بە یەزدان، زۆر جار بەخشینەکە بە تەواوی لە ناودەبردرێت.

