عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- 1
- گوێ شل بكه ئه‌ی ئاسمان، وا قسه ده‌كه‌م،
با زه‌ویش گوێ بگرێت له وشه‌ی ده‌مم. - 2
- فێركردنم وه‌ك باران ده‌بارێت،
وشه‌م وه‌ك شه‌ونم ده‌تكێت،
وه‌ك نمه باران به‌سه‌ر سه‌وزایی
وه‌ك ڕه‌هێڵ به‌سه‌ر گیا. - 3
- ناوی یه‌زدان ڕاده‌گه‌یه‌نم،
مه‌زنایه‌تی به خودامان ببه‌خشن. - 4
- خودا تاشه‌به‌رده، كرداره‌كانی ته‌واوه،
چونكه هه‌موو ڕێگاكانی دادپه‌روه‌رییه،
خودایه‌كی دڵسۆزه، سته‌مكاری تێدا نییه،
ئه‌و ڕاستودروست و دادپه‌روه‌ره. - 5
- له ڕه‌فتاردا گه‌نده‌ڵ بوون له به‌رامبه‌ر ئه‌و
چونكه له‌كه‌دارن، كچ و كوڕی ئه‌و نین، كه‌موكوڕییان ئه‌وه‌یه،
نه‌وه‌یه‌كی چه‌وت و خوارن. - 6
- ئایا به‌م شێوه‌یه پاداشتی یه‌زدان ده‌ده‌نه‌وه،
ئه‌ی گه‌لی گێل و نادانا؟
ئایا ئه‌و باوك و دروستكهرتان نییه،
ئه‌وه‌ی دروستی كردن و پێكی هێنان؟ - 7
- یادی ڕۆژانی دێرین بكه‌نه‌وه،
له ساڵانی نه‌وه‌كانی پێشوو وردبنه‌وه،
له باوكتان بپرسن پێتان ڕاده‌گه‌یه‌نێت،
له پیرانتان بپرسن پێتان ده‌ڵێن. - 8
- كاتێك خودای هه‌ره‌به‌رز نه‌ته‌وه‌كانی به‌ش به‌ش كرد،
كاتێك نه‌وه‌ی ئاده‌می دابه‌ش كرد،
سنووری بۆ گه‌لان دانا،
به‌گوێره‌ی ژماره‌ی نه‌وه‌ی ئیسرائیل. - 9
- به‌شی یه‌زدان گه‌له‌كه‌یه‌تی،
یاقوب به‌شی میراتهكهیهتی. - 10
- له خاكێكی چۆڵ دۆزییه‌وه،
له چۆڵه‌وانییه‌كی ترسناك و وێراندا،
ده‌وری دا و بایه‌خی پێیدا،
وه‌ك گلێنه‌ی چاوی پاراستی. - 11
- وه‌ك هه‌ڵۆ هێلانه‌ی خۆی ده‌هه‌ژێنێت،
له‌سه‌ر بێچووه‌كانی باڵه‌فڕكێ ده‌كات،
باڵه‌كانی لێك ده‌كاته‌وه و ده‌یبات،
له‌سه‌ر شاپهڕهكانی هه‌ڵیده‌گرێت. - 12
- ئاوا یه‌زدان به ته‌نها ڕابه‌رایه‌تی كرد،
هیچ خوداوه‌ندێكی بێگانه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌بوو. - 13
- سواری به‌رزاییه‌كانی زه‌وی كرد،
له به‌روبوومی ده‌شتوده‌ری خوارد،
له تاشه‌به‌رده‌وه هه‌نگوینی ده‌رخوارد دا،
زه‌یتیش له به‌رده‌ئه‌ستێوه. - 14
- ده‌ڵه‌مه[a] و شیری مه‌ڕوماڵات،
له‌گه‌ڵ دوگی[b] به‌رخ و
به‌رانی باشان و ته‌گه[c] ،
له‌گه‌ڵ چه‌وری ناوكی گه‌نم.
تۆ له خوێنی ترێ شه‌رابت خوارده‌وه. - 15
- نه‌وه‌ی ئیسرائیلی سه‌رڕاست[d] قه‌ڵه‌و بوون و جووته‌یان وه‌شاند،
قه‌ڵه‌و بوون و پڕ بوون و به پیو[e] داپۆشران.
ئیتر پشتیان كرده ئه‌و خودایه‌ی كه دروستی كردبوون،
تاشه‌به‌ردی ڕزگارییهكهیان ڕه‌تكرده‌وه. - 16
- ئیره‌ییان[f] وروژاند به په‌رستنی خودا بێگانهكانیان و
به بته قێزه‌ونه‌كان په‌ستیان كرد. - 17
- بۆ بته‌كان[g] كه خودا نین قوربانییان سه‌ربڕی،
چه‌ند خودایه‌ك نه‌یانناسیون،
تازه‌ن و به‌م زووانه ده‌ركه‌وتوون،
كه باوكانتان لێیان نه‌ترساون. - 18
- ئه‌و تاشه‌به‌رده‌ی ئێوه‌ی بوو وازتان لێ هێنا،
ئه‌و خودایه‌ی له‌دایكبوونی پێداین له‌بیرتان كرد. - 19
- جا یه‌زدان بینی و ڕه‌تی كردنه‌وه،
له‌به‌ر ئه‌وه تووڕه بوو به‌هۆی كچه‌كانی و كوڕه‌كانی. - 20
- فه‌رمووی، «ڕووی خۆم لێیان ده‌شارمه‌وه،
سه‌یر ده‌كه‌م كۆتاییان چی ده‌بێت،
ئه‌وانه نه‌وه‌یه‌كی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ن،
ئه‌و كوڕانه ده‌ستپاكیان تێدا نییه. - 21
- ئه‌وان به‌وانه‌ی خودا نین ئیره‌ییان وروژاندم،
به بته پووچهكانیان په‌ستیان كردم،
منیش وایان لێده‌كه‌م ئیره‌یی به‌وانه ببه‌ن كه گه‌ل نین،
به نه‌ته‌وه‌یه‌كی گێل په‌ستیان ده‌كه‌م. - 22
- چونكه به تووڕه‌ییم ئاگرێك داگیرساوه،
گڕ ده‌گرێت هه‌تا جیهانی مردووانی ژێره‌وه،
زه‌وی و خه‌رمانه‌كه‌ی ده‌خوات،
بناغه‌كانی چیاكان ده‌سووتێنێت. - 23
- «كاره‌ساتیان به‌سه‌ردا كۆده‌كه‌مه‌وه،
تیره‌كانم له‌واندا ده‌چه‌قێنم. - 24
- كاتێك له برسان كه‌وتوون،
په‌كیان كه‌وتووه له‌به‌ر تا و په‌تای فه‌وتێنه‌ر،
ددانی دڕنده ده‌نێرمه سه‌ریان،
له‌گه‌ڵ ژه‌هری ماره خشۆكه‌كان. - 25
- له ده‌ره‌وه شمشێر جه‌رگیان ده‌سووتێنێت و
له‌ناو ماڵه‌وه‌شیان تۆقین،
كوڕی گه‌نج و پاكیزه له‌ناوده‌چن،
منداڵی شیره‌خۆر له‌گه‌ڵ پیاوی پیر. - 26
- فه‌رمووم: ”په‌رته‌وازه‌یان ده‌كه‌م،
یادیان له‌نێو خه‌ڵكی ده‌سڕمه‌وه.“ - 27
- به‌ڵام له‌وه ترسام كه دوژمن په‌ستم بكات،
كه له‌وانه‌یه دوژمنانیان تێنه‌گه‌ن،
نه‌وه‌ك بڵێن: ”خۆمان باڵاده‌ست بووین،
یه‌زدان هه‌موو ئه‌مانه‌ی نه‌كردووه.“» - 28
- ئه‌وان نه‌ته‌وه‌یه‌كن ڕاوێژ لێ بڕاون،
كوا تێگه‌یشتنیش له‌ناویان؟ - 29
- خۆزگه دانا ده‌بوون و له‌مه تێده‌گه‌یشتن و
كۆتاییهكهیان له‌به‌رچاو ده‌گرت. - 30
- چۆن یه‌كێك هه‌زار ڕاو ده‌نێت و
دووان ده هه‌زار تێكده‌شكێنن،
ئه‌گه‌ر تاشهبهردهكهیان[h] ئه‌وانی نه‌فرۆشتبێت[i] ،
یه‌زدان به‌ده‌سته‌وه‌ی نه‌دابن. - 31
- چونكه تاشه‌به‌ردیان وه‌ك تاشه‌به‌ردی ئێمه[j] نییه،
ته‌نانه‌ت دوژمنانیشمان دانی پێدا ده‌نێن. - 32
- چونكه مێویان له مێوی سه‌دۆمه و
ترێیان هی باخه‌كانی عه‌مۆرایه،
ترێیهكهیان ژه‌هره و هێشووهكانیان تاڵن. - 33
- شهرابهكهیان ژه‌هری ماره‌كان و
تاڵاوی ماری كۆبرا كوشنده‌كانه. - 34
- «ئایا ئه‌مه له‌لای من هه‌ڵنه‌گیراوه،
له‌ناو گهنجینهكانم مۆری لێ نه‌دراوه؟ - 35
- تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه هی منه، منم سزا ده‌ده‌م،
له كاتێكدا پێیان ده‌خلیسكێت،
چونكه ڕۆژی به‌ڵایان نزیك بووه‌ته‌وه و
چاره‌نووسیان بۆیان خێرایه.» - 36
- چونكه یه‌زدان ئه‌ستۆپاكی گه‌له‌كه‌ی ده‌سه‌لمێنێت و
له‌گه‌ڵ خزمه‌تكاره‌كانی میهره‌بان ده‌بێت،
كه ده‌بینێت هێزیان به‌سه‌رچووه و
نه كۆیله و نه ئازاد كه‌س نه‌ماوه. - 37
- خودا ده‌فه‌رموێت: «كوا خوداوهندهكانیان،
ئه‌و تاشه‌به‌رده‌ی په‌نایان بۆ برد، - 38
- ئه‌و خوداوه‌ندانه‌ی كه پیوی قوربانییه‌كانیان ده‌خواردن،
شه‌رابی خواردنه‌وه پێشكهشكراوهكانیان ده‌خواردنه‌وه؟
با بێن و یارمه‌تیتان بده‌ن،
با پارێزگاریتان لێ بكه‌ن! - 39
- «ئێستا ببینن، من، من ئه‌وم،
هیچ خودایه‌كی دیكه نییه له پاڵم.
من ده‌مرێنم و ده‌ژیێنم،
بریندار ده‌كه‌م و من چاك ده‌كه‌مه‌وه،
كه‌س نییه كه‌سێك له ده‌ستی من ده‌رباز بكات. - 40
- من ده‌ستم بۆ ئاسمان به‌رز ده‌كه‌مه‌وه و سوێند ده‌خۆم:
به دڵنیاییه‌وه هه‌تاهه‌تایه من زیندووم، - 41
- كاتێك شمشێره درهوشاوهكهم تیژ بكه‌مه‌وه و
بۆ دادوه‌ریكردن به ده‌سته‌وه‌ی بگرم،
تۆڵه له دوژمنانم ده‌كه‌مه‌وه و
ناحه‌زانم سزا ده‌ده‌م. - 42
- تیره‌كانم به خوێن مه‌ست ده‌كه‌م و
شمشێره‌كه‌م گۆشت ده‌خوات،
له خوێنی كوژراوان و به‌دیلگیراوان،
له كه‌لله‌سه‌ری ڕابه‌رانی دوژمن.» - 43
- ئه‌ی نه‌ته‌وه‌كان، له‌گه‌ڵ گه‌لی خودا دڵخۆش بن،
چونكه تۆڵه‌ی خوێنی خزمه‌تكارانی ده‌كاته‌وه،
له دوژمنانی تۆڵه ده‌كاته‌وه،
كه‌فاره‌تی خاك و گه‌له‌كه‌ی خۆی ده‌كات. - 44
- جا مو‌سا خۆی و یه‌شوعی كوڕی نون هاتن و هه‌موو وشه‌كانی ئه‌م سرووده‌یان بۆ گه‌ل خوێنده‌وه.
- 45
- كاتێك مو‌سا له وتاره‌كه ته‌واو بوو، به هه‌موو ئه‌م وشانه بۆ هه‌موو ئیسرائیل،
- 46
- پێی گوتن: «له دڵه‌وه له هه‌موو ئه‌و وشانه وردببنه‌وه كه من ئه‌مڕۆ شایه‌تی پێده‌ده‌م له‌سه‌رتان، هه‌تا فه‌رمان به منداڵه‌كانتان بكه‌ن كه ئاگاداربن كار به هه‌موو وشه‌كانی ئه‌م فێركردنه بكه‌ن.
- 47
- ته‌نها وشه‌ی بێ نرخ نییه بۆتان، به‌ڵكو ژیانتانه، به‌هۆی ئه‌مانه‌وه ته‌مه‌ن درێژ ده‌بن له‌سه‌ر ئه‌و خاكه‌ی له ڕووباری ئوردون بۆی ده‌په‌ڕنه‌وه هه‌تا ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرن.»
- مو‌سا له‌سه‌ر چیای نه‌بۆ ده‌مرێت
- 48
- یه‌زدانیش له هه‌مان ڕۆژدا به موسای فه‌رموو:
- 49
- «سه‌ربكه‌وه بۆ سه‌ر زنجیره چیای عه‌ڤاریم، بۆ چیای نه‌بۆ كه له خاكی مۆئابه و به‌رامبه‌ر به ئه‌ریحایه و له‌وێوه ته‌ماشای خاكی كه‌نعان بكه كه من وه‌ك موڵك به نه‌وه‌ی ئیسرائیلی ده‌ده‌م.
- 50
- له‌و كێوه‌دا كه بۆی سه‌رده‌كه‌ویت ده‌مریت و ده‌چیته پاڵ گهلهكهتهوه، وه‌ك چۆن هارونی برات له كێوی هۆردا مرد و چووه پاڵ گه‌له‌كه‌ی،
- 51
- له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێوه ناپاك بوون له‌گه‌ڵم له‌نێو نه‌وه‌ی ئیسرائیل‌دا له‌لای مێرگی مه‌ریبای قادێش له چۆڵه‌وانی چن، چونكه پیرۆزی منتان له‌نێو نه‌وه‌ی ئیسرائیل‌دا ڕانه‌گرت.
- 52
- له‌به‌ر ئه‌وه تۆ ناچیته ناو ئه‌و خاكه‌ی كه به گه‌لی ئیسرائیلی ده‌ده‌م، به‌ڵكو ته‌نها له دووره‌وه ده‌یبینیت.»
- a. 32:14 یان ده‌ره‌مه، قۆناغی پێش دروستبوونی په‌نیر.
- b. 32:14 دوگ یان دونگ.
- c. 32:14 نێری، سابرێن.
- d. 32:15 عیبری \+tl یه‌شوروون\+tl*: به واتای سه‌رڕاست یان دادپه‌روه‌ر دێت، وه‌كو نازناوێك بۆ گه‌لی ئیسرائیل به‌كارهاتووه.
- e. 32:15 پیو: واته به‌ز، لێره و له ئایه‌تی 38.
- f. 32:16 ئیره‌یی: واتای هه‌ڵوێستی توندی خودا به‌رامبه‌ر به بتپه‌رستی، چونكه خودا ده‌یه‌وێت ته‌نها ئه‌و بپه‌رسترێت.
- g. 32:17 بته‌كان: به واتای ڕۆحه پیسه‌كان.
- h. 32:30 تاشهبهردهكهیان: ڕه‌وانبێژی لێكچواندنه، مه‌به‌ستی یه‌زدانه. بڕوانه ئایه‌تی 4.
- i. 32:30 نه‌فرۆشتبێت: مه‌به‌ستی سزادانیانه له‌به‌ر شكاندنی په‌یمانه‌كه‌یان. بڕوانه ئایه‌ته‌كانی 18 و 19.
- j. 32:31 تاشه‌به‌ردی ئێمه: مه‌به‌ستی له یه‌زدانه.