عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - 1
 - بەدیهێنەری خۆت لەبیر بێت
لە سەردەمی گەنجیێتیت،
پێش ئەوەی ڕۆژگاری خراپە بێت
یان ئەو ساڵانە نزیک بێتەوە کە بڵێی:
«خۆشییان تێدا نابینم،» - 2
 - پێش ئەوەی درەوشانەوەی خۆر و
ڕووناکی و مانگ و ئەستێرە تەواو بێت،
پێش ئەوەی گەڕانەوەی هەوری باران ئاسمان تاریک بکات؛ - 3
 - ئەو ڕۆژەی پارێزەرانی ماڵ دەلەرزن،
پیاوانی بەهێز دەچەمێنەوە،
ئەو ئافرەتانەی کە ئیشی دەستاڕیان دەکرد لەبەر کەمی لە کار دەکەون،
تاریک دادێن ئەو ژنانەش کە لە پەنجەرەکانەوە تەماشا دەکەن؛ - 4
 - کاتێک دەرگاکانی بازاڕ دادەخرێن و
دەنگی هاڕین نزم دەبێتەوە؛
ئەو ڕۆژەی کە پیرەمێرد لە دەنگی چۆلەکە هەڵدەستێت،
هەرچەندە بەلایەوە گۆرانی کچەکان کز دەبن؛ - 5
 - ئەو ڕۆژەش کە خەڵک لە بەرزایی دەترسن و
لە ڕێگا تۆقیون،
کە بادەم چرۆ دەکات و
کوللەحاجی خۆی ڕادەکێشێت و
هیچ ئارەزوو نامێنێت.
ئیتر مرۆڤ بەرەو ماڵی هەتاهەتایی خۆی دەچێت و
شینگێڕەکان بە شەقامەکاندا دەسووڕێنەوە. - 6
 - لەبیرت بێت، پێش ئەوەی زنجیری زیو بپچڕێت و
قاپی زێڕین بشکێت؛
پێش ئەوەی گۆزە لەسەر کانی وردوخاش بکرێت،
یان چەرخە لەسەر بیر بشکێنرێت و - 7
 - خۆڵ دەگەڕێتەوە سەر زەوی وەک پێشوو،
ڕۆحیش دەگەڕێتەوە لای ئەو خودایەی کە بەخشیویەتی. - 8
 - وتاربێژی ژیرمەند دەڵێت: «بێ واتایە! بێ واتایان!
هەموو شتێک بێ واتایە!» - دەرئەنجامی بابەتەکە
 - 9
 - سەرباری ئەوەی کە وتاربێژی ژیرمەند دانا بوو، گەلیشی فێری زانین کرد، شارەزای هەڵسەنگاندن و پشکنین و ڕێکخستنی پەندی زۆر بوو.
 - 10
 - وتاربێژی ژیرمەند هەوڵی دا وشە شادی بەخشەکان بدۆزێتەوە کە بە سەرڕاستی نووسراون و وشەکانی ڕاستین.
 - 11
 - وشەکانی پیاوی دانا وەک نەقیزە وایە، وەک بزمارە چەقیوەکانن لە پیاوانی کۆمەڵ، لەلایەن یەک شوانەوە[a] دراون.
 - 12
 - ئەی ڕۆڵە، سەرەڕای ئەمانە، ئاگاداری شتەکانی دیکەش بە.
دانانی پەڕتووکی زۆر کۆتایی بۆ نییە، لێکۆڵینەوەی زۆریش لەش ماندوو دەکات. - 13
 - هەموو شت ئێستا بیستراوە و
دەرئەنجامەکەی ئەوەیە:
لە خودا بترسە و ڕاسپاردەکانی بەجێبگەیەنە،
چونکە ئەمە ئەرکی سەر شانی هەموو مرۆڤە. - 14
 - خودا حوکم بەسەر هەموو کارێکدا دەدات،
بە هەموو کارێکی نهێنیشەوە،
جا چاک بێت یان خراپ. 
- a. 12:11 مەبەستی لە خودایە.
 

