عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- گه‌یشتنی هه‌واڵی مردنی شاول
- 1
- ئه‌وه بوو پاش مردنی شاول و گه‌ڕانه‌وه‌ی داود له لێدانی عهمالێقییهكان، داود دوو ڕۆژ له چیقله‌گ مایه‌وه.
- 2
- له ڕۆژی سێیه‌مدا بینی گه‌نجێك له ئۆردوگاكه‌ی شاوله‌وه به جلی دڕا‌و و سه‌ری تۆزاوییه‌وه هات، كاتێك گه‌یشته لای داود كه‌وته سه‌ر زه‌وی و كڕنۆشی برد.
- 3
- داود لێی پرسی: «له‌كوێوه هاتوویت؟»
ئه‌ویش وه‌ڵامی دایه‌وه: «له ئۆردوگای ئیسرائیله‌وه ده‌رباز بووم.» - 4
- داودیش پێی گوت: «ڕووداوه‌كه چۆن بوو؟ تكایه پێم ڕابگه‌یه‌نه.»
ئه‌ویش گوتی:[a] «جه‌نگاوه‌ران له جه‌نگه‌كه‌دا هه‌ڵاتن، زۆربه‌ی جه‌نگاوه‌ران كه‌وتن و مردن، شاول و یۆناتانی كوڕیشی مردن.» - 5
- داودیش به‌و گه‌نجه‌ی گوت كه هه‌واڵه‌كه‌ی پێی ڕاگه‌یاندبوو: «چۆن زانیت شاول و یۆناتانی كوڕی مردوون؟»
- 6
- گه‌نجه‌كه‌ش پێی گوت: «وا ڕێككه‌وت من له كێوی گلبۆع بووم، بینیم شاول به‌سه‌ر ڕمهكهیدا ده‌چه‌مایه‌وه، گالیسكه و سواره‌كانیش به توندی به‌دوایه‌وه بوون.
- 7
- ئاوڕی له‌دوای خۆی دایه‌وه و منی بینی، بانگی كردم، منیش گوتم: ”ئه‌وه‌تام.“
- 8
- «لێی پرسیم: ”تۆ كێیت؟“
«منیش وه‌ڵامم دایه‌وه: ”من عه‌مالێقیم.“ - 9
- «ئینجا پێی گوتم: ”تكایه، وه‌ره سه‌رم و بمكوژه! له سه‌ره‌مه‌رگدام، به‌ڵام هێشتا ژیانم تێدا ماوه.“
- 10
- «منیش چوومه سه‌ری و كوشتم، چونكه زانیم پاش كه‌وتنه‌كه‌ی ناژیێت، ئیتر تاجه‌كه‌ی سه‌ر سه‌ری و بازنه‌كه‌ی كه به قۆڵییه‌وه بوو بردم و ئه‌وانه‌م بۆ لای گه‌وره‌م هێناوه.»
- 11
- داود جله‌كانی له‌به‌رخۆی دادڕی، به هه‌مان شێوه هه‌موو ئه‌و پیاوانه‌ی كه له‌گه‌ڵی بوون.
- 12
- لاوانه‌وه و گریان، هه‌تا ئێواره به‌ڕۆژوو بوون، بۆ شاول و یۆناتانی كوڕی و هه‌موو سوپای یه‌زدان و بنه‌ماڵه‌ی ئیسرائیل، چونكه به شمشێر كه‌وتن.
- 13
- ئیتر داود به گه‌نجه‌كه‌ی گوت: «تۆ خه‌ڵكی كوێیت؟»
ئه‌ویش گوتی: «من كوڕی پیاوێكی عه‌مالێقی نامۆم.» - 14
- داودیش پێی گوت: «چۆن سڵت نه‌كرده‌وه له‌وه‌ی ده‌ستت درێژ بكه‌یت هه‌تا ده‌ستنیشانكراوی یه‌زدان له‌ناو ببه‌یت؟»
- 15
- ئینجا داود یه‌كێك له خزمه‌تكاره‌كانی بانگ‌كرد و گوتی: «وه‌ره پێشه‌وه و بیكوژه!» ئه‌ویش لێیدا و مرد.
- 16
- له‌به‌ر ئه‌وه‌ی داود پێی گوتبوو: «خوێنی خۆت له ملی خۆته، چونكه ده‌مت شایه‌تی له‌سه‌ر دایت و گوتت: ”من ده‌ستنیشانكراوی یه‌زدانم كوشت.“»
- لاواندنه‌وه‌ی داود بۆ شاول و یۆناتان
- 17
- داود به‌م لاوانه‌وه‌یه بۆ شاول و یۆناتانی كوڕی لاواندییه‌وه و
- 18
- فه‌رمانی دا كه نه‌وه‌ی یه‌هودا ئه‌م لاواندنه‌وه‌یه‌ی كه‌وان فێر بن. ئه‌وه له په‌ڕتووكی یاشاردا[b] نووسراوه:
- 19
- «ئه‌ی ئیسرائیل! ئای چۆن قاره‌مانان كه‌وتن!
شكۆمه‌ندییه‌كه‌ت له‌سه‌ر بهرزاییهكانت كوژراوه. - 20
- «له گه‌ت ڕایمه‌گه‌یه‌نن،
له شه‌قامه‌كانی ئه‌سقه‌لان مژده مه‌ده‌ن،
نه‌وه‌ك كچانی فه‌له‌ستییه‌كان دڵخۆش بن،
نه‌وه‌ك كچانی خه‌ته‌نه نه‌كراوان پێمان خۆش بن. - 21
- «ئه‌ی چیاكانی گلبۆع،
با شه‌ونم و بارانتان به‌سه‌ره‌وه نه‌بێت،
نه كێڵگهكانت پێشكه‌شكراوی دانه‌وێڵه،
چونكه له‌وێ قه‌ڵغانی پاڵه‌وانان گڵاو بووه،
قهڵغانهكهی شاول، بێ چه‌وركردنی به ڕۆن. - 22
- «له خوێنی كوژراوان و
له جه‌سته‌ی پاڵه‌وانان
كه‌وانه‌كه‌ی یۆناتان نه‌گه‌ڕایه‌وه دواوه و
شمشێره‌كه‌ی شاولیش به به‌تاڵی نه‌گه‌ڕایه‌وه. - 23
- شاول و یۆناتان،
له ژیانیاندا خۆشه‌ویست و شیرین بوون،
له مه‌رگیشدا له یه‌كتر جیا نه‌بوونه‌وه.
له هه‌ڵۆ تیژڕه‌وتر و
له شێر به‌هێزتر بوون. - 24
- «ئه‌ی كچانی ئیسرائیل،
بۆ شاول بگریێن،
ئه‌وه‌ی به‌رگی سوور و نه‌رمی له‌به‌ركردن،
ئه‌وه‌ی خشڵی زێڕی به كراسهكانتانهوه كرد. - 25
- «ئای چۆن قاره‌مانان له‌ناو جه‌رگه‌ی جه‌نگدا كه‌وتن!
یۆناتان له‌سه‌ر بهرزاییهكانتدا كوژرا. - 26
- یۆناتانی برام، دڵم بۆت گوشرا،
زۆر شیرین بوویت له‌لام،
خۆشه‌ویستی تۆ بۆ من
له خۆشه‌ویستی خانمان سه‌یرتر بوو. - 27
- «ئای چۆن قاره‌مانان كه‌وتن!
چه‌كه‌كانی جه‌نگ له‌ناوچوون!»
- a. 1:4 ئه‌و گه‌نجه هه‌واڵه‌كه‌ی شێواندووه، بۆ ڕاستی ڕووداوه‌كه بڕوانه یه‌كه‌م ساموئێل به‌شی 31.
- b. 1:18 په‌ڕتووكی یاشار: بڕوانه \+xt یه‌شوع 10:13\+xt*.