عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - سروودی داود بۆ ستایشی خودا
 - 1
 - داود ئەم سروودەی بۆ یەزدان گوت، دوای ئەوەی یەزدان لە دەستی هەموو دوژمنەکانی و لە دەستی شاول ڕزگاری کرد.
 - 2
 - گوتی:
«یەزدان تاشەبەردی منە، قەڵا و دەربازکەرمە، - 3
 - خودام ئەو تاشەبەردەیە کە پەنای بۆ دەبەم،
قەڵغان و هێزی ڕزگاریمە،
پەناگا و حەشارگەمە، ڕزگارکەری منە،
لە ستەم ڕزگارم دەکات. - 4
 - «لە یەزدان دەپاڕێمەوە، ئەوەی کە شایانی ستایشە،
لە دوژمنەکانم ڕزگار دەبم، - 5
 - چونکە شەپۆلی مەرگ منی پێچایەوە،
لێشاوی لەناوچوون زەندەقی بردم، - 6
 - پەتی جیهانی مردووان بە دەورمدا تەنراوە،
داوی مردن لەبەردەمم دانراوە. - 7
 - «لە تەنگانەمدا لە یەزدان پاڕامەوە،
هاوارم بردە بەر خودام،
لە پەرستگاکەیەوە گوێی لە دەنگی من بوو،
گوێی لە هاوارم بوو. - 8
 - ئینجا زەوی لەرزی و هەژا،
بناغەکانی ئاسمان ڕاژەنین،
لە تووڕەیی ئەو لەرزین. - 9
 - دووکەڵ لە لووتی بەرزبووەوە،
ئاگرێکی لووشدەر لە دەمی هاتە دەرەوە،
وەک ژیلەمۆی پشکۆی داگیرساو بوو. - 10
 - ئاسمانی شەقکرد و دابەزییە خوارەوە،
هەوری تاریک لەژێر پێی بوو. - 11
 - سواری کەڕوب[a]  بوو و فڕی،
بەسەر باڵی بادا بەرزبووەوە. - 12
 - تاریکی کردە ڕەشماڵ لە دەوری خۆی،
هەوری تاریکی پڕ بارانی ئاسمان. - 13
 - لە ڕۆشنایی ئامادەبوونی ئەو
پشکۆ ئاگرەکان داگیرسان. - 14
 - یەزدان لە ئاسمانەوە گرماندی،
ئەو خودایەی هەرەبەرزە دەنگی خۆی لەرزاندەوە. - 15
 - تیرەکانی هاویشت و بڵاوەی بە دوژمنەکانی کرد،
بە بروسکەی گەورە پەرێشانی کردن. - 16
 - بنی دەریا دەرکەوت،
بناغەکانی زەوی ئاشکرا بوون،
لە سەرزەنشتی یەزدان،
لە گەرمی هەناسەی لووتی. - 17
 - «لە بەرزاییەوە دەستی درێژکرد و منی گرت،
لەناو ئاوە قووڵەکانەوە دەریهێنام. - 18
 - لە دوژمنە بە تواناکەم ڕزگاری کردم،
لە ناحەزەکانم کە زۆر لە من بەهێزتر بوون. - 19
 - لە ڕۆژی لێقەومانم هاتنە سەرم،
بەڵام یەزدان پشت و پەنام بوو. - 20
 - منی هێنایە دەرەوە بۆ جێگایەکی پان و بەرین،
ڕزگاری کردم، چونکە دڵخۆشە پێم. - 21
 - «یەزدان بەگوێرەی ڕاستودروستیم پاداشتی داومەتەوە،
بەگوێرەی دەستپاکیم ڕێزداری کردووم، - 22
 - چونکە من ڕێچکەی یەزدانم گرتووەتەبەر،
لە خودای خۆم یاخی نەبووم. - 23
 - هەموو حوکمەکانی لەبەرچاومدان،
لە فەرزەکانی لام نەداوە. - 24
 - لەبەردەمی ئەو بێ کەموکوڕی بووم و
خۆم لە گوناه پاراستووە. - 25
 - یەزدان بەگوێرەی ڕاستودروستیم پاداشتی داومەتەوە،
بەگوێرەی دەستپاکیم لەبەردەمی. - 26
 - «لەگەڵ دڵسۆزەکان دڵسۆزی دەنوێنیت،
لەگەڵ ئەوانەی بێ کەموکوڕین چاکی دەنوێنیت، - 27
 - لەگەڵ پاکەکان پاکی دەنوێنیت،
بەڵام لەگەڵ خوارەکان زیرەکی دەنوێنیت. - 28
 - تۆ خەڵکی بێفیز ڕزگار دەکەیت،
بەڵام چاوەکانت لەسەر لووتبەرزانە، دەیانشکێنیت. - 29
 - ئەی یەزدان، تۆ چرای منیت،
یەزدان تاریکیم ڕووناک دەکاتەوە. - 30
 - بە یارمەتی تۆ دەتوانم لەشکرێک تێکبشکێنم،
لەگەڵ خودای خۆم دەتوانم بەسەر شووراکاندا سەربکەوم. - 31
 - «ڕێبازی خودا تەواوە،
بەڵێنی یەزدان بێگەردە،
ئەو قەڵغانە بۆ هەموو ئەوانەی پەنای بۆ دەبەن. - 32
 - لە یەزدان بەولاوە کێ خودایە؟
لە خودامان بەولاوە کێ تاشەبەردەکەیە؟ - 33
 - خودایە ئەوەی بە هێز پاڵپشتیم دەکات،
بە تەواوی ڕێگام لەبەردەمدا دەکاتەوە. - 34
 - پێیەکانم وەک پێی ئاسک لێ دەکات،
لەسەر بەرزایی ڕامدەگرێت. - 35
 - مەشق بە دەستەکانم دەکات بۆ جەنگ،
تاکو بتوانم بە بازووم کەوانی بڕۆنز بچەمێنمەوە. - 36
 - تۆ قەڵغانی ڕزگاریی خۆتت پێ بەخشیوم،
هاوکاریت گەورەم دەکات. - 37
 - جێی هەنگاوەکانم تەخت و فراوان دەکەیت،
تاکو پێم نەخلیسکێت. - 38
 - «دوژمنەکانم ڕاونا و وردوخاشم کردن،
هەتا لەناوم نەبردن نەگەڕامەوە. - 39
 - لەناوم بردن و وردوخاشم کردن، ئیتر نەیانتوانی هەستنەوە،
لەژێر پێم کەوتن. - 40
 - کەمەری منت توند کرد بۆ جەنگ،
وات لە بەرهەڵستکارانی من کرد لەبەر پێم کڕنۆش ببەن. - 41
 - دوژمنەکانم پشتیان تێ کردم و ڕایانکرد،
من ناحەزەکانی خۆمم لەناوبرد. - 42
 - هاواریان هێنا، بەڵام ڕزگارکەر نەبوو،
هاواریان بۆ یەزدان برد، بەڵام بە دەنگیانەوە نەچوو. - 43
 - وەک تۆزی زەوی ئەوانم هاڕی،
وەک قوڕی سەر ڕێگا پێم خستە سەریان و پێشێلم کردن. - 44
 - «لە هێرشی گەلان ڕزگارت کردم،
تۆ منت بە سەرۆکی نەتەوەکان هێشتەوە.
گەلێک کە نەمدەناسین خزمەتم دەکەن، - 45
 - بێگانەکان ملکەچیم بۆ دەنوێنن،
هەرکە دەنگم دەبیستن گوێڕایەڵم دەبن. - 46
 - بێگانەکان ورە بەر دەدەن و
بە لەرزەوە لە قەڵاکانیان دێنە دەرەوە. - 47
 - «یەزدان زیندووە، ستایش بۆ تاشەبەردەکەم!
خودای ڕزگارکەرم تاشەبەردەکەیە، پایەبەرزە! - 48
 - خودایە کە تۆڵەم بۆ دەکاتەوە،
گەلان ملکەچی من دەکات، - 49
 - لە چنگی دوژمنەکانم دەرمدەهێنێت.
پایەبەرزی کردم بەسەر ناحەزانم،
لە دەست پیاوێکی توندوتیژ ڕزگارت کردم. - 50
 - لەبەر ئەوە ئەی یەزدان، لەنێو نەتەوەکاندا ستایشت دەکەم،
گۆرانی ستایش بۆ ناوت دەڵێم. - 51
 - «سەرکەوتنی گەورە بە پاشای خۆی دەبەخشێت،
خۆشەویستی نەگۆڕ بەسەر دەستنیشانکراوەکەیدا دەبارێنێت،
بۆ سەر داود و نەوەکانی بۆ هەتاهەتایە.» 
- a. 22:11 کەڕوب: بوونەوەرێکی ئاسمانی باڵدارە. بڕوانە حزقیێل 10:5.
 

