عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- 1
- له ساڵی یه‌كه‌می داریوشی مادی، له‌گه‌ڵی وه‌ستام تاكو پشتگیری لێ بكه‌م و بیپارێزم.
- پاشاكانی باشوور و باكوور
- 2
- «ئێستاش ڕاستیت پێ ده‌ڵێم: سێ پاشای دیكه له فارس په‌یدا ده‌بن، پاشان چواره‌میان له هه‌موویان ده‌وڵه‌مه‌ندتر ده‌بێت. سامانه‌كه‌ی بۆ به‌ده‌ستهێنانی هێز به‌كارده‌هێنێت، هه‌مووان له دژی شانشینی یۆنان ده‌ورووژێنێت.
- 3
- ئینجا پاشایه‌كی به توانا په‌یدا ده‌بێت و زۆر زاڵ ده‌بێت، چی پێ خۆش بێت ده‌یكات.
- 4
- به‌ڵام ئیمپڕاتۆریه‌ته‌كه له‌وپه‌ڕی هێزیدا تێكده‌شكێت و به‌سه‌ر چوار لای زه‌ویدا دابه‌ش ده‌بێت، به‌ڵام نه‌ك بۆ نه‌وه‌كانی، به‌ڵكو بۆ خه‌ڵكی دیكه ده‌بێت، ده‌سه‌ڵاتی پێشتری نامێنێت، چونكه ئیمپڕاتۆریهتهكهی بنبڕ ده‌بێت.
- 5
- «دوای ئه‌مه پاشای باشوور[a] به‌هێز ده‌بێت، به‌ڵام یه‌كێك له میره‌كانی له‌و به‌هێزتر ده‌بێت و به ده‌سه‌ڵاتێكی گه‌وره‌وه زاڵ ده‌بێت.
- 6
- پاش چه‌ند ساڵێك په‌یمان ده‌به‌ستن، كچی پاشای باشوور بۆ په‌یمان به‌ستنه‌كه دێته لای پاشای باكوور، به‌ڵام كچه‌كه هێزی نامێنێت، پاشای باشووریش نه خۆی و نه هێزی به‌رده‌وام نابن. له‌و كاته‌دا كچه‌كه و باوكی و ئه‌وانه‌ی هێنایان و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش كه پشتگیری ده‌كرد به ده‌سته‌وه ده‌درێن.
- 7
- «ئینجا یه‌كێك له بنه‌ماڵه‌ی كچه‌كه له شوێنی ئه‌و هه‌ڵده‌ستێته‌وه. به‌ر له سوپای پاشای باكوور ده‌گرێت و ده‌چێته ناو قه‌ڵاكه‌ی، لێیان ده‌دات و سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت.
- 8
- بت و په‌یكه‌ره داڕێژراوه‌كان و قاپوقاچاغه به‌نرخه‌كانیان كه له زێڕ و زیو دروستكرابوون ده‌باته میسر. دوای ئه‌مه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك واز له پاشای باكوور ده‌هێنێت.
- 9
- ئینجا پاشای باكوور هێرش ده‌باته سه‌ر شانشینی پاشای باشوور، به‌ڵام ده‌گه‌ڕێته‌وه خاكه‌كه‌ی خۆی.
- 10
- كوڕه‌كانی ده‌وروژێن و ئاپۆره‌ی سوپایه‌كی گه‌وره كۆده‌كه‌نه‌وه كه وه‌ك لافاوێكی به‌هێز ڕاده‌ماڵێت، بڵاو ده‌بێته‌وه و به‌رده‌وام ده‌بێت، هه‌تا شه‌ڕ ده‌هێنێته سه‌ر قه‌ڵای پاشای باشوور.
- 11
- «ئیتر پاشای باشوور ڕقی هه‌ڵده‌ستێت و هێرش ده‌كاته سه‌ر پاشای باكوور، كه وا خه‌ریكه سوپایه‌كی زۆر گه‌وره‌ی كۆده‌كاته‌وه، به‌ڵام ده‌شكێنرێت.
- 12
- كاتێك سوپاكه ڕاده‌ماڵرێت، پاشای باشوور به‌فیز ده‌بێت و ده‌یان هه‌زار ده‌كوژێت، به‌ڵام سه‌رناكه‌وێت،
- 13
- چونكه پاشای باكوور ده‌گه‌ڕێته‌وه، سوپایه‌كی زۆرتر له‌وه‌ی جاری یه‌كه‌م كۆده‌كاته‌وه، پاش چه‌ند ساڵێك به سوپایه‌كی گه‌وره و كه‌ره‌سته‌ی زۆره‌وه پێشده‌كه‌وێت.
- 14
- «له‌و كاته‌دا خه‌ڵكانێكی زۆر له دژی پاشای باشوور ڕاده‌په‌ڕن، بۆ به‌دیهێنانی بینینه‌كه توندڕه‌وه‌كان له گه‌له‌كه‌ت یاخی ده‌بن، به‌ڵام ده‌كه‌ون.
- 15
- ئینجا پاشای باكوور دێت و مهتهرێزێك لێده‌دات و شاره قهڵابهندهكه داگیر ده‌كات. هێزه‌كانی باشوور له‌به‌رده‌میدا خۆیان ڕاناگرن، ته‌نانه‌ت باشترین سه‌ربازیشیان به‌رگه ناگرێت.
- 16
- پاشای باكوور ئه‌وه‌ی بیه‌وێ ده‌یكات، كه‌سیش نابێت به‌ره‌نگاری بێته‌وه. له‌ناو خاكه دڵگیرهكهدا[b] ڕاده‌وه‌ستێت و هه‌مووی له‌ژێر ده‌ستی ئه‌ودا ده‌بێت.
- 17
- مكوڕ ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به هه‌موو ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تییه‌كه‌یه‌وه بێت و په‌یمان له‌گه‌ڵ پاشای باشوور ببه‌ستێت. كچه‌كه‌ی ده‌داتێ بۆ ئه‌وه‌ی پاشایه‌تی باشوور تێكبدات، به‌ڵام پیلانه‌كانی سه‌رناكه‌ون و سوودمه‌ند نابن.
- 18
- پاشان ڕوو ده‌كاته كه‌ناره‌كان و زۆریان داگیر ده‌كات، به‌ڵام فه‌رمانده‌یه‌ك كۆتایی به لووتبه‌رزییه‌كه‌ی ده‌هێنێت، به‌ڵكو لووتبه‌رزییه‌كه‌ی به‌سه‌ر خۆیدا ده‌داته‌وه.
- 19
- ئینجا ده‌گه‌ڕێته‌وه قه‌ڵاكانی خاكه‌كه‌ی خۆی، به‌ڵام ساتمه ده‌كات و ده‌كه‌وێت، ئیتر نامێنێت.
- 20
- «جێنشینه‌كه‌ی باجگرێك ده‌نێرێت بۆ به‌رده‌وام بوونی شكۆمه‌ندی پاشایه‌تییه‌كه‌ی. له ماوه‌یه‌كی كورتدا تێكده‌شكێت، به‌ڵام نه به تووڕه‌یی و نه به جه‌نگ.
- 21
- «ئینجا ناكه‌س بهچهیهك شوێنی ده‌گێڕێته‌وه كه شكۆمه‌ندی پاشایه‌تی نه‌دراوه‌تێ. كاتێك خه‌ڵكی به ئاسووده‌یی ده‌ژین له‌ناكاو دێت و به فێڵ ده‌ست به‌سه‌ر پاشایه‌تییه‌كه‌دا ده‌گرێت.
- 22
- چه‌ندین سوپای زه‌به‌لاح له به‌رامبه‌ر ئه‌و تێكده‌شكێن و ڕاده‌ماڵرێن، هه‌روه‌ها میری په‌یمانیش.
- 23
- هه‌ر كه په‌یمانێك ده‌به‌ستێت، فێڵ له هاوپه‌یمانه‌كه‌ی ده‌كات، به خه‌ڵكێكی كه‌مه‌وه ده‌گاته ده‌سه‌ڵات.
- 24
- كاتێك هه‌رێمه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان له ئارامیدان به‌سه‌ریاندا ده‌دات، ئه‌وه ده‌كات كه نه باوك و نه باپیرانی كردوویانه. تاڵانی و ده‌ستكه‌وت و سامان به‌سه‌ر شوێنكه‌وتووانیدا دابه‌ش ده‌كات. پیلان بۆ داگیركردنی قه‌ڵاكان داده‌ڕێژێت، به‌ڵام ته‌نها بۆ ماوه‌یه‌ك ده‌بێت.
- 25
- «به سوپایه‌كی گه‌وره و به ئازایه‌تییه‌وه هێزه‌كه‌ی له دژی پاشای باشوور ده‌وروژێنێت، پاشای باشووریش به سوپایه‌كی گه‌وره و به‌هێزه‌وه خۆی بۆ جه‌نگ ئاماده ده‌كات، به‌ڵام به‌رگه ناگرێت، چونكه پیلان له دژی ده‌گێڕن.
- 26
- ئه‌وانه‌ی له خواردنه خۆشه‌كانی ده‌خۆن، ده‌یشكێنن و سوپاكه‌ی ڕاده‌ماڵرێت، زۆر كه‌س ده‌كوژرێن.
- 27
- ئه‌م دوو پاشایه‌ش دڵیان له‌لای خراپه‌یه، له‌سه‌ر یه‌ك مێز داده‌نیشن و درۆ بۆ یه‌كتری ده‌كه‌ن، به‌ڵام سه‌رناكه‌ون، چونكه كۆتایی له كاتی دیاریكراو دێت.
- 28
- پاشای باكوور به ده‌ستكه‌وتێكی زۆره‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه خاكه‌كه‌ی خۆی، به‌ڵام له دڵه‌وه له دژی په‌یمانه پیرۆزه‌كه‌یه. دژایه‌تییه‌كه ده‌كات، ئینجا ده‌گه‌ڕێته‌وه خاكه‌كه‌ی خۆی.
- 29
- «له كاتی دیاریكراودا ده‌گه‌ڕێته‌وه و هێرش ده‌باته‌وه بۆ باشوور، به‌ڵام ئه‌م جاره‌یان وه‌ك جاری یه‌كه‌م نابێت.
- 30
- له كه‌ناره‌كانی ڕۆژئاواوه كه‌شتییه‌كان دێنه سه‌ری، ئینجا كۆڵدهدات. ده‌گه‌ڕێته‌وه و له په‌یمانه پیرۆزه‌كه تووڕه ده‌بێت، ئه‌وانه‌ش پاداشت ده‌كات كه وازیان له په‌یمانه پیرۆزه‌كه هێناوه.
- 31
- «سوپاكه‌ی ئه‌و دێن و پیرۆزگای قه‌ڵابه‌ند گڵاو ده‌كه‌ن، قوربانی ڕۆژانه داده‌ماڵن و قێزه‌ونی وێرانكه‌ر داده‌نێن.
- 32
- ئه‌وانه‌ی په‌یمان ده‌شكێنن به فێڵ هه‌ڵیانده‌خه‌ڵه‌تێنێت، به‌ڵام ئه‌و گه‌له‌ی خودای خۆیان ده‌ناسن به‌هێز ده‌بن و دژایه‌تی ئه‌و ده‌كه‌ن.
- 33
- «تێگه‌یشتووان خه‌ڵكێكی زۆر فێر ده‌كه‌ن، هه‌رچه‌نده بۆ ماوه‌یه‌ك به شمشێر و ئاگر ده‌كوژرێن یان تاڵان و ڕاپێچ ده‌كرێن.
- 34
- كاتێك ده‌كه‌ون به كه‌می یارمه‌تی ده‌درێن، زۆر كه‌سیش به‌بێ دڵسۆزی ده‌چنه ڕیزیان.
- 35
- هه‌ندێك له تێگه‌یشتووان ساتمه[c] ده‌كه‌ن، بۆ پوخته بوون و پاكبوونه‌وه و بێ خه‌وش بوونیان هه‌تا كاتی كۆتایی، چونكه له كاتی دیاریكراو دێت.
- ئه‌و پاشایه‌ی خۆی به گه‌وره ده‌زانێت
- 36
- «پاشا به ویستی خۆی ده‌كات. خۆی به گه‌وره و به زل ده‌زانێت له‌سه‌ر هه‌موو خودایه‌ك، كفری ترسناك له دژی خودای خودایان ده‌كات. هه‌تا كاتی ته‌واوبوونی تووڕهییهكه سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت، چونكه ئه‌وه‌ی بڕیاری له‌سه‌ر دراوه هه‌ر ده‌بێت پیاده بكرێت.
- 37
- نه گوێ به خوداوه‌نده‌كانی باوباپیرانی ده‌دات و نه به‌وه‌ی ژن دایهێناوه[d] ، گوێ به هیچ خوداوه‌ندێك نادات. به‌ڵكو خۆی له هه‌موویان به گه‌وره‌تر ده‌زانێت.
- 38
- له جیاتی ئه‌وان ڕێز له خوداوه‌ندی قه‌ڵاكان ده‌گرێت، خوداوه‌ندێكه كه باوباپیرانی نه‌یانناسیوه، به زێڕ و زیو و به‌ردی گرانبه‌ها و دیاری به نرخ ڕێزی لێ ده‌گیرێت.
- 39
- به یارمه‌تی ئه‌و خوداوه‌نده بێگانه‌یه په‌لاماری قه‌ڵا پته‌وه‌كان ده‌دات. ئه‌وانه‌ی بچنه ژێر باڵی زۆر ڕێزیان لێ ده‌گرێت. ده‌یانكاته فه‌رمانڕه‌وای خه‌ڵكێكی زۆر، زه‌وییه‌كه به پاداشت دابه‌ش ده‌كات.
- 40
- «له كاتی كۆتاییدا پاشای باشوور جه‌نگی له‌گه‌ڵدا به‌رپا ده‌كات، پاشای باكووریش به گالیسكه و سوار و به كه‌شتیگه‌لی زۆره‌وه وه‌ك ڕه‌شه‌با له دژی هه‌ڵده‌كات. په‌لاماری چه‌ندین وڵات ده‌دات، وه‌ك لافاو ڕایانده‌ماڵێت.
- 41
- هه‌روه‌ها په‌لاماری خاكه دڵگیرهكه ده‌دات. زۆر كه‌س ده‌كوژرێن، به‌ڵام ئه‌دۆم و مۆئاب و میره‌كانی عهمۆنییهكان له ده‌ستی ده‌رباز ده‌بن.
- 42
- ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌سه‌ر زۆر وڵات‌دا بڵاو ده‌كاته‌وه، میسریش ڕزگاری نابێت.
- 43
- ده‌ست به‌سه‌ر گه‌نجینه‌كانی زێڕ و زیو و هه‌موو سامانی میسردا ده‌گرێت، لیبییه‌كان و كوشییهكانیش ملكه‌چی ده‌بن.
- 44
- به‌ڵام چه‌ند هه‌واڵێكی ترسناكی له ڕۆژهه‌ڵات و باكووره‌وه پێ ده‌گات و ئه‌و ده‌هه‌ژێنێت، به تووڕه‌ییه‌كی زۆره‌وه به‌ڕێده‌كه‌وێت بۆ كاولكردن و قڕكردنی خه‌ڵكانێكی زۆر.
- 45
- چادری شاهانه‌ی له‌نێوان ده‌ریاكان و كێوی دڵگیری پیرۆز هه‌ڵده‌دات. به‌ڵام ده‌گاته كۆتایی خۆی، كه‌سیش یارمه‌تی نادات.
- a. 11:5 پاشای باشوور: مه‌به‌ستی له پاشای میسر.
- b. 11:16 مه‌به‌ستی له خاكی ئیسرائیله.
- c. 11:35 پێ هه‌ڵكه‌وتن یان تووشبوون به به‌ڵایه‌ك كه له كه‌وتن نزیكیان بكاته‌وه.
- d. 11:37 له‌وانه مه‌به‌ستی له ته‌مووزی خوداوه‌ند بێت، كه له ئه‌ندێشه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه ئه‌و خوداوه‌نده توانای منداڵ به‌خشینی هه‌بووه به ژنان.