عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- ده‌ستنیشانكردنی داود له‌لایه‌ن ساموئێل
- 1
- جا یه‌زدان به ساموئێلی فه‌رموو: «هه‌تا كه‌ی شیوه‌ن بۆ شاول ده‌گێڕیت؟ چونكه من ڕه‌تم كردووه‌ته‌وه پاشای ئیسرائیل بێت، قۆچهكهت پڕ بكه له زه‌یت و بڕۆ، ده‌تنێرم بۆ لای یه‌سای بێتله‌حمی، له‌نێو كوڕه‌كانیدا پاشایهكم بۆ خۆم هه‌ڵبژاردووه.»
- 2
- ساموئێلیش گوتی: «چۆن بڕۆم؟ ئه‌گه‌ر شاول ئه‌مه ببیستێته‌وه ده‌مكوژێت.»
یه‌زدانیش فه‌رمووی: «گوێره‌كه‌یه‌كی مێینه‌ی سێ ساڵه[a] له‌گه‌ڵ ده‌ستت ده‌به‌یت و ده‌ڵێیت: ”بۆ قوربانی سه‌ربڕین بۆ یه‌زدان هاتووم.“ - 3
- جا یه‌سا بۆ قوربانییه سه‌ربڕدراوه‌كه بانگهێشت ده‌كه‌یت و من فێرت ده‌كه‌م چی بكه‌یت و ئه‌و كه‌سه‌م بۆ ده‌ستنیشان[b] ده‌كه‌یت كه پێت ده‌فه‌رمووم.»
- 4
- ساموئێل ئه‌وه‌ی كرد كه یه‌زدان پێی فه‌رموو، هات بۆ بێتله‌حم و پیرانی شارۆچكه‌كه به ترسه‌وه پێشوازییان كرد و گوتیان: «به ئاشتی هاتوویت؟»
- 5
- ساموئێلیش وه‌ڵامی دایه‌وه: «به ئاشتییه، هاتووم بۆ سه‌ربڕینی قوربانی بۆ یه‌زدان، خۆتان ته‌رخان بكه‌ن و له‌گه‌ڵمدا وه‌رن بۆ قوربانییه‌كه.» ئینجا یه‌سا و كوڕه‌كانی ته‌رخان كرد و بۆ قوربانییه‌كه بانگهێشتی كردن.
- 6
- كاتێك هاتن، ساموئێل ته‌ماشای ئه‌لیابی كرد و له‌به‌رخۆیه‌وه گوتی: «به دڵنیاییه‌وه ئه‌وه‌یه یه‌زدان ده‌ستنیشانی كردووه، له‌به‌رده‌میه‌تی.»
- 7
- به‌ڵام یه‌زدان به ساموئێلی فه‌رموو: «ته‌ماشای سه‌روسیما و به‌رزی باڵای مه‌كه، چونكه ڕه‌تم كردووه‌ته‌وه. یه‌زدان وه‌ك مرۆڤ ته‌ماشا ناكات، چونكه مرۆڤ ته‌ماشای ڕوخساری ده‌ره‌وه ده‌كات، به‌ڵام یه‌زدان ته‌ماشای دڵ ده‌كات.»
- 8
- دوای ئه‌وه‌ی یه‌سا ئه‌بینادابی بانگ‌كرد و به به‌رده‌م ساموئێلدا تێپه‌ڕی كرد، ساموئێلیش گوتی: «یه‌زدان ئه‌مه‌شی هه‌ڵنه‌بژاردووه.»
- 9
- ئینجا یه‌سا شه‌ممای تێپه‌ڕاند و ساموئێلیش گوتی: «یه‌زدان ئه‌مه‌شی هه‌ڵنه‌بژاردووه.»
- 10
- یه‌سا هه‌ر حه‌وت كوڕه‌كه‌ی له‌به‌رده‌م ساموئێلدا تێپه‌ڕاند. ساموئێلیش به یه‌سای گوت: «یه‌زدان له‌مانه‌ی هه‌ڵنه‌بژاردووه.»
- 11
- له یه‌سای پرسی: «ئایا هه‌موو كوڕه‌كانت لێره‌ن؟»
ئه‌ویش گوتی: «بچووكترینیان هێشتا ماوه و مه‌ڕ ده‌له‌وه‌ڕێنێت.»
ساموئێلیش گوتی: «بنێره به‌دوایدا و بیهێنه، چونكه دانانیشین هه‌تا ئه‌و دێته ئێره.» - 12
- ئه‌ویش به‌دوایدا ناردی و هێنای، سوورهیهكی چاوجوانی قۆز بوو.
ئینجا یه‌زدان فه‌رمووی: «هه‌سته و ده‌ستنیشانی بكه، چونكه ئه‌مه خۆیه‌تی.» - 13
- ساموئێل قۆچه زه‌یته‌كه‌ی برد و له‌نێو براكانیدا ده‌ستنیشانی كرد و له‌و ڕۆژه به‌دواوه ڕۆحی یه‌زدان به تواناوه هاته سه‌ر داود. پاشان ساموئێل هه‌ستا و چوو بۆ ڕامه.
- داود له خزمه‌تی شاولدا
- 14
- ڕۆحی یه‌زدانیش له شاول جیا بووه‌وه و به فه‌رمانی یه‌زدان ڕۆحێكی به‌د هه‌راسانی كرد.
- 15
- جا خزمه‌تكاره‌كانی شاول پێیان گوت: «ئه‌وه‌تا ئێستا ڕۆحێكی به‌د له‌لایه‌ن خوداوه هه‌راسانت ده‌كات.
- 16
- با ئێستا گه‌وره‌مان فه‌رمان به خزمه‌تكاره‌كانی به‌رده‌می بكات به‌دوای پیاوێكدا بگه‌ڕێن كه شاره‌زایی له قیساره ژه‌نین هه‌بێت، جا هه‌ر كاتێك ئه‌و ڕۆحه به‌ده‌ی له‌لایه‌ن خوداوه‌یه بێته سه‌رت، قیساره بژه‌نێت تۆ باش ده‌بیت.»
- 17
- شاولیش به خزمه‌تكاره‌كانی گوت: «ئێستا پیاوێكم بۆ ببیننه‌وه قیساره به چاكی بژه‌نێت و بۆ منی بهێنن.»
- 18
- جا یه‌كێك له خزمه‌تكاره‌كان وه‌ڵامی دایه‌وه و گوتی: «كوڕێكی یه‌سای بێتله‌حمیم بینیوه، ده‌زانێت قیساره بژه‌نێت. هه‌روه‌ها قاره‌مانێكی به‌هێزه و جه‌نگاوه‌ره، زمان ڕه‌وانه و پیاوێكی قۆزه، یه‌زدانیشی له‌گه‌ڵدایه.»
- 19
- شاولیش نێردراوی بۆ لای یه‌سا نارد و گوتی: «داودی كوڕتم بۆ بنێره، ئه‌وه‌ی مه‌ڕ ده‌له‌وه‌ڕێنێت.»
- 20
- یه‌ساش گوێدرێژێكی هێنا، نان و مه‌شكه‌یه‌ك شه‌راب و كارهبزنێكی لێ باركرد، به ده‌ستی داودی كوڕیدا بۆ شاولی نارد.
- 21
- ئیتر داود هاته لای شاول و ده‌ستی به خزمه‌تكردنی كرد. شاولیش داودی زۆر خۆش‌ویست و كردییه یه‌كێك له هه‌ڵگری تفاقهكانی.
- 22
- شاول بۆ یه‌سای نارد و گوتی: «تكایه با داود له خزمه‌تی مندا بمێنێته‌وه، چونكه له‌لام په‌سه‌نده.»
- 23
- هه‌ر كاتێك ڕۆحه‌كه له‌لایه‌ن خوداوه بۆ سه‌ر شاول ده‌هات، داود قیسارهكهی به‌ده‌سته‌وه ده‌گرت و ده‌یژه‌ند، شاولیش دڵی ده‌كرایه‌وه و باش ده‌بوو، ڕۆحه بهدهكه وازی لێ ده‌هێنا.
- a. 16:2 مه‌به‌ست له گوێره‌كه‌یه‌كی مێینه‌ی سێ ساڵه‌یه، پێش ته‌مه‌نی كهڵگرتن.
- b. 16:3 به زمانی عیبری پێی ده‌گوترێ \+tl مه‌شیخ\+tl* یان \+tl مه‌شیح\+tl*، كه به واتای چه‌وركردن به زه‌یت دێت وه‌ك ده‌ستنیشانكردنی كه‌سێك بۆ له‌ئه‌ستۆگرتنی بهرپرسیاریێتییهك و پێ سپاردنی له‌لایه‌ن خوداوه.