عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - کاربەدەست و بریکارەکانی سلێمان
 - 1
 - ئیتر سلێمان پاشایەتی هەموو ئیسرائیلی کرد.
 - 2
 - ئەمانەش باڵاترین کاربەدەستانی ئەو بوون:
عەزەریای کوڕی سادۆقی کاهین، - 3
 - ئەلیحۆرەف و ئاحییا، دوو کوڕەکەی شیشا، خامەی نهێنی[a]  بوون،
یەهۆشافاتی کوڕی ئەحیلود، تۆمارکار. - 4
 - بەنایای کوڕی یەهۆیاداعیش سوپاسالار،
سادۆق و ئەبیاتاریش هەردووکیان کاهین بوون. - 5
 - عەزەریای کوڕی ناتان سەرۆکی بریکارەکان و
زەڤودی کوڕی ناتان، کاهین و یاوەری پاشا بوون. - 6
 - ئەحیشار سەرپەرشتیاری کۆشک،
ئەدۆنیرامی کوڕی عەبدا سەرپەرشتیاری کاری بێگاری بوو. - 7
 - هەروەها سلێمان دوازدە بریکاری لەسەر هەموو ئیسرائیل هەبوو، ئازووقەیان بۆ پاشا و ماڵەکەی دابین دەکرد و ساڵی مانگێک لەسەر هەریەکەیان بوو بۆ دابینکردنی ئازووقە.
 - 8
 - ئەمانەش ناوەکانیانە:
بەنحور لە ناوچە شاخاوییەکانی ئەفرایم. - 9
 - بەندەقەر لە ماقەچ و شەعەلڤیم و بێتشەمەش و ئێلۆن بێتحانان.
 - 10
 - بەنحەسەد لە ئەروبۆت، سۆکۆ و هەموو خاکی حێفەر سەر بە ئەو بوو.
 - 11
 - بەنئەبیناداب لە هەموو بەرزاییەکانی دۆردا، تافەتی کچی سلێمانیش بووە ژنی.
 - 12
 - بەعەنای کوڕی ئەحیلود، تەعنەک و مەگیدۆ و هەموو بێتشان ئەوەی لەتەنیشت چەرەتانە لە خوار یەزرەعیل، لە بێتشانەوە هەتا ئابێل مەحۆلا، هەتا ئەو بەری یۆقمەعام.
 - 13
 - بەنگەڤەر لە ڕامۆتی گلعاد، ئاواییەکانی یائیری کوڕی مەنەشە، ئەوەی لە گلعادە سەر بە ئەو بوون، لەگەڵ ناوچەی ئەرگۆڤ ئەوەی لە باشانە، شەست شاری گەورەی شوورابەند کە شمشیرەی[b]  دەرگاکانی لە بڕۆنز دروستکرا بوون.
 - 14
 - ئەحینادابی کوڕی عیدۆ لە مەحەنەیم بوو.
 - 15
 - ئەحیمەعەچ لە نەفتالی، ئەویش باسمەتی کچی سلێمانی هێنا ببێتە ژنی.
 - 16
 - بەعەنای کوڕی حوشەی لە ئاشێر و لە عالۆت بوو.
 - 17
 - یەهۆشافاتی کوڕی پاروەح لە یەساخار بوو.
 - 18
 - شیمعی کوڕی ئێلا لە بنیامین بوو.
 - 19
 - گەڤەری کوڕی ئوری لە خاکی گلعاد، خاکی سیحۆنی پاشای ئەمۆرییەکان و عۆگی پاشای باشان، تاکە بریکار بوو لەسەر ناوچەکە.
 - ئازووقەی ڕۆژانەی سلێمان
 - 20
 - یەهودا و ئیسرائیل لە زۆریدا وەک لمی سەر کەناری دەریا بوون، دەیانخوارد و دەیانخواردەوە و دڵخۆش بوون.
 - 21
 - سلێمان دەسەڵاتدار بوو لەسەر هەموو پاشایەتییەکان، لە ڕووباری فوراتەوە هەتا خاکی فەلەستییەکان و سنووری میسر، سەرانەیان پێدەدا و بە درێژایی ژیانی خزمەتکاری سلێمان بوون.
 - 22
 - ئازووقەی ڕۆژانەی سلێمان، سی کۆر[c] لە باشترین ئارد و شەست کۆر[d] بڕوێش،
 - 23
 - دە گای قەڵەو و بیست گای لەوەڕگا و سەد مەڕ و بزن، جگە لە ئاسک و مامز و ئاسکە سوورە و پەلەوەری قەڵەو.
 - 24
 - لەبەر ئەوەی فەرمانڕەوا بوو لەسەر هەموو شانشینەکانی ئەم بەری ڕووباری فورات، لە تیفسەحەوە هەتا غەزە، لە هەموو لایەکەوە ئاشتی هەبوو.
 - 25
 - هەموو سەردەمی سلێمان یەهودا و ئیسرائیلی هەریەکە لەژێر دار مێو و دار هەنجیرەکەی خۆی بە ئاسوودەیی نیشتەجێ بوون، لە دانەوە هەتا بیری شابەع[e] .
 - 26
 - سلێمان چوار هەزار ئاخوڕی هەبوو بۆ ئەسپی گالیسکەکانی، لەگەڵ دوازدە هەزار ئەسپ.
 - 27
 - ئەم بریکارانە ئازووقەیان دابین دەکرد بۆ سلێمانی پاشا و هەموو ئەوانەی دەهاتنە سەر خوانەکەی، هەریەکە و لە مانگی خۆی، ئیتر پێویستیان بە هیچ نەبوو.
 - 28
 - جۆ و کاش بۆ ئەسپی گالیسکەکان و ئەسپەکانی دیکە دەهێنران بۆ ئەو شوێنەی کە لێی دەبوون، هەرکەسە و بەگوێرەی ئەرکی خۆی.
 - دانایی سلێمان
 - 29
 - خودا دانایی و تێگەیشتنێکی زۆر زۆری دایە سلێمان، هەروەها مێشکێکی فراوان وەک ئەو لمەی لەسەر کەناری دەریایە.
 - 30
 - دانایی سلێمان زیاتر بوو لە دانایی هەموو خەڵکی ڕۆژهەڵات و هەموو دانایی میسرییەکان.
 - 31
 - لە هەموو خەڵک داناتر بوو، تەنانەت داناتر بوو لە ئێیتانی ئەزراحی و لە هێیمان و لە کەلکۆل و لە دەردەعی کوڕانی ماحۆل، ناوبانگیشی لەنێو هەموو نەتەوەکانی دەوروبەری بڵاو بووەوە.
 - 32
 - سێ هەزار پەند و هەزار و پێنج سروودیشی هەبوو.
 - 33
 - دەربارەی دارودرەخت قسەی کردووە، لە دار ئورزەوە ئەوەی لە لوبنانە هەتا ئەو زوفایەی لەبن دیوار دەڕوێت، هەروەها دەربارەی ئاژەڵ و باڵندە و خشۆک و ماسیش قسەی کردووە.
 - 34
 - لە هەموو گەلانەوە دەهاتن بۆ گوێگرتن لە دانایی سلێمان، هەموو پاشایانی زەوی کە دەربارەی داناییەکەی بیستبوویان خەڵکیان دەناردە لای.
 
- a. 4:3 ڕازپۆش.
 - b. 4:13 شمشیر، پارچە دارێک بووە لە جیاتی قوفڵ لە دواوەی دەرگا بە شێوەی ئاسۆیی دانراوە بۆ داخستنی دەرگا.
 - c. 4:22 سی کۆر: نزیکەی پێنج تەن.
 - d. 4:22 شەست کۆر: نزیکەی دە تەن.
 - e. 4:25 واتا لە باکووری ئیسرائیل هەتا باشوور.
 

