عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- 1
- بارگرانییهكم له‌سه‌ر زه‌وی بینیوه كه ئاده‌میزاد خراپ گیرۆده بوون به ده‌ستیه‌وه،
- 2
- كه‌سێك خودا ده‌وڵه‌مه‌ندی و سامان و ڕێزی پێدابێت و هیچ كه‌می نه‌بێت له‌وه‌ی گیانی ئاره‌زووی ده‌كات، به‌ڵام خودا ده‌سه‌ڵاتی پێنه‌داوه بۆ ئه‌وه‌ی بیخوات، به‌ڵكو بێگانه ده‌یخوات، ئه‌مه بێ واتایه و ده‌ردێكی خراپه.
- 3
- ئه‌گه‌ر كه‌سێك سه‌د منداڵی هه‌بێت و ساڵانێكی زۆر بژیێت و ته‌مه‌نی زۆر بێت، به‌ڵام گیانی تێر خۆشی نه‌بێت و هه‌روه‌ها ناشتنی بۆ نه‌بێت، ده‌ڵێم: لهبارچووێك له‌و باشتره،
- 4
- چونكه بێ واتایانه دێت و به تاریكی‌دا ده‌ڕوات، ناویشی به تاریكی داده‌پۆشرێت.
- 5
- هه‌روه‌ها نه خۆری بینی و نه ده‌شزانێت، ئه‌م ئاسووده‌تره له‌و كه‌سه.
- 6
- ئه‌گه‌ر هه‌زار ساڵ دووباره‌ش بژیێت به‌ڵام خۆشی نه‌بینێت، ئایا هه‌مووان بۆ یه‌ك شوێن ناڕۆن؟
- 7
- هه‌موو ماندووبوونی مرۆڤ بۆ ده‌مییه‌تی،
به‌ڵام هه‌رگیز تێر ناخوات. - 8
- دانا چی له گێل زیاتره؟
چی یارمه‌تی هه‌ژار ده‌دات
كه ئه‌و بزانێت چۆن هه‌ڵسوكه‌وت
له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی كه له ژیاندان؟ - 9
- ئه‌وه‌ی هه‌ته و له‌به‌رچاوته
باشتره له‌وه‌ی كه نیته و ئاره‌زووت لێیه‌تی.
ئه‌مه‌ش بێ واتایه و گڤه‌ی بایه. - 10
- ئه‌وه‌ی هه‌بووه له كۆنه‌وه ناوی لێنراوه و
زانراوه.
مرۆڤ ناتوانێت ململانێ له‌گه‌ڵ یه‌كێك بكات
كه له خۆی به‌هێزتره. - 11
- ئه‌وه‌نده قسه زیاد ده‌بێت،
ئه‌وه‌نده سوودی كه‌م ده‌بێته‌وه،
جا مرۆڤ چی بۆ ده‌مێنێته‌وه؟ - 12
- كێ ده‌زانێت چی باشه بۆ مرۆڤ له ژیاندا كه درێژی ته‌مه‌نی بێ واتا وه‌ك سێبه‌ر به‌سه‌رده‌چێت؟ كێ به مرۆڤ ڕاده‌گه‌یه‌نێت پاش ئه‌و له‌سه‌ر زه‌وی چی ڕووده‌دات؟