عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- 1
- پاشان به یۆئاب ڕاگه‌یه‌نرا: «پاشا ده‌گریێت و شیوه‌ن بۆ ئه‌بشالۆم ده‌گێڕێت.»
- 2
- ئه‌و ڕۆژه سه‌ركه‌وتنه‌كه له‌لای هه‌موو سوپا بووه شیوه‌ن، چونكه سه‌ربازه‌كان له‌و ڕۆژه‌دا گوێیان لێ‌بوو گوترا: «پاشا بۆ كوڕه‌كه‌ی دڵته‌نگ بووه.»
- 3
- جا له‌و ڕۆژه‌دا سه‌ربازه‌كان وه‌ك سوپایه‌كی شه‌رمه‌زاری هه‌ڵاتوو له جه‌نگدا به‌دزییه‌وه گه‌ڕانه‌وه ناو شاره‌كه.
- 4
- پاشاش ڕووی خۆی داپۆشی و به ده‌نگێكی به‌رز هاواری كرد: «كوڕه‌كه‌م ئه‌بشالۆم! ئه‌بشالۆم كوڕه‌كه‌م، كوڕه‌كه‌م!»
- 5
- ئینجا یۆئاب له ماڵی پاشا چووه ژووره‌وه و گوتی: «ئه‌مڕۆ ڕووی هه‌موو خزمه‌تكاره‌كانت شه‌رمه‌زار كرد، ئه‌وانه‌ی له‌م ڕۆژه‌دا ده‌ربازكه‌ری ژیانی خۆت و ژیانی كوڕ و كچ و ژن و كهنیزهكانت بوون.
- 6
- ئه‌وانه‌ی ڕقیان لێت ده‌بێته‌وه خۆشت ده‌وێن، ئه‌وانه‌ش كه تۆیان خۆشده‌وێت ڕقت لێیان ده‌بێته‌وه. ئه‌مڕۆ ده‌رتخست كه تۆ سه‌ركرده و خزمه‌تكاره‌كانت به‌لاوه هیچ نییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ زانیم ئه‌گه‌ر ئه‌بشالۆم زیندوو بووایه و ئێمه هه‌موومان بمردبووینایه ئه‌وسا كاره‌كه‌ت به دڵ ده‌بوو.
- 7
- ئێستاش هه‌سته و بڕۆ ده‌ره‌وه دڵی خزمه‌تكاره‌كانت بده‌وه، چونكه به یه‌زدانی زیندوو، ئه‌گه‌ر نه‌چیته ده‌ره‌وه، ئه‌مشه‌و كه‌س له‌گه‌ڵت نامێنێته‌وه، ئه‌وه‌ش له هه‌موو ئه‌و خراپانه‌ی له گه‌نجییه‌وه هه‌تا ئێستا تووشت بوون خراپتر ده‌بێت له‌سه‌رت.»
- 8
- ئیتر پاشا هه‌ستا و له ده‌روازه‌كه‌دا دانیشت، به هه‌موو گه‌ل ڕاگه‌یه‌نرا: «ئه‌وه‌تا پاشا له ده‌روازه‌كه‌دا دانیشتووه.» جا هه‌موو گه‌ل هاتنه به‌رده‌م پاشا.
ئیسرائیلییه‌كانیش هه‌ریه‌كه و بۆ چادره‌كه‌ی خۆی هه‌ڵاتبوون. - گه‌ڕانه‌وه‌ی داود بۆ ئۆرشه‌لیم
- 9
- له‌ناو هه‌موو هۆزه‌كانی ئیسرائیل‌دا گه‌ل مشتومڕیان بوو و ده‌یانگوت: «پاشا له ده‌ست دوژمنه‌كانمان فریامان كه‌وت، ئه‌و بوو كه له ده‌ست فه‌له‌ستییه‌كان ده‌ربازی كردین، ئێستاش ئه‌و به‌هۆی ئه‌بشالۆمه‌وه له خاكه‌كه‌وه هه‌ڵاتووه.
- 10
- ئه‌بشالۆمیش ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر خۆمانه‌وه ده‌ستنیشانمان كرد له جه‌نگدا مرد، بۆچی سه‌باره‌ت به هێنانه‌وه‌ی پاشا بێده‌نگن؟»
- 11
- داودی پاشا په‌یامی بۆ هه‌ردوو كاهینه‌كه نارد، سادۆق و ئه‌بیاتار، گوتی: «له‌گه‌ڵ پیرانی یه‌هودا بدوێن و بڵێن: ”بۆچی دواهه‌مین كه‌س ده‌بن له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پاشا بۆ كۆشكه‌كه‌ی، پاشا له شوێنی خۆی بوو له كاتێكدا هه‌موو ئه‌وه‌ی ئیسرائیل گوتیان پێی گه‌یشت؟
- 12
- ئێوه برای منن و له گۆشت و خوێنی منن، ئیتر بۆچی له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پاشا دواهه‌مین كه‌س ده‌بن؟“
- 13
- هه‌روه‌ها به عه‌ماسا بڵێن: ”ئایا تۆ له گۆشت و خوێنی من نیت؟ با خودا توندترین سزام بدات، ئه‌گه‌ر له‌مه‌ودوا له‌لای من له جێی یۆئاب نه‌بیته فه‌رمانده‌ی گشتی سوپا.“»
- 14
- جا دڵی هه‌موو پیاوانی یه‌هودای وه‌ك یه‌ك پیاو به‌لای خۆیدا ڕ‌اكێشا، ئه‌وانیش به‌دوای پاشادا ناردیان و گوتیان: «خۆت و هه‌موو خزمه‌تكاره‌كانت بگه‌ڕێنه‌وه.»
- 15
- له‌به‌ر ئه‌وه پاشا گه‌ڕایه‌وه و هاته ڕووباری ئوردون.
پیاوانی یه‌هوداش هاتنه گلگال و چوونه پێشوازی پاشا، بۆ ئه‌وه‌ی له ڕووباری ئوردون بپه‌ڕێته‌وه. - 16
- شیمعی كوڕی گێرای بنیامینی كه خه‌ڵكی به‌حوریمه، ده‌ستپێشخه‌ری كرد و له‌گه‌ڵ پیاوانی یه‌هودا بۆ پێشوازی داودی پاشا دابه‌زین،
- 17
- هه‌زار پیاویش له بنیامین له‌گه‌ڵیدا بوون، له‌گه‌ڵ چیڤای خزمه‌تكاری ماڵی شاول، هه‌ر پازده كوڕه‌كه‌ی و بیست خزمه‌تكاره‌كه‌ی له‌گه‌ڵیدا بوون، هه‌موویان به په‌له چوونه سه‌ر ڕووباری ئوردون، بۆ لای پاشا.
- 18
- ئینجا له تهنكاییهكه په‌ڕینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ماڵی پاشا بپه‌ڕێننه‌وه و هه‌رچییه‌ك پاشا به‌لایه‌وه په‌سه‌ند بوو ئه‌نجامی بده‌ن.
شیمعی كوڕی گێراش كاتێك له ڕووباری ئوردون په‌ڕییه‌وه له‌به‌رده‌م پاشادا به ڕوودا كه‌وت، - 19
- به پاشای گوت: «با گه‌وره‌م تاوانم له‌سه‌ر نه‌ژمێرێت، ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی خزمه‌تكاره‌كه‌ت له ڕۆژی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی پاشای گه‌وره‌م له ئۆرشه‌لیم كردی، به یادی خۆتی مه‌هێنه‌ره‌وه، با پاشا ئه‌وه له دڵی خۆی نه‌گرێت.
- 20
- له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خزمه‌تكاره‌كه‌ت ده‌زانێت كه گوناهی كردووه، هه‌ر بۆیه من ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م كه‌سم له هه‌موو بنه‌ماڵه‌ی یوسف كه بۆ پێشوازی پاشای گه‌وره‌م دابه‌زیوم.»
- 21
- ئه‌بیشه‌ی كوڕی چه‌رویاش وه‌ڵامی دایه‌وه و گوتی: «ئایا له‌به‌ر ئه‌مه نابێت شیمعی بكوژرێت؟ چونكه نه‌فره‌تی له ده‌ستنیشانكراوی یه‌زدان كردووه؟»
- 22
- داودیش گوتی: «كوڕانی چه‌رویا، ئه‌مه چی له‌نێوان من و ئێوه‌دا هه‌یه؟ هه‌تا ئه‌مڕۆ ببنه بهرههڵستكارم. ئایا ئه‌مڕۆ كه‌سێك له ئیسرائیل بكوژرێت؟ ئایا نازانن من ئه‌مڕۆ پاشای ئیسرائیلم؟»
- 23
- ئینجا پاشا به شیمعی گوت: «تۆ نامریت.» پاشا سوێندی بۆ خوارد.
- 24
- هه‌روه‌ها مه‌فیبۆشه‌تی كوڕه‌زای شاول بۆ پێشوازی پاشا دابه‌زی، له‌و ڕۆژه‌ی پاشا تێیدا ڕۆیشت هه‌تا ئه‌و ڕۆژه‌ی به سه‌لامه‌تی هاته‌وه، بایه‌خی به قاچه‌كانی و ڕیشی نه‌دابوو، جله‌كانی نه‌شوشتبوو.
- 25
- ئه‌وه بوو كاتێك له ئۆرشه‌لیم هاته پێشوازی پاشا، پاشا پێی گوت: «مه‌فیبۆشه‌ت، بۆچی له‌گه‌ڵمدا نه‌ڕۆیشتیت؟»
- 26
- ئه‌ویش گوتی: «گه‌وره‌م، پاشا، چیڤای خزمه‌تكاره‌كه‌م هه‌ڵیخه‌ڵه‌تاندم، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خزمه‌تكاره‌كه‌ت گوتی: ”گوێدرێژێكم بۆ كورتان بكرێت تاوه‌كو سواری بم و له‌گه‌ڵ پاشادا بچم.“ به‌ڵام چیڤای خزمه‌تكاره‌كه‌م هه‌ڵیخه‌ڵه‌تاندم و
- 27
- له‌لای پاشای گه‌وره‌م بوختانی به‌ده‌م خزمهتكارهكهتهوه كرد. پاشای گه‌وره‌شم وه‌ك فریشته‌ی خودا وایه، جا چیت پێ باشه ئه‌وه بكه.
- 28
- هه‌موو بنه‌ماڵه‌ی ئێمه خه‌ڵكانێك بوون شایانی ئه‌وه بوون كه پاشای گه‌وره‌م بیانكوژێت، تۆش خزمهتكارهكهتت خسته نێو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌سه‌ر خوانه‌كه‌ت ده‌خۆن، ئیتر به چ مافێكهوه جارێكی دیكه هاوار بۆ پاشا بكه‌م؟»
- 29
- پاشاش پێی گوت: «بۆچی قسه‌ی زیاد ده‌كه‌یت؟ من گوتم تۆ و چیڤا كێڵگه‌كه له‌نێوانتاندا دابه‌ش بكه‌ن.»
- 30
- مه‌فیبۆشه‌تیش به پاشای گوت: «دوای ئه‌وه‌ی پاشای گه‌وره‌م به سه‌لامه‌تی گه‌ڕاوه‌ته‌وه ماڵه‌كه‌ی با چیڤا هه‌مووی بۆ خۆی ببات.»
- 31
- هه‌روه‌ها به‌رزیله‌یی گلعادی له ڕۆگه‌لیمه‌وه دابه‌زی و له ڕووباری ئوردون له‌گه‌ڵ پاشادا په‌ڕییه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌لای ڕووباری ئوردون به‌ڕێی بكات.
- 32
- به‌رزیله‌ی زۆر پیر ببوو، ته‌مه‌نی هه‌شتا ساڵ بوو، له ماوه‌ی مانه‌وه‌ی پاشا له مه‌حه‌نه‌یم ئه‌و ئازووقه‌ی بۆ دابین كردبوو، چونكه پیاوێكی زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند بوو.
- 33
- له‌به‌ر ئه‌وه پاشا به به‌رزیله‌یی گوت: «تۆش بپه‌ڕه‌وه و له‌گه‌ڵم وه‌ره ئۆرشه‌لیم، ئازووقه‌ت بۆ دابین ده‌كه‌م.»
- 34
- به‌رزیله‌ییش به پاشای گوت: «چه‌ند ساڵ له ته‌مه‌نم ماوه تاوه‌كو له‌گه‌ڵ پاشادا سهربكهومه ئۆرشه‌لیم؟
- 35
- من ئه‌مڕۆ ته‌مه‌نم هه‌شتا ساڵه، ئایا ده‌توانم چاك و خراپ له یه‌ك جیا بكه‌مه‌وه، ئایا خزمه‌تكاره‌كه‌ت چێژ وه‌رده‌گرێت له‌وه‌ی كه ده‌یخوات و ده‌یخواته‌وه؟ ئایا گوێم له ده‌نگی ژن و پیاوه گۆرانیبێژه‌كان ده‌بێت؟ ئیتر بۆچی خزمه‌تكاره‌كه‌ت ببێت به بارگرانی به‌سه‌ر پاشای گه‌وره‌مه‌وه؟
- 36
- خزمه‌تكاره‌كه‌ت ته‌نها كه‌مێك له ڕووباری ئوردون به‌ڕێت ده‌كات، ئیتر بۆچی پاشا به‌م خه‌ڵاته پاداشتم ده‌داته‌وه؟
- 37
- لێگه‌ڕێ با خزمه‌تكاره‌كه‌ت بگه‌ڕێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له شارۆچكه‌كه‌ی خۆمدا له نزیك گۆڕی دایك و باوكمه‌وه بمرم، وا كیمهامی خزمه‌تكارت له‌گه‌ڵ پاشای گه‌وره‌مدا ده‌په‌ڕێته‌وه، تۆش چیت پێ باشه ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه.»
- 38
- پاشاش گوتی: «كیمهام له‌گه‌ڵمدا ده‌په‌ڕێته‌وه و ئه‌وه‌ی تۆ پێت باش بێت له‌گه‌ڵیدا ده‌كه‌م، ئه‌وه‌شی لێم ده‌خوازیت بۆت ده‌كه‌م.»
- 39
- هه‌موو گه‌ل له ڕووباری ئوردون په‌ڕینه‌وه، ئینجا پاشاش په‌ڕییه‌وه، پاشا به‌رزیله‌یی ماچكرد و داوای به‌ره‌كه‌تی بۆ كرد، ئه‌ویش گه‌ڕایه‌وه شوێنه‌كه‌ی خۆی.
- 40
- كاتێك پاشا په‌ڕییه‌وه گلگال، كیمهامیش له‌گه‌ڵیدا په‌ڕییه‌وه، هه‌موو سوپای یه‌هودا و نیوه‌ی سوپای ئیسرائیل پاشایان په‌ڕانده‌وه.
- 41
- ئیتر هه‌موو پیاوانی ئیسرائیل ده‌هاتنه لای پاشا، به پاشایان ده‌گوت: «بۆچی براكانمان، پیاوانی یه‌هودا تۆیان دزی، پاشا و ماڵه‌كه‌یان له ڕووباری ئوردون په‌ڕانده‌وه، هه‌موو پیاوانی داودیش له‌گه‌ڵیدا بوون؟»
- 42
- هه‌موو پیاوانی یه‌هوداش وه‌ڵامی پیاوانی ئیسرائیلیان دایه‌وه و گوتیان: «له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پاشا له خزمی نزیكی ئێمه‌یه، ئێوه به‌م كاره به‌غیلی ده‌به‌ن؟ ئایا هیچمان له پاشا خواردووه، یان هیچی پێ به‌خشیوین؟»
- 43
- پیاوانی ئیسرائیلیش وه‌ڵامی پیاوانی یه‌هودایان دایه‌وه و گوتیان: «ئێمه ده ئه‌وه‌نده‌ی ئێوه له پاشا نزیكترین، ئێمه له داودی پاشا له‌پێشترین. ئیتر بۆچی به سووكایه‌تییه‌وه هه‌ڵسوكه‌وتمان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن؟ ئێمه نه‌بووین یه‌كه‌م جار سه‌باره‌ت به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پاشاكه‌مان قسه‌مان كرد؟»
به‌ڵام قسه‌ی پیاوانی یه‌هودا له قسه‌ی پیاوانی ئیسرائیل ڕه‌قتر بوو.