عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- 1
- وه‌ك چۆن مێشی مردوو بۆنی خۆش بۆگه‌ن ده‌كات،
كه‌مێك كاری گێلانه ده‌توانێت دانایی و ڕێزی كه‌سێك له‌ناوبه‌رێت. - 2
- دڵی دانا مه‌یلی ڕێی ڕاست ده‌كات،
دڵی گێلیش مه‌یلی خواری ده‌كات. - 3
- كه گێل به ڕێگادا ده‌ڕوات
گێلی لێ ده‌بارێت،
ئیتر گێلایهتییهكهی بۆ هه‌موو لایه‌ك دیاره. - 4
- ئه‌گه‌ر تووڕه‌یی فه‌رمانڕه‌وا به‌سه‌رتدا جۆشا،
شوێنی كاری خۆت به‌جێمه‌هێڵه،
چونكه هێمنی هه‌ڵه‌ی گه‌وره ئارام ده‌كاته‌وه. - 5
- خراپه‌یه‌ك هه‌یه له‌سه‌ر زه‌ویدا بینیم
وه‌ك هه‌ڵه‌یه‌كی مه‌زنه له‌لایه‌ن فه‌رمانڕه‌وا. - 6
- گێل زۆر جار له پله‌وپایه‌ی به‌رز داده‌نرێت و
ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانیش له شوێنه نزمه‌كان داده‌نیشن. - 7
- بینیم خزمه‌تكاران ئه‌سپ سوار بوون و
میران پیاده بوون وه‌ك خزمه‌تكار. - 8
- ئه‌وه‌ی چاڵ هه‌ڵكه‌نێت خۆی تێی ده‌كه‌وێت،
ئه‌وه‌ی دیوار بڕووخێنێت مار پێیه‌وه ده‌دات. - 9
- ئه‌وه‌ی به‌رد هه‌ڵكه‌نێت ئازاری پێوه ده‌بینێت،
ئه‌وه‌ی دار ببڕێت له مه‌ترسییه‌كه‌یدا ده‌بێت. - 10
- ئه‌گه‌ر ته‌ور كول بێت و
ده‌می تیژ نه‌كرێت،
هێزی زیاتری ده‌وێت،
به‌ڵام دانایی به‌سووده بۆ سه‌ركه‌وتن. - 11
- ئه‌گه‌ر پێش نوشته‌كردن مار پێته‌وه بدات،
ئیتر نوشته‌كه‌ر كرێیه‌كه‌ی وه‌رناگرێت. - 12
- قسه‌ی زاری دانا شیرینه،
به‌ڵام گێل لێوه‌كانی خۆی هه‌ڵیده‌لووشن. - 13
- سه‌ره‌تای وشه‌كانی ده‌می گێلییه،
له كۆتاییدا ده‌بنه شێتێكی خراپ. - 14
- گێل زۆر قسه ده‌كات.
مرۆڤ نازانێت چی ده‌بێت و
كێ ده‌توانێت به كه‌سێكی دیكه ڕابگه‌یه‌نێت
كه چی له‌دوای خۆی ڕووده‌دات؟ - 15
- ماندووبوونی گێل خۆی شه‌كه‌ت ده‌كات،
به جۆرێك نازانێت چۆن بۆ شار بچێت. - 16
- قوڕبه‌سه‌ر ئه‌و خاكه‌ی كه پاشاكه‌ی پێشتر خزمه‌تكار بوو و
میرهكانیشی به‌یانییان له‌سه‌ر خوان داده‌نیشن. - 17
- خۆزگه به‌و خاكه‌ی كه پاشاكه‌ی له نه‌وه‌ی شازاده بێت و
میرهكانیشی نان له كاتی خۆیدا بخۆن،
بۆ هێز نه‌ك بۆ سه‌رخۆشی. - 18
- به ته‌مبه‌ڵی بنمێچ دێته خوارێ و
به ده‌ست شلكردنیش خانوو دڵۆپه ده‌كات. - 19
- بۆ ئه‌وه‌ی پێبكه‌نن خوان ئاماده ده‌كه‌ن و
شه‌رابیش ژیان خۆش ده‌كات،
به‌ڵام پاره هه‌موو شتێكی پێ ده‌كرێت. - 20
- ته‌نانه‌ت له‌بیری خۆشت نه‌فره‌ت له پاشا مه‌كه،
له ژووری نوستنیشت نه‌فره‌ت له ده‌وڵه‌مه‌ند مه‌كه،
چونكه چۆله‌كه‌ی ئاسمان ده‌نگه‌كه‌ت ده‌گه‌یه‌نێت و
باڵداریش قسه‌كه‌ت ڕاده‌گه‌یه‌نێت.