عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
1
بارگرانییەکم لەسەر زەوی بینیوە کە ئادەمیزاد خراپ گیرۆدە بوون بە دەستیەوە،
2
کەسێک خودا دەوڵەمەندی و سامان و ڕێزی پێدابێت و هیچ کەمی نەبێت لەوەی گیانی ئارەزووی دەکات، بەڵام خودا دەسەڵاتی پێنەداوە بۆ ئەوەی بیخوات، بەڵکو بێگانە دەیخوات، ئەمە بێ واتایە و دەردێکی خراپە.
3
ئەگەر کەسێک سەد منداڵی هەبێت و ساڵانێکی زۆر بژیێت و تەمەنی زۆر بێت، بەڵام گیانی تێر خۆشی نەبێت و هەروەها ناشتنی بۆ نەبێت، دەڵێم: لەبارچووێک لەو باشترە،
4
چونکە بێ واتایانە دێت و بە تاریکیدا دەڕوات، ناویشی بە تاریکی دادەپۆشرێت.
5
هەروەها نە خۆری بینی و نە دەشزانێت، ئەم ئاسوودەترە لەو کەسە.
6
ئەگەر هەزار ساڵ دووبارەش بژیێت بەڵام خۆشی نەبینێت، ئایا هەمووان بۆ یەک شوێن ناڕۆن؟
7
هەموو ماندووبوونی مرۆڤ بۆ دەمییەتی،
بەڵام هەرگیز تێر ناخوات.
8
دانا چی لە گێل زیاترە؟
چی یارمەتی هەژار دەدات
کە ئەو بزانێت چۆن هەڵسوکەوت بکات
لەگەڵ ئەوانەی کە لە ژیاندان؟
9
ئەوەی هەتە و لەبەرچاوتە
باشترە لەوەی کە نیتە و ئارەزووت لێیەتی.
ئەمەش بێ واتایە و گڤەی بایە.
10
ئەوەی هەبووە لە کۆنەوە ناوی لێنراوە و
زانراوە.
مرۆڤ ناتوانێت ململانێ لەگەڵ یەکێک بکات
کە لە خۆی بەهێزترە.
11
ئەوەندە قسە زیاد دەبێت،
ئەوەندە سوودی کەم دەبێتەوە،
جا مرۆڤ چی بۆ دەمێنێتەوە؟
12
کێ دەزانێت چی باشە بۆ مرۆڤ لە ژیاندا کە درێژی تەمەنی بێ واتا وەک سێبەر بەسەردەچێت؟ کێ بە مرۆڤ ڕادەگەیەنێت پاش ئەو لەسەر زەوی چی ڕوودەدات؟