عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- كاربه‌ده‌ست و بریكاره‌كانی سلێمان
- 1
- ئیتر سلێمان پاشایه‌تی هه‌موو ئیسرائیلی كرد.
- 2
- ئه‌مانه‌ش باڵاترین كاربه‌ده‌ستانی ئه‌و بوون:
عه‌زه‌ریای كوڕی سادۆقی كاهین، - 3
- ئه‌لیحۆره‌ف و ئاحییا، دوو كوڕه‌كه‌ی شیشا، خامه‌ی نهێنی[a] بوون،
یه‌هۆشافاتی كوڕی ئه‌حیلود، تۆماركار. - 4
- به‌نایای كوڕی یه‌هۆیاداعیش سوپاسالار،
سادۆق و ئه‌بیاتاریش هه‌ردووكیان كاهین بوون. - 5
- عه‌زه‌ریای كوڕی ناتان سه‌رۆكی بریكاره‌كان و
زه‌ڤودی كوڕی ناتان، كاهین و یاوه‌ری پاشا بوون. - 6
- ئه‌حیشار سه‌رپه‌رشتیاری كۆشك،
ئه‌دۆنیرامی كوڕی عهڤدا سه‌رپه‌رشتیاری كاری بێگاری بوو. - 7
- هه‌روه‌ها سلێمان دوازده بریكاری له‌سه‌ر هه‌موو ئیسرائیل هه‌بوو، ئازووقه‌یان بۆ پاشا و ماڵه‌كه‌ی دابین ده‌كرد و ساڵی مانگێك له‌سه‌ر هه‌ریه‌كه‌یان بوو بۆ دابینكردنی ئازووقه.
- 8
- ئه‌مانه‌ش ناوهكانیانه:
به‌نحور له ناوچه شاخاوییه‌كانی ئه‌فرایم. - 9
- به‌نده‌قه‌ر له ماقه‌چ و شه‌عه‌لڤیم و بێتشه‌مه‌ش و ئێلۆن بێتحانان.
- 10
- به‌نحه‌سه‌د له ئه‌روبۆت، سۆكۆ و هه‌موو خاكی حێفه‌ر سه‌ر به ئه‌و بوو.
- 11
- به‌نئه‌بیناداب له هه‌موو به‌رزاییه‌كانی دۆردا، تافه‌تی كچی سلێمانیش بووه ژنی.
- 12
- بهعنای كوڕی ئه‌حیلود، تهعنهك و مه‌گیدۆ و هه‌موو بێت‌شان ئه‌وه‌ی له‌ته‌نیشت چه‌ره‌تانه له خوار یه‌زره‌عیل، له بێتشانه‌وه هه‌تا ئابێل مه‌حۆلا، هه‌تا ئه‌و به‌ری یۆقمه‌عام.
- 13
- به‌نگه‌ڤه‌ر له ڕامۆتی گلعاد، ئاواییه‌كانی یائیری كوڕی مه‌نه‌شه، ئه‌وه‌ی له گلعاده سه‌ر به ئه‌و بوون، له‌گه‌ڵ ناوچه‌ی ئه‌رگۆڤ ئه‌وه‌ی له باشانه، شه‌ست شاری گه‌وره‌ی شوورابه‌ند كه شمشیره‌ی[b] ده‌رگاكانی له بڕۆنز دروستكرا بوون.
- 14
- ئه‌حینادابی كوڕی عیدۆ له مه‌حه‌نه‌یم بوو.
- 15
- ئه‌حیمه‌عه‌چ له نه‌فتالی، ئه‌ویش باسمه‌تی كچی سلێمانی هێنا ببێته ژنی.
- 16
- بهعنای كوڕی حوشه‌ی له ئاشێر و له عالۆت بوو.
- 17
- یه‌هۆشافاتی كوڕی پاروه‌ح له یه‌ساخار بوو.
- 18
- شیمعی كوڕی ئێلا له بنیامین بوو.
- 19
- گه‌ڤه‌ری كوڕی ئوری له خاكی گلعاد، خاكی سیحۆنی پاشای ئه‌مورییه‌كان و عۆگی پاشای باشان، تاكه بریكار بوو له‌سه‌ر ناوچه‌كه.
- ئازووقه‌ی ڕۆژانه‌ی سلێمان
- 20
- یه‌هودا و ئیسرائیل له زۆری‌دا وه‌ك لمی سه‌ر كه‌ناری ده‌ریا بوون، ده‌یانخوارد و ده‌یانخوارده‌وه و دڵخۆش بوون.
- 21
- سلێمان ده‌سه‌ڵاتدار بوو له‌سه‌ر هه‌موو پاشایه‌تییه‌كان، له ڕووباری فوراته‌وه هه‌تا خاكی فه‌له‌ستییه‌كان و سنووری میسر، سه‌رانه‌یان پێده‌دا و به درێژایی ژیانی خزمه‌تكاری سلێمان بوون.
- 22
- ئازووقه‌ی ڕۆژانه‌ی سلێمان، سی كۆڕ[c] له باشترین ئارد و شه‌ست كۆڕ[d] بڕوێش،
- 23
- ده گای قه‌ڵه‌و و بیست گای له‌وه‌ڕگا و سه‌د مه‌ڕ و بزن، جگه له ئاسك و مامز و ئاسكه سووره و په‌له‌وه‌ڕی قه‌ڵه‌و.
- 24
- له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فه‌رمانڕه‌وا بوو له‌سه‌ر هه‌موو شانشینه‌كانی ئه‌م به‌ری ڕووباری فورات، له تیفسه‌حه‌وه هه‌تا غه‌زه، له هه‌موو لایه‌كه‌وه ئاشتی هه‌بوو.
- 25
- هه‌موو سه‌رده‌می سلێمان یه‌هودا و ئیسرائیلی هه‌ریه‌كه له‌ژێر دار مێو و دار هه‌نجیره‌كه‌ی خۆی به ئاسووده‌یی نیشته‌جێ بوون، له دانه‌وه هه‌تا بیری شابه‌ع[e] .
- 26
- سلێمان چوار هه‌زار ئاخوڕی هه‌بوو بۆ ئه‌سپی گالیسكه‌كانی، له‌گه‌ڵ دوازده هه‌زار ئه‌سپ.
- 27
- ئه‌م بریكارانه ئازووقه‌یان دابین ده‌كرد بۆ سلێمانی پاشا و هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌هاتنه سه‌ر خوانه‌كه‌ی، هه‌ریه‌كه و له مانگی خۆی، ئیتر پێویستیان به هیچ نه‌بوو.
- 28
- جۆ و كاش بۆ ئه‌سپی گالیسكه‌كان و ئه‌سپه‌كانی دیكه ده‌هێنران بۆ ئه‌و شوێنه‌ی كه لێی ده‌بوون، هه‌ركه‌سه و به‌گوێره‌ی ئه‌ركی خۆی.
- دانایی سلێمان
- 29
- خودا دانایی و تێگه‌یشتنێكی زۆر زۆری دایه سلێمان، هه‌روه‌ها مێشكێكی فراوان وه‌ك ئه‌و لمه‌ی له‌سه‌ر كه‌ناری ده‌ریایه.
- 30
- دانایی سلێمان زیاتر بوو له دانایی هه‌موو خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵات و هه‌موو دانایی میسرییه‌كان.
- 31
- له هه‌موو خه‌ڵك داناتر بوو، ته‌نانه‌ت داناتر بوو له ئێیتانی ئه‌زراحی و له هێیمان و له كهلكۆل و له ده‌رده‌عی كوڕانی ماحۆل، ناوبانگیشی له‌نێو هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی ده‌وروبه‌ری بڵاو بووه‌وه.
- 32
- سێ هه‌زار په‌ند و هه‌زار و پێنج سروودیشی هه‌بوو.
- 33
- ده‌رباره‌ی دارودره‌خت قسه‌ی كردووه، له دار ئورزه‌وه ئه‌وه‌ی له لوبنانه هه‌تا ئه‌و زوفایه‌ی له‌بن دیوار ده‌ڕوێت، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی ئاژه‌ڵ و باڵنده و خشۆك و ماسیش قسه‌ی كردووه.
- 34
- له هه‌موو گه‌لانه‌وه ده‌هاتن بۆ گوێگرتن له دانایی سلێمان، هه‌موو پاشایانی زه‌وی كه ده‌رباره‌ی داناییه‌كه‌ی بیستبوویان خه‌ڵكیان ده‌نارده لای.
- a. 4:3 ڕازپۆش.
- b. 4:13 شمشیر، پارچه دارێك بووه له جیاتی قوفڵ له دواوه‌ی ده‌رگا به شێوه‌ی ئاسۆیی دانراوه بۆ داخستنی ده‌رگا.
- c. 4:22 سی كۆڕ: نزیكه‌ی پێنج ته‌ن.
- d. 4:22 شه‌ست كۆڕ: نزیكه‌ی ده ته‌ن.
- e. 4:25 واته له باكووری ئیسرائیل هه‌تا باشوور.