عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- جه‌ژنی په‌سخه
- 1
- مانگی ئاڤیڤ بپارێزن و جه‌ژنی په‌سخه بۆ یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتان بكه‌ن، چونكه له مانگی ئاڤیڤدا یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتان به شه‌و له میسر ده‌ریهێنان.
- 2
- جا له جه‌ژنی په‌سخه مانگا و مه‌ڕ بۆ یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتان سه‌رده‌بڕن، له‌و شوێنه‌ی یه‌زدان هه‌ڵیده‌بژێرێت بۆ ئه‌وه‌ی ناوی له‌وێ بێت.
- 3
- هیچ نانێكی به هه‌ویرترشی[a] له‌گه‌ڵ نه‌خۆن، حه‌وت ڕۆژ نانی فه‌تیره ده‌خۆن، نانی ته‌نگانه، چونكه به په‌له له خاكی میسر هاتنه ده‌ره‌وه، هه‌تا هه‌موو ڕۆژانی ژیانتان، ڕۆژی هاتنه‌ده‌ره‌وه‌تان له خاكی میسر له یاد بێت.
- 4
- له هه‌موو سنووره‌كانتان نابێت هه‌ویرترش ببینرێت بۆ حه‌وت ڕۆژ و نابێت هیچ له‌و گۆشته‌ی ئێواره كه ڕۆژی یه‌كه‌م سه‌ری ده‌بڕن بۆ به‌یانی بمێنێته‌وه.
- 5
- بۆتان نییه قوربانی جه‌ژنی په‌سخه له یه‌كێك له شارۆچكه‌كانتان سه‌رببڕن كه یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتان ده‌تانداتێ،
- 6
- به‌ڵكو له‌و شوێنه‌ی یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتان هه‌ڵیده‌بژێرێت هه‌تا ناوی له‌وێ بێت، له‌وێ قوربانی په‌سخه سه‌رده‌بڕن له ئێواره، ده‌مه‌و خۆر ئاوابوون، له كاتی یادكردنه‌وه‌ی ساڵانه‌ی هاتنه‌ده‌ره‌وه‌تان له میسر.
- 7
- له‌و شوێنه‌ی یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتان هه‌ڵیده‌بژێرێت، لێی ده‌نێن و ده‌یخۆن و ئینجا بۆ به‌یانی ده‌گه‌ڕێنه‌وه چادرهكانتان.
- 8
- شه‌ش ڕۆژ نانی فه‌تیره ده‌خۆن و ڕۆژی حه‌وته‌میش ئاهه‌نگی كۆتایی ده‌گێڕن بۆ یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتان، هیچ كارێكی تێدا ناكه‌ن.
- جه‌ژنی هه‌فته‌كان
- 9
- حه‌وت هه‌فته ده‌ژمێرن بۆ خۆتان، له ده‌ستپێكردنی دروێنه‌ی ده‌غڵ ده‌ستپێده‌كه‌یت.
- 10
- جه‌ژنی هه‌فته‌كان[b] بۆ یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتان ده‌گێڕن، به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی له ده‌ستتان دێته‌ده‌ر به‌خشینێكی ئازاد ده‌به‌خشن، وه‌ك ئه‌وه‌نده‌ی یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتان به‌ره‌كه‌تداری كردوون.
- 11
- جا خۆتان و كوڕ و كچ و خزمه‌تكار و كارهكهرهكانتان، هه‌روه‌ها ئه‌و لێڤییانه‌ی كه له شارۆچكهكانتانن و ئه‌و نامۆ و هه‌تیو و بێوه‌ژنانه‌ی كه له‌نێوتانن له‌به‌رده‌م یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتان دڵخۆش ده‌بن، له‌و شوێنه‌ی یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتان هه‌ڵیده‌بژێرێت هه‌تا ناوی له‌وێ بێت.
- 12
- له یادتان بێت ئێوه‌ش له میسر كۆیله بوون، بۆیه ئه‌و فه‌رزانه به‌جێده‌هێنن و په‌یڕه‌ویان ده‌كه‌ن.
- جه‌ژنی كه‌پره‌شینه
- 13
- حه‌وت ڕۆژان جه‌ژنی كه‌پره‌شینه بۆ خۆتان ده‌كه‌ن، كاتێك به‌رهه‌م له جۆخین و گوشهرهكهتان[c] كۆده‌كه‌نه‌وه.
- 14
- جا به جهژنهكهتان خۆتان و كوڕ و كچ و خزمه‌تكار و كارهكهرهكانتان، هه‌روه‌ها ئه‌و لێڤی و نامۆ و هه‌تیو و بێوه‌ژنانه‌ی له شارۆچكهكانتاندان دڵخۆش ده‌بن.
- 15
- حه‌وت ڕۆژان بۆ یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتان جه‌ژن ده‌گێڕن له‌و شوێنه‌ی یه‌زدان هه‌ڵیده‌بژێرێت، چونكه یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتان بهرهكهتدارتان ده‌كات له هه‌موو به‌روبوومێك و له هه‌موو كردارێكی ده‌ستتان، جا بێگومان دڵخۆش ده‌بن.
- 16
- سێ جار له ساڵێكدا هه‌موو نێرینهكانتان له‌به‌رده‌م یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتان ئاماده ده‌بن، له‌و شوێنه‌ی كه خۆی هه‌ڵیده‌بژێرێت: له جه‌ژنی فه‌تیره و جه‌ژنی هه‌فته‌كان و جه‌ژنی كه‌پره‌شینه. نابێت به ده‌ستبه‌تاڵی له‌به‌رده‌م یه‌زدان ئاماده بن،
- 17
- به‌پێی ئه‌و به‌ره‌كه‌ته‌ی یه‌زدانی په‌روه‌ردگارت پێت ده‌به‌خشێت، هه‌ریه‌كه به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی له ده‌ستی دێته‌ده‌ر.
- دادوه‌ران
- 18
- دادوه‌ران و كوێخاكان بۆ خۆتان داده‌نێن له هه‌موو شارۆچكه‌كانتان كه یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتان پێتانی ده‌دات به‌گوێره‌ی هۆزهكانتان، جا ئه‌وانیش دادوه‌رییه‌كی ڕاستودروست بۆ گه‌ل ده‌كه‌ن.
- 19
- دادوه‌ری خوار مه‌كه‌نه‌وه و لایه‌نگری كه‌س مه‌كه‌ن و به‌رتیل وه‌رمه‌گرن، چونكه به‌رتیل چاوی داناكان كوێر ده‌كات و قسه‌ی ڕاستودروستان خوار ده‌كات.
- 20
- دادوه‌ری په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن و ته‌نها دادوه‌ری، هه‌تا بژین و ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و خاكه‌دا بگرن كه یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتان پێتانی ده‌دات.
- په‌رستنی خودایه‌كی دیكه
- 21
- هیچ ستوونه ئهشێرایهك له هیچ دارێك بۆ خۆتان ناچێنن له‌ته‌نیشت قوربانگاكه‌ی یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتانه‌وه كه بۆ خۆتان دروستی ده‌كه‌ن،
- 22
- هیچ به‌ردێكی ته‌رخانكراو بۆ خۆتان ڕامه‌گرن، ئه‌وه‌ی یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتان ڕقی لێیه‌تی.
- a. 16:3 هه‌ویرترش: له جیاتی خومره بۆ هه‌وێن به‌كارهاتووه.
- b. 16:10 جه‌ژنی هه‌فته‌كان، هه‌روه‌ها وه‌ك جه‌ژنی دروێنه‌ش ناسراوه (\+xt بڕوانه ده‌رچوون 23:16\+xt*)، 50 ڕۆژ دوای جه‌ژنی فه‌تیره بووه، كه ده‌كاته حه‌وت هه‌فته.
- c. 16:13 گوشهرهكهتان: به‌رهه‌مه‌كه‌ی ئاوی ترێیه، بڕوانه \+xt سه‌رژمێری 18:27\+xt*.