عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
خێڵەکانی دیکەی یەهودا 
1
نەوەکانی یەهودا:
پێرێز، حەسرۆن، کەرمی، حوور و شۆڤاڵ.
2
ڕەئایای کوڕی شۆڤاڵیش یەحەتی بوو، یەحەتیش ئەحومەی و لاهەدی بوو، لەمانیشەوە خێڵەکانی چۆرعاتی دروستبوون.
3
ئەمانەش کوڕەکانی عێتام بوون:
یەزرەعیل، یەشما و یەدباش، ناوی خوشکەکەشیان هەچەلەلپۆنی بوو.
4
پەنوئێلیش باوکی گەدۆر و عێزەریش باوکی حوشا بوو.
ئەمانە نەوەکانی حووری نۆبەرەی ئەفراتەی باوکی بێت‌لەحم بوون.
5
ئەشحووری باوکی تەقۆعە دوو ژنی هەبوو، حەلا و نەعەرا.
6
نەعەراش ئەحوزام، حێفەر، تێمەنی و هەئەهەشتاری بۆ خستەوە، ئەمانە نەوەکانی نەعەرا بوون.
7
کوڕەکانی حەلا:
چەرەت، چۆحەر و ئەتنان.
8
قۆچیش باوکی عانوڤ و هەچۆڤێڤا بوو، هەروەها باپیرە گەورەی خێڵەکانی ئەحەرحێلی کوڕی هاروم بوو.
9
یەعبێچیش لە براکانی پایەدارتر بوو و دایکیشی ناوی لێنا یەعبێچ[a] و گوتی: «لەبەر ئەوەی بە ئازارەوە بووم.»
10
یەعبێچ بۆ خودای ئیسرائیل هاواری کرد و گوتی: «خۆزگە بەڕاستی بەرەکەتدارت دەکردم و سنوورەکانت فراوان دەکردم! با دەستت لەگەڵمدا بێت و لە خراپە بمپارێزیت، تاکو ئازار نەچێژم.» خوداش ئەوەی پێدا کە داوای کرد.
11
کەلووڤی برای شوحاش مەحیری بوو، مەحیریش باوکی ئەشتۆن بوو،
12
ئەشتۆنیش بێت‌ڕافا و پاسێیەح و تەحینای باوکی عیر ناحاشی[b] بوو. ئەمانەش پیاوانی ڕێخا بوون.
13
کوڕەکانی قەنەز:
عۆسنیێل و سەرایا.
کوڕەکانی عۆسنیێل:
حەتەت و مەعۆنۆتەی.
14
مەعۆنۆتەیش عۆفرای بوو و
سەرایاش یۆئابی بوو،
کە باوکی گێی حەراشیم[c] بوو، شوێنەکەش ناوی ئەوە بوو، چونکە دانیشتووانەکەی پیشەوەر بوون.
15
کوڕەکانی کالێبی کوڕی یەفونە:
عیرو، ئێلە و نەعەم.
کوڕەکەی ئێلە ناوی
قەنەز بوو.
16
کوڕەکانی یەهەلەلئێل:
زیف، زیفا، تیریا و ئەسەرئێل.
17
کوڕەکانی عەزرە:
یەتەر، مەرەد، عێفەر و یالۆن.
یەکێک لە ژنەکانی مەرەد بە مریەم و شەمەی و یەشباحی باوکی ئەشتەمۆعی سکی پڕ بوو،
18
ئەمانە کوڕەکانی بیتیای کچی فیرعەون بوون، کە مەرەد هێنای،
ئەو ژنەشی کە لە هۆزی یەهودا بوو، یەرەدی باوکی گەدۆر و حەڤەری باوکی سۆخۆ و یەقوتیێلی باوکی زانۆوەحی خستەوە.
19
هۆدیا خوشکی نەحەمی هێنا و ئەم کوڕانەی بوو:
باوکی قەعیلای گارمی و ئەشتەمۆعی مەعکاتی.
20
کوڕەکانی شیمۆن:
ئەمنۆن، ڕینا، بەن‌حانان و تیلۆن.
نەوەکانی یەشعی:
زۆحێت و بەن‌زۆحێت.
21
کوڕەکانی شالەحی کوڕی یەهودا ئەمانە بوون:
ئێری باوکی لێخا؛ لەعدای باوکی مارێشا، هەروەها باپیرە گەورەی ئەو بنەماڵانە بوو کە کاری کەتانیان دەکرد و لە بێت‌ئەشبێعە دەژیان؛
22
یۆقیم؛ خەڵکی کوزێڤا؛ لەگەڵ یۆئاش و ساراف، ئەوانەی کە لە مۆئاب و یاشوڤی لەحەم فەرمانڕەوایەتییان دەکرد. ئەم ڕەچەڵەکنامەیە لە کۆنەوە تۆمار کرابوو.
23
ئەوانە ئەو گۆزەکەرانە بوون کە دانیشتووانی نەتاعیم و گەدێرا بوون، لەوێدا نیشتەجێ بوون و کاریان بۆ پاشا دەکرد.
شیمۆن 
24
نەوەکانی شیمۆن:
نەموئێل، یامین، یاریڤ، زەرەح و شائوول.
25
شەلوم کوڕی شائوول بوو، میبسام کوڕی شەلوم، میشماع کوڕی میبسام.
26
نەوەکانی میشماع:
حەموئێل کوڕی میشماع، زەکور کوڕی حەموئێل، شیمعی کوڕی زەکور.
27
شیمعیش شازدە کوڕ و شەش کچی هەبوو، بەڵام براکانی کوڕی زۆریان نەبوو و هەموو خێڵەکانیشیان وەک نەوەی یەهودا زیادیان نەکرد.
28
لە بیری شابەع، لە مۆلادا، لە حەچەر شوعال،
29
لە بیلهە، لە عەچەم، لە تۆلاد،
30
لە بتوئێل، لە حۆرما، لە چیقلەگ،
31
لە بێت‌مەرکاڤۆت، لە حەچەر سوسیم، لە بێت‌برئی و لە شەعەرایم نیشتەجێ بوون. ئەمانە شارۆچکەکانیان بوون، هەتا کاتی بەپاشابوونی داود.
32
دەوروبەریشیان عێتام، عەین، ڕیمۆن، تۆخەن و عاشان، واتا پێنج شارۆچکە بوون،
33
لەگەڵ هەموو گوندەکانیان لە چواردەوری ئەو شارۆچکانە هەتا بەعەلات. ئەمانە شوێنی نیشتەجێبوونیان بوون.
ڕەچەڵەکنامەی ئەمانیش تۆمار کرابوو.
34
مەشۆڤاڤ، یەملێک،
یۆشای کوڕی ئەمەسیا،
35
یۆئێل،
یێهوی کوڕی یۆشیڤیای کوڕی سەرایای کوڕی عەسیێل،
36
هەروەها ئەلیۆعێنەی، یەعقۆڤا، یەشۆحایا،
عەسایا، عەدیێل، یەسیمیێل، بەنایا و
37
زیزای کوڕی شیفعیی کوڕی ئەلۆنی کوڕی یەدایای کوڕی شیمریی کوڕی شەمەعیا.
38
ئەوانەی کە ناویان لە سەرەوە تۆمار کراوە سەرۆک خێڵەکانیان بوون.
بنەماڵەکانیان زۆر پەلیان هاویشتووە،
39
بۆ گەڕان بەدوای لەوەڕگا بۆ مەڕوماڵاتەکانیان هەتا ڕۆژهەڵاتی دۆڵەکە ڕۆیشتن هەتا گەیشتنە گەدۆر.
40
ئینجا لەوەڕگایەکی بەپیت و چاکیان دۆزییەوە و خاکەکەش بەرفراوان و ئاشتی و ئاسوودەیی تێیدا بەرقەرار بوو، هەروەها هەندێک لە حامییەکان پێشتر لەوێ نیشتەجێ بوون.
41
ئەوانەی کە ناویان تۆمار کراوە، لە ماوەی پاشایەتی حەزقیای پاشای یەهودا هاتن و پەلاماری چادرەکانی حامییەکان و ئەو مەعونییانەیان دا کە لەوێدا بوون و بە تەواوی قڕیان کردن[d] . هەتا ئەمڕۆش هیچ مەعۆنییەکی لێ نییە، بەڵکو لە جێی ئەوان نیشتەجێ بوون، چونکە لەوێدا لەوەڕگای لێبوو بۆ مەڕوماڵاتەکانیان.
42
هەروەها لەوان لە نەوەی شیمۆن پێنج سەد پیاو چوون بۆ ناوچە شاخاوییەکانی سێعیر، بە ڕابەری کوڕەکانی یەشعی کە ئەمانە بوون: پەلەتیا، نەعەریا، ڕەفایا و عوزیێل.
43
لە پاشماوەی عەمالێقییە هەڵاتووەکانیان دا و هەتا ئەمڕۆ لەوێدا نیشتەجێ بوون.
  1. a. 4‏:9 یەعبێچ لەو وشە عیبرییەوە نزیکە کە بە واتای ئازار دێت.‏
  2. b. 4‏:12 دەشێت ناوی کەسێک یان شارێک بێت، (شاری ناحاش).‏
  3. c. 4‏:14 \+tl گێی حەراشیم‏\+tl* واتا دۆڵی پیشەوەران.‏
  4. d. 4‏:41 قڕیان کردن: لە زمانی عیبری ئەم زاراوەیە دەگەڕێتەوە بۆ شتێک یان کەسێک کە دەبەخشرێت بە یەزدان، زۆر جار بەخشینەکە بە تەواوی لە ناودەبردرێت.‏